پەکەکەلەپێناوبەرژەوەندی كێ وادەكات ؟

پەکەکەلەپێناوبەرژەوەندی كێ وادەكات ؟

ھەر لەدوای دامەزراندنی پەرلەمان وحكومەتی ھەڕێمی كوردستان بە بەردەوامی پەكەكەبویتەمایەی گرفت وسەرئێشەبۆھەرێمی كوردستان ھەرچەندەزۆرھەول دراپەكەكە سەنگەری راستەقینەی خۆی بدۆزیتەوەكەباكووری كوردستانە لەوێ درێژەبەخەباتی سەربازی خۆی بدات بەلام لەبەرسیاسەتی خۆسەپێنەروعینادی خۆیان وجێبەجێكردنی ئەجێندایی دەرەكی ودوژمنانی گەلەكەمان لەسەرسنورەكان مانەوەكەبەھۆکاری جموجۆلە سەربازییەكانیان وھەبونیان لەژمارەیەک گوندوئاواییەکان رەوشی ژیان وگوزەرانی دانیشتوانی ئەم ناوچانەبەبەردەوامی لەمەترسی دایەچونکەبوینەئامانجی فرۆکەکانی تورکیاكەبەھۆی ئەم جموجۆلەسەربازیانەش رێگری کراوەلەئاوەدانکردنەوەی ژمارەێك گوندودێھاتی كوردستان كەبێ پێی دوایین ئاماریش تاكوئێستازیاترلە٨٠٠گوندئاوەداننەكراینەوە
كاتی ھاتوەبەجدی ئەوپرسیارەیەبكەین ھێزێكی سەربازی وەك پەكەكەكەھیچ شەرعیەتێكی یاسایی نیە لەكوردستانداچی دەكات ؟گەرمەبەست وئامانجێكی نەبێت ئایە شوێنی راستەقینەی خۆی پێ نازانێت ؟گەردەیەوێت لێرەخزمەت بكات دەبێت لرژێرچەتری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بێت ،ھەرچەندەكردەوەچەوتەكانی پەكەكە لەرابردووداھەرلەدژایەتی كردنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان وداگیركردنی بەشێكی زۆری سنورەكان ومندال رفاندن وئاژاوەنانەوەوتیرۆركردنی خەلك وئەژمارنەكردنی ھەركوردێك بەكوردكەناكۆك بێت لەگەل سیاسەتی ئەوان وزۆركاری تریان دەرخەری ئەوراستیەیەپەكەكەئەجێندای دوژمنانی گەلەكەمان پەیرەوەدەكات دژی ھەرێمی كوردستان .
بەتایبەت ھەولەكانی بۆدروست كردنی پەشێووی وئاژاوەلەھەرێمی كوردستان كەلە راگەیاندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەڕێمی كوردستان دەركەوتوە كە ھەولی تیرورستیان داوەتا چەند دبیلۆمات وخاوەنكاروكەسایەتییەسیاسی وئیدارییەكان بكەنەئامانج بەلام بەشەونخوونی دامەزراوەئەمنییەكان پیلانەكانیان پووچەل كرایەوە.
ھەروەھا لەدوایین کردەوەی تێرۆریستیانەشیاندا بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیان كردۆتەئامانجی خۆیان بەم كارەیان پالپشتی سیاسەتی برسی كردنی خەلكی كوردستان دەكەن چونكەدەیانەوێت پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.كەدەمێكەدووژمنان كاری لەسەردەكەن كەئەمەش راستەوخۆ هەڕەشە یە بۆسەرژیان وقوتی خەڵکی کوردستان .
بۆیەش گرنگە سەرانی پەکەکەبەسیاسەتی چەوتی خۆیان دابچنەوەوچیترشەری بەوەكالەت نەكەن وكێشەی خۆیان وخەلكی ترنەھێنەناوكوردستان مەترسی لەسەرژیان وبەرژەورندیەكانی ھەرێمی كوردستان دروست نەكەن وازیش لەداگیركردنی ناوچەسنورییەكان بھێنن لەپەرۆشی خەلکەکە دابن و ورێگاچارەیەک بدۆزنەوەتاچیترخاکی کوردستان نەبێتەشوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێكان ...
مافی خۆمانەئەوپرسیاریەش لەسەرانی پەكەكەبكەین ئەرێ بەراست لەپێناوی بەرژەوەندی كێ وادەكەن.
Top