ژینگە لەبەردەم مەترسی مرۆڤدا، مرۆڤیش لەبەردەم کارەساتی کۆچی ژینگەیی دا :
October 31, 2020
وتار و بیروڕا
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی یەکێکە لەو کارەساتە ژینگەییانەی مرۆڤ تاوانباری سەرەکیە تێیدا و دەرەنجامی ئەو کار و چاڵاکیانەی مرۆڤە، کە بێ گوێدان بە هاوسەنگی ژینگەی ئەنجامی داوە . بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاو زەریاکان دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنی بەشێک لەو شار و وڵاتانەی کە سنووری ئاویان هەیەو لە ئاستی دەریادا بەرزیان کەمە ،ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کۆچی ژینگەیی. ئەم گۆڕانکاریە ژینگەییانەی کە ڕووبەڕووی جیهان بوونەتەوە بوونەتە هۆی زۆر بوونی لافاو و تسۆنامی و وشکی و ژێرئاوکەوتنی هەندێ دوورگە لەزەریای ئارام ،وایکردووە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بێنە سەر هێڵ ،بەتایبەت وڵاتە پیشەسازیە زلهێزەکانی جیهان، ئەمانەش ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیانە کە باس لە پرسی ژینگ دەکەن ئاشکرایان کردووە.لەهەمانکاتدا بەردوام توێژینەوەی لەمبارەیەوە دەکرێ لەلایەن شارەزایانی بواری ژینگه بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی جیهانی لێ ئاگاداربکەن و لەبەردەم ئەم مەترسیە کەمتەرخەم نەبن و هەموو هەوڵەکانیان بخەنە کار بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی پیسبوون ،هەر ئەمەش بووە هۆی ئوەی لە کۆنگرەی(کۆپنهاگن) وڵاتە زلهێزەکانی بۆ ماوەی 11 ڕۆژ لە کۆبوونەوەدابن سەبارەت بەم پرسە، بۆ مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتننامەیێکی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی ئەو گازە ژەهراویانەی دەردەدرێت لە چاڵاکیە گەورەکانی مرۆڤداو بەشێوەیێکی خێراو پڕاکتیکانە کار لەسەر کەمکردنەوەیان بکرێ .
ئەگەر ژینگە هاوسەنگی خۆی تەواو لەدەست دا چی ڕوودەدات:
1ــ توانەوەی بەستەڵەکەکان و زۆربوونی ڕووبەری ئاوی وکەمبوونوەی ڕووبەری وشکانی.
2 ــ لەگەڵ کەبوونەوەی ڕووبەری وشکانی و ژێرئاوکەوتنی کۆمەڵێ لەو شارو ناوچانەی نزمن لە ئاستی ڕووی دەریا.، کۆچی ژینگەیی بەدوایخۆیدا دێنێت .
3ــ کەمبوونەوەی ڕووبەری داچێنراو بە دانەوێڵە .
4ــ سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری.
5ــ نەمانی ئەمنیەت و ئاسایشی خۆراک.
6ــ دروستبوونی وشکە ساڵی .
7ــ دروستبوونی لافاو کارەساتی سروشتی جۆراو جۆر
8ــ کەمبوونەوەی ڕووبەری نیشتەجێبوون چڕبوونی دانیشتوان لە ناوچەکانیتر .
9ــ کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی شیرین.
10ــ سەرهەڵدانی جەنگ لەپێناو خۆراک.
ــ ئەمانەو چەندین کارەساتیتر چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر بێتو سنورێک بۆ پیسکردنی ژینگە دیاری نەکرێ.