(كۆڕۆنا سرێشمه‌ی داگیر كرد, تکایە خۆتان فریاى خۆتان کەون)
October 25, 2020
وتار و بیروڕا
گوندی سرێشمه ده‌كه‌وێته باكوری شارۆچكه‌ی خه‌لیفان، چوار كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه دووره، ژماره‌ی دانیشتوانی له حه‌وت هه‌زارکەس تێپه‌ڕیووه، رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی كومه‌لایه‌تی خه‌لكی گوند زۆر پته‌وه‌و هیچ بۆشاییه‌ك به‌دی ناكرێ له نێو خه‌ڵكه‌كه‌یدا كه ببێته مایه‌ی دروست بوونی دووری و دوور كه‌وتنه‌وه له یه‌كتری.
پێگه‌ی كومه‌لایه‌تی سرێشمه زۆر به‌هێزو كاریگه‌ره‌و چونكه له هه‌موو گونده‌كانی تری سنوری ناحیه‌ی خه‌لیفان تێكه‌ڵاوی و گڕێدانی كومه‌لایه‌تی گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ر چاوه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی هه‌میشه له‌خه‌می یه‌كتر دابن و له هه‌موو كات و ساته خۆش وناخۆشه‌كاندا به‌ژداری بۆنه‌كانی یه‌كتری بكه‌ن، بۆیه، تێكه‌ڵاوی خه‌لكی سرێشمه هه‌میشه بۆته هێمایه‌كی زاڵ و دیار به‌سه‌ر ته‌واوی تاكه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌میشه به‌نه‌مری و شكومه‌ندیه‌وه له نێو دل و ده‌روونی خه‌لكی گوند بمێنێته‌وه.
ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت به‌لای خه‌ڵكه‌وه مرۆڤه‌كان وه‌ها زوو بڕیار بده‌ن پرسه بۆ خۆشه‌ویستان دانه‌نێن، وه یاخود به سالیك ده‌سبه‌رداری هه‌ندێ داب و نه‌ریت بیت کە سەدان سالە وەک نەریتیکى پیرۆزى لێ هاتووه .
دروست بوونی داب و نه‌ریته‌كان سه‌دان سالی پێچووه، تاكو شوێن و جێگه‌یان له نێو خه‌ڵكی كردۆته‌وه‌و خه‌ڵكی ریزو قوربانیان بۆ داوه، وه ناكرێت وه به‌ئاسانی ئه‌م جۆره نه‌ریتانه له نێو دل و ده‌روونمان ده‌ر بهێنین و پشتیان تیا بكه‌ین وله‌بیر خۆمان به‌رینه‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداریان بین.
بۆیه پێویسته خه‌لكی به گشتی سنوریك بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و په‌یوه‌ندیه كومه‌لایه‌تیه‌كان و بۆنه‌كان دابنێن تاكو له هه‌ژموونی ئه‌م ڤایرۆسه دڕنده‌یه دوور كه‌وینه‌وه وپاریزراو بین وه گه‌ڕان و سووڕانه‌وه‌ی بێ ئیش و كار واز لێ بهێنن، تا ڤایرسه‌كه نه‌گوازینه‌وه بۆ‌نێو خانه‌واده‌كه‌مان، نه‌بادا تووشی دۆخێكی ناهه‌مواریان بكه‌ین.
بەرزبوونەوەى رێژەى تووشبوان رۆژ بەرۆژ بەشێوەیەکى خێرا‌و بەرچاو بەرەو لوتکە ئەکشێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی گونده‌كه پابه‌ندی ڕێینماییه‌كانی ته‌ندروستیی نابن. بۆیه، مه‌ترسی و حاله‌ته‌كانی مردن روویان له زیاد بوون كردووه، وه چه‌ندین كه‌س گیانیان سپاردووه، ئه‌م په‌تایه له‌سنوری ناحیه‌ی خه‌لیفان زیاتر له هه‌موو گونده‌كانی تری خه‌لیفان ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و ڕۆژ نییه، له ده‌رگای تاكه‌كان نه‌دات و تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن.
لەوەتێ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بلاو بۆته‌وه، نزیكه (٨)کەس لەو گوندە مردوون, وە چەندین حالەتى تریش بارى تەندروستیان ناجیگیرە و لە چاودێرى پزیشکى چڕ دان.
ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هه‌موو تاكێكه له نیو جه‌ماوره‌ی سریشمه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆی په‌رت و بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بده‌ن ونه‌هێلین خه‌ڵكه‌كه له‌مه زیاتر تووشی هه‌راسانی و ده‌رده سه‌ری ببن.
ئه‌م ڤایرۆسه له‌هه‌موو ده‌ردو په‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوو زیاتر ره‌نگ و ده‌نگی داوه‌ته‌وه له هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانی جیهان
دا، چونكه ته‌واو كاریگه‌ری و مه‌ترسی داناوه له‌سه‌رژیانى ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆش و توانا به‌رگرییه‌كانیان كز‌و لاوازه. كه‌تاكو ئێستا كۆنترۆلی نه‌خۆشیه‌كانی خۆیان نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه، ئه‌مانه زیاتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئه‌م ڤیرۆسه‌دان.
دروستكردنی هیزی به‌رگری له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵكه‌وه پێویسته خۆیان دووره په‌رێز بگرن، تاكو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن و مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست نه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكارو رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به شوه‌یه‌كی توند‌و تۆڵ بگرینه به‌ر پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن و تاكو گیان و ته‌ندروستیی هه‌موولایه‌كمان باش و سه‌لامه‌ت بێت.
١- لەسەر هەموو تاکەکان پێویسته هه‌ر كاتێ ئازیزیك كۆچی دوایی ئه‌كات پرسەکه دانەنرێت چونکە پرسه سەرچاوەى سەرەکیى بلاو کردنەوەى ڤایرۆسەکەن.
٢- لەسەر خاوەن مردوو پێویسته پابەندى گیانى خەلکى بن، بۆ ئه‌وه‌ی پرسه دانه‌نێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك پارێراو بێت.
٣-گواستنەوەى بووک بە بێ قه‌ره‌بالغی كارێكی جوان و ته‌ندروستیی یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی كه‌متر گرد ببنه‌وه.تاکو کەمترین ژمارەى بەرکەوتن هەبێت.
٤-دەبێت حکومەت راستەوخۆدەست بخاتە نێو پرسە و بووک گواستنەوەکان بۆ ئەوەى رێگرى بکرێت لە کۆبوونەوەى جەماوەرى و ئاهەنگە کومەلایەتیەکان.
٥-سەردانیکردنى نەخۆش و میواندارى کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەى رێگرى بکرێت لە بەرکەوتنەکان.
٦- یاریە وەرزشییەکان رابگرن بۆ ماوەیەکى دیارى کراو چونکە سەرچاوەیەکە لەسەرچاوەکانى بلاو کردنەوەى ئەم پەتایە.
٧-ووتارى ڕۆژى هەینى رابگرن بۆ ماوەى دیارى کراو.
٨- دەوامى ئاسایى قوتابخانەکان رابگرن چونکە مەترسى تەشەنەکردنى زۆرى لێ دەکرێت لە نێو قوتابخانەکانى سرێشمەدا.
٩-سەردانیکردنى نەخۆشخانەکان کەمبکرێتەوە چونکە مەترسى گواستنەوەى زۆرى لێ ده‌كرێت، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه وبۆ خه‌لكی گوند.
١٠-پابەند بوونى ئەو شوفێرانەى لە مەرزى نێو دەولەتى کار ئەکەن, بۆ ئەوەى زۆر بە ووریایەوە مامەلە لەگەل خەلکى ئیرانى بکەن و خۆیان تەوت بپارێزن.