گەرمارۆدراین ، هەوڵی سڕینەوەمان درا بەڵام خۆمان نەچەماندەوە ..

گەرمارۆدراین ، هەوڵی سڕینەوەمان درا بەڵام خۆمان نەچەماندەوە ..

خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕیبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بۆ كوردایەتی و خزمەتی كوردستان كردووە، ئێمە باجی سەربەخۆیی مان دا و پاشگەز نەبووینەوە چونكە ئێمە ناپاكیمان لە میللەتی خۆمان نەكردووە و هەوڵمانداوە خەڵكی كوردستان بە ئاواتی خۆی بگات، بەداخەوە پیلانگێڕی ناوخۆیی و هەرێمایەتی چاویان بە سەربەخۆیی كوردستان هەڵنەهات، بۆیە لە ئەنجامی پیلانی گرووپێكی ناو لایەنێكی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و حەشدی ناشەعبی ویستیان سەروەری و ئەزموونی هەرێمی كوردستان بسرٍنەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی رێبەری رووحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی تا ئێستا هەڵگر و ئەمانەتداری گشت شۆرشەكانی كورد كە هەموویان لە سەر یەك رێگە كۆدەكاتەوە بووە. بۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵقوڵاوویی ناخی تاكی كورد بووە لە هەمان كاتیشدا هەموو كات بە متمانەوە چاوەروانی لە پارتی وبارزانیی هەبووە بە رێنیشاندەری رێبازی كوردایەتیی و گەیاندنی بە مافەرەواكانی زانیووە ..
پارتی دیموكراتییی كوردستانییش لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو دا ، بە بە باوەرێكی پتەویی كوردپەروەرانە و نیشتیمانپەروەرانە رووبەرووی گشت پیلان ،هەرٍەشە و ئەو مەترسییانە بۆتەوە كە بوونەتە هەرٍەشەی جیدی لە سەر دۆزی رەوایی گەلی كورد .
ئەم هەڵوێستە نەگۆرە و سازش نەكردنەی بەتایبەت لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و پاشگوێ‌ خستنی بەرژوەندی حزبی و شەخسی وایكردووە لایی دۆستان و دوژمنانی حیسابی گەورەی بۆ بكرێ‌ لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش خاوەن پێگەیەكی بەهێز بێ‌ ..
بەدڵنییاییەوە ، ئەو متمانە و باوەرییە هەر لە خۆیەوە نەهاتووە بەڵكو بە هۆی ئەو هەموو قوربانیدانە و قبوڵكردنی بەرپرسیاریەتی قورسانەوە و قوربانیدانە زۆرەوە دروست بووە كە لە پێناو گەیاندنی دۆزی كورد و مافەرەواكانی بە كەناری دڵنییاییەوەیە ، بۆیە پیرۆز بێ‌ ئەو سەركەوتنە و متمانەبەخشینەی گەلی كورد بە پارتی دیموكراتی كوردستان و هەر ئەوەش لە میللەتێكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر و شەهیدپەروەر بەدی دەكرێ‌..
بێگومان پارتی بۆ سەرفرازی و ڕزگاری ئەو میلەتە قوربانی داوە، تا گەیشتنی بە ئامانجە گەورەكانیش بەردەوام دەبێ، چونكە پارتی خۆی بە خاوەنی پرسە نەتەوەییەكان دەزانێ و بە هیچ شێوەیەك پاشەكشە لە خواست و ئامانجەكانی گەلی كوردستان ناكات، هەرچەند پیلانی دوژمنان قورس و سەخت بێ. بەهۆی ئەوەی پارتی هەڵگری مەشخەڵی ڕزگاری و سەربەخۆیی كوردستانە لە ڕابردوو و ئێستە و داهاتوویش بۆیە بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانن. لە كوردستان بەشێك هەیە دەیەوێ بە عێراقچییەتی دەیانەوێ كێشە نەتەوەیی كوردستان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەوە 100 ساڵە كورد بەرەنگای مەرگ دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەك عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە هیچ ئامانجێك، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی كوردستانە، چونكە پارتی هەڵگری پرسی سەربەخۆیی كوردستانە.
بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە، چونكە هەموو دوژمنان دەزانن پارتی هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە، ئەو شەڕەی دژی كوردستان كراوە لە ئەنجامی پیلانی وڵاتانە دژی خەڵكی كوردستان، چونكە ڕیفراندۆم بكرابووایە یان نا، ئەم شەڕە دژی كوردستان هەر دەكرا، بۆیە بەر لە شەڕەكە ئێمە ڕیفراندۆممان كرد و گەلی كوردستان بە تێكڕایی زۆرینەی ڕەهای دەنگی بۆ سەربەخۆییدا، پارتی و سەركردایەتییەكەی. هیچ هێز وداگیركەرێك نەیتوانی مافی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لێ‌ وەربگرێتەوە .. باجمان و شەهیدمان دا و گەمارۆ دراین بەڵام رادەستی دوژمنان و خۆفرۆشان و داگیركەران نەبووین ..
Top