داستانە مێژووییەکەی (پردێ)پیلانی نەیارانی پووچەل كردەوە...

داستانە مێژووییەکەی (پردێ)پیلانی نەیارانی پووچەل كردەوە...

خیانەتەرەشەكەی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە بەپێ پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراوو بەپاڵپشتی چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی خیانەت لەكوردستان كراوبەشێك لەخاكی كوردستان رادەستی داگیركەران كرا وھەولی لەناوبردنی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەدراخەلكی كوردستان دووچاری دۆخێكی ناخۆش ومەترسیدارببووچونكە گەرئەم خیانەتەنەكراباجگەلەوەی بەشێكی ھەرەگەورەی كوردستان لەدەستی ھێزی پێشمەرگەدادەبوولەھەمان كاتیشدا كوردستان لەرەوشێكی تردادەبووبەلام 16ی ئۆكتۆبەرخیانەتێكی بێ وێنەبوولەمێژووی گەلی كوردستان كەسەداپەنچای خاكی كوردستان لەدەست دراوبۆبەرژەوەندی چەندكەسێك ھەرزانفرۆش كرا.بۆیەش تاھەتایە16ی ئۆكتۆبەر وەك لەكەیەكی رەش بەناوچەوانی ئەنجام دەرانی دەمێنێتەوە،بەلام لەگەل گەورەی خیانەتەكەش شێرەكورانی بەوەفای رێبازی بارزانی نەمردەستەوەستان نەوەستان و لەسەنگەری بەرگری دا مانەوەو بەهەمان ئیرادەی داعش بەزێن وەلامێكی جەرگ بڕی داگیركەران ونۆكەرانیان دایەوە لە یەكەمین داستانیشدا لە (پردێ) وپاشانیش لەسحێلاومحمودیەوتلسقۆف سنوریان بۆ خائین وخاك فرۆشان دانا وسەلماندیان ئیرادەی كوردستانیان پۆلاینە و هیچ كات گرەو لەسەر تێكشكاندنیان ناكرێت بۆیەش داستانی (پردێ) وەك گەورەترین داستانی مقاوەمەت وگیانبازی دەمێنێتەوەوبەشكۆمەندیەوە ناوی لە لاپەرەكانی پرلە سەروەری مێژووی گەلەكەماندا تۆمار كرا كەلەم بەروارەیەدارێگانەدراكوردستان لەناوبچێت وھەمووگەلەكۆمەكییەكانیان پوچەل كرانەوە گەرناجگەلەخوای گەورەكەس نەی دەزانی چارەنووسی ھەرێمی كوردستان چی دەبوو،لە هەمان كاتیشدا بووە سەرەتایەك بۆ گۆرینی هاوكێشەی سیاسی كەوای كرد ئیدی دوژمنان بیر لە داگیر كردنی كوردستان نەكەن،وەخاك فرۆشانیش تێگەیشتن كە ئیدی رێگە یان پێ نادرێت.
گەرتەنھابەقەد ئەو بەرگرییەی لە (پردێ)كرا تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێكیش لە كەركوك و ناوچەكانی تر كرا با بەدڵنیایەوە رەوشە دەگۆرا و داگیركەران نەیان ئەتوانی بستێك لەخاكمان داگیر بكەن بەلام خیانەت وبەرژەوەندیەشەخسیەكان رێگای نەدان ئەم شانازییەمێژوویەتۆماربكەن بۆخۆیان كەھەمووئەونەھامەتیانەی بەسەرخەلكی كەركوك وناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان داھاتوونەبەدلنیایەوەئۆبالەكەی لەئەستۆی سەرانی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەرە
سلاولەقارەمانی داستانەکان (پردێ -سحێلا-محموودی-تلسقۆف)کەپیلانی داگیركەران وخاك فرۆشانیان پووچەل كردەوە....
Top