خیانەتی١٦ ی ئۆکتۆبەر چۆن رویداو لێکەوتەکانی چیبوون

خیانەتی١٦ ی ئۆکتۆبەر چۆن رویداو لێکەوتەکانی چیبوون

یەکەم/ شازدەی ئۆکتۆبەر ساڵڕۆژی ڕووداوێکی کارەساتبار و ناخۆشە لە مێژووی گەلەکەمان ئەو ڕووداوە لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێر و نھێنیی بەشێکی یەکێتی، بە بێ ئاگاداریی دامودەزگای فەرمی ھەرێم و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت بە بێ ئاگاداریی بەشێکی گرنگی یەکێتی و بە سەرپەرشتیی لایەنێکی بیانی و حەشد و حکوومەتی عێراقی ئەنجام درا.
دووەم / ئەم ڕێککەوتنە ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و ناپاکی لە گەلی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کراوە.
سێیەم/ ئەم ڕێککەوتنە و ڕادەستکردنی کەرکووک بە بێ شەڕ و پاشەکشەپێکردنی ھێزەکان بە بێ ھەماھەنگی
و ئاگاداریی کۆی ھێزی بەرگریی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە زەبرێکی گەوەری لە مۆڕاڵ و ورەی پێشمەرگە دا و پێشمەرگەشی بۆ بەرگریکردن لە ناوچە جیاجیاکان تووشی شپرزەیی وھەڵوەشانەوە کرد.
چوارەم/ئەم ڕووداوە بووە ھۆی تێکدانی باری دەروونیی ھاوڵاتیانی کوردستان و خەڵکی نیشتیمانپەروەر و نائومێدی لەناو تێکڕای نەتەوەی کورد و گەلی کوردستان دروست کرد.
پێنجەم/ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆری خستە سەر ڕۆڵی کورد لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و سەرچاوەکانی ھێز و داھاتی گەلی کوردستانی کردە نیوە.
شەشەم/ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی داعش بە یەکڕیزیی تەواو لە یەک سەنگەردا بوون و قارەمانانە
بەرگرییان لە کەرامەت و خاکی کوردستان کرد و ئەو خیانەتە بوە ھۆی دروست بونی و درز و دووبەرەکی لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە و وای لێھات لە ڕۆژانی دواتر بەشێکی ھێزەکانی پێشمەرگە شەڕی بەرگرییان دەکرد و بەشێکی تریش فرمێسکی نائومێدی و حەسرەتیان دەڕشت لە دوورەوە سەیریان دەکرد.
حەوتەم/ ڕیفراندۆم پڕۆسەیەکی دیموکراتی و ئاشتیخوازانە و مەدەنیانەی خەڵکی کوردستان بوو و ھی ئەوە نەبوو ئەو ھەڕەشە و زەبر و زەنگ و ناپاکییەی بەرانبەر بکرێت.
ھەشتەم / ڕووداوی شازدەی ئۆکتۆبەر کاریگەری لەسەر سەنگ و رۆڵی ھەرێمی کوردستان لەناو ناوەندە دەولی و عەرەبییەکان بەشێوەیەکی سلبی ھەبو ، تەنانەت کاریگەریی خەراپی لەسەر ئەو ناوبانگە باشە ھەبوو کە کورد لەسەر ئاستی جیھانیدا بەدەستی ھێنابوو بە تایبەت لە شەڕی داعش.
نۆیەم /ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر پەیوەندی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی تێک دا و زەمینەی بۆ دووبەرەکی و شەڕی ئیعالمی و بێ متمانەیی نێوان لایەنە سیاسیەکان خۆش کرد.
دەیەم /شازدەی ئۆکتۆبەر بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا وئەو ناپاکییە ناوخۆییەی ئەنجام درا بووە ھۆی بەھێزتربوونی ڕەوتی شۆڤینی و تاییفیی لەناو عێراقدا و ھانی بەشێکی زۆری لایەنە عەرەبییەکانی دا بە (شیعە و سوننەوە) زیاتر و بێ باکانەتر دژایەتیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکەن.
یازدەھەم /شازدەی ئۆکتۆبەر بووە ھۆی ماڵوێرانی و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆوری ھاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک و ناوچەکانی تری دەرەوەی ھەرێم کوردستان .
دوازدەھەم / بەھۆی ١٦ شازدەی ئۆکتۆبەر دیسان پرۆسەی تەعریب لەناوچەکە دەستی پێکردوەو رۆژانە عەرەب ھاوردە دەکرێت و بەپێچەوانەی یاسا رێگەیان پێدەرێت و کارئاسانی نیشتەجێ بونیان بۆ دەکرێت .
سێزدەھەم / لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەر سەرجەم سامانی ژێر زەویی و سەرزەوی بەتاڵان دەروات و پارەکەشی دەچێتە گیرفانی بێگانەو ھەندێ لەملیشیاکان و تەنانەت خاک فرۆشانیش تا ئێستا بەرکەوتەیەکی کەمیان ھەیە لەو بەتاڵان بردنەی شارەکە .

Top