لەپەراوێزی رووداوەكەی سوتاندنی لقی 5دا پارتی پارێزەری خاك وئالای كوردستان

لەپەراوێزی رووداوەكەی سوتاندنی لقی 5دا پارتی پارێزەری خاك وئالای كوردستان

لەكاتێكدادوای سێ رۆژی تر كوردستانیان رێك لە رێكەوتی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر، یادی یەكێك لەگەورەترین داستانەكانی مقاوەمەت وگیانبازی شێرەكورانی پارتی وبارزانی دەكەینەوەكەلەم رۆژەداملیشاكانی حەشدی شەعبی بۆیەكەم جارتوشی گەورەترن شکستی سەربازی بوون ، بەمەش مێژووێكی نوێی بەرگری وخۆنەچەماندنیان لە پردێ، سحێلا، محموودیە، تلسقۆف تۆماركرا بۆیەش ئەم بەروارەلەلای چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بوەیتەمایەی شەرمەزاری ھەرچۆنێك بێت دەیانەوێت بەخەیالی خۆیان تۆلەی لەورۆژەبكەینەوەبۆیەئەوەی ئەمرۆ کردیانن لەسوتاندنی بارەگای لقی (5)بەئاڵای کوردستانەوەبەبیانووی لێدوانێكی بەرێز هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كەزۆرراستگۆیانە باسی له‌وه‌ كردووه‌، به‌شێك له‌ میلیشیاكان بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ عێراق ،تەنھابۆپەردەپۆش كردنی رق وكینەیانەكەسێ سالە ئەم رەقەیان ھەرلاماوە، بۆیە لەدوای دەرفەتێک دەگەران تادەری ببرن،
لەپەراوێزی بەئامانج كردنی سوتاندنی بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا، دەركەوت كەتەنھاپارتی یەداكۆكیكاری مافە نەتەوەییەكانەو ھیچ كات ئامادەنەبووەلەژێرھیچ گوشارێك دا سازش لەسەرمافەكانمان بكات ، وەسەنگ وھێزی كوردستانیش پەیوەستە بەبوون ومانی پارتی ،ئەمەش وادەكات لەجاران سورتردرێژەبەونەھج وستراتیژیەبدات لە چوارچێوەری رێبازی بارزانی نەمرھەمیشە پارتی وەك پارێزەری خاك وئالای كوردستان ودەستكەوتەكانی خەلكی كوردستان بمێنێتەوەبەدلنیایەوە ئەم کارە وا بەئاساییی و ئاسانی تێ ناپەرێت بەلكودەبێ ئەنجامدەران ومامۆستایەكانیان باجی ئەم كارەیان بدەن ...
دەبێت ھەموەلایەك چاك لەوراستیەدلنیابن چۆن پارتی دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بەرگری لەكوردستان كردوقەوارەی دەستوری ھەرێمی كوردستانی پاراست ئەواش مكورترلەجاران بەرگری لەمافەكانی خەلكی كوردستان دەكات وھەربەپێشەنگی پارێزەری مافەكانمان دەمێنێتەوە...
سلاوپێشمەرگەی كوردستان كەھەمیشەئالای كوردستانیان بەبەرزی ھێشتۆتەوە.
سلاوبۆگیانی پاكی شەھیدانی كوردستان كەلەپێناوی ئالای كوردستان گیانی خۆیان بەخت كرد.
سلاولەسەرۆك مسعودبارزانی تاكەئومێدوھیوای كوردستانیان .
Top