گەر درەختێک بەری جوانی گرت، زۆر بەردی تێدگیرێت.

گەر درەختێک بەری جوانی گرت، زۆر بەردی تێدگیرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژایی مێژووی پر خەبات و سەروەری هەڵگری پەیامی نەتەوەیی و کوردایەتی بووە.
بەردەوام لە سەنگەری پێشەوەی خەبات دا بووە لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کورد.
خیانەتی لە گەل و نشتیمان نەکردووە و موساوەمەی لەسەر مافەکان نەکردووە.
لە ئەنجامی ئەو رێبازە پیرۆزە، پارتی توانی قۆناغ بە قۆناغ لە دژی پیلانی دوژمن و ناحەزانی گەلی کورد بوەستێتەوە.
دوایین هەوڵی دوژمنانی گەلی کورد بە هاوکاری خۆفرۆشەکان، پیلانی ١٦ی ئوکتۆبەر بوو، کە پیلانێکی گەورەی ئەقلیمی بوو، لە دژی پارتی و قەوارەی هەرێمی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بە خۆیەوە دەکات، کە تاکە حزبی کوردستانی بوو کەوتە سەنگەری بەرگری لە دژی ئەو پیلانە و شکستیشی پێ هینا.
تا ئێستاش سەرانی ئەو پیلانە لە داخ ئەو شکستەی لەسەر دەستی پارتی پیێان گەیشت، بەردەوامن لەسەر رق و کینە دەربرین، هەوەدل دەدەن هەر چۆنێک بیت تۆزێک دربێک بوەشێنن و ناخ یان ئارام بکەنەوە.
دەرهاوێشتەکانی خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەر، زۆر لە پلانی تەعریبی حکومەتی بەعسی روخاو مەترسیدارترن.
- له دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوە نەوتیەکان کەرکوک.
- فراوان کردنی شاڵاوی تەعریب بە شێوەی دژایەتی راستەوخو و مەترسیدار.
- دەرفەت دان بە چەکدارانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە دژی کوردەکان لە پێناو ترساندن و تۆقاندن یان.
- داگیر کردنی مولک و ماڵ و زەوی گشت و کالی کوردەکان.
- ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە زوونی ملوەن وەکو رێگا خۆشکردنێک بۆ هێرش کردنە سەر بارەکاکانی پارتی.
- لە دوای ئەم هەموو شکستانە، وا دوا هەوڵیان لە بەغدا ئەنجام دەدەن بە هێرش کردن بۆ سەر بارەکای لقی پێنحی پارتی.
ئەم رووداوە جارێکی تر دەستی چەپەلی خیانەتی ناوخۆیی و هاوکاری کردن یان لەگەڵ دوژمن دەسەلمێنیت.
قۆناغێکی ترە لە دەرهاوێشتەکانی خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەرە و دۆخی عیراق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات.
لە لایەکی ترەوە، ئەم کارە ترسنۆکە، لە دژی ئەو هەماهەنگی و لێک تێگەیشتنەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندە لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچە کوردستانیانەی کێشەیان لەسەرە و گەرانەوەیان بۆ ژێر دەستهەڵاتی تەواوی حکومەتی هەرێم، کە بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال دەستی پێکرد و ئەوە سەرەتایەکە بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم بریارە لە تەواوی ناوچەکانی تر بە کەکوکەوە.
رووداوی هێرش کردنە سەربارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، سەلمێنەری ئەوە راستیەیە کە دوژمنانی گەلی کورد کە هیچ کاتێک ئامادە نین و ئامادە نابن دان بە مافە رەواکانی گەلی کودا دا بنێن، یان دەرفەت بدەن گەلی کورد بە ئارامی بژیت.
پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن باوەری و ئیرادەیەکی ئەوەندە بەهێزە، نەم بە خیانەتێکی ناوخۆیی، یان هێرشێکی دوژمنان، لاواز نابیت، بەلکو لە هەر تاقیکردنەوەیەک بەهێز بووە، زیاتر داکوکی و پێداگیری لەسەر مافە رەواکانی گەلی کورد کردووە.
ئەمڕۆ یان سبەی پارتی بەرهەمی خەبات و پەیامە نەتەوەییەکەی دەچتدنیتەوە و پێشکەشی بە گەلی کورد دەکات، ئەو بەرهەمەش زۆر لەوە گەورەترە کە هەندێک لە ناحەز و دوژمنان بتوانن رێگری لێ بکەن.
Top