١٦ ئۆکتۆبەر رۆژی خیانەت!

١٦ ئۆکتۆبەر رۆژی خیانەت!

‏لە ١٦ ئۆکتۆبەردا بنەمالەی تالەبانی بۆ شکست پێ ھینانی ڕیفراندۆمە مێژوویەکەی کە بارزانی سەرکردایەتی دەکرد بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بونە چاوساغ و ھینانی چەکدارانی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیرییان دەکران لەسەر سینیەکی ئالتون قوربانی دەیان سالەیان بە ھەدەرداو کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی بە چەند سەعاتیک رادەستی میلیشا شیعەکانیان کرد لە بەرامبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا
‏تازە میژوو ١٦ ئۆکتۆبەر وەک خیانەتی گروپێک دەنوسێتەوە ئەوە مامەڵە نهێنییەی مالی تالەبانی وەک سوکایەتییەک بە خەبات و قوربانیدانی سەد ساڵەی کورد بوو.سوکایەتیکردن بوو بە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، کە لە کەرکوک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە شەڕی گروپی تیرۆریستی داعەش و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان دەکرد.بە (٤٨) سەعات (51%)ی خاک لەدەستدرا رادەستکردنى ئەو روبەرە زۆرەى خاکى کوردستان لەکاتێکدا بو کە لە سێ ساڵى رابردودا بە خوێنى (١٧٠٠) پێشمەرگەى کوردستان و زیاتر لە (١٢) هەزار بریندار پارێزرابون.
‏دەبوو عەرەب و شیعەکان توشی ئەو ھەلە نەبوبایەو دوای چەند کەسێکێ وەک مالی تالەبانی بکەون بەرامبەر ھەموو گەلی کورد بوەستنەوە چونکە سیاسەتی شۆڤێنیانە و نکولیکردن لە عیراقدا هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە ململانێی بی ئەنجام پارتی هەمیشە داوای کردووە کەرکوک نمونەی پێکەوەژیانی (ئاشتی) بێت، بەڵام ناسنامەی کوردستانیە جگە لەوە ھیچ شتیکی تری بۆ دلی کوردستان قابیلی قبول نیە.
‏سەرۆک بارزانی لە چەند لێدوانیکدا ئاماژەی بە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر داوە وتی ئەو کردەوە ڕۆژێکی تاریکە لە مێژووی گەلەکەماندا و هەرگیز لە بیر ناکرێت و دەبێت وانەیەک بێت بۆ هەموو تاکێکی کوردستان دەبێت ئەبێت ئەو گروپە دادگایی بکرێت بەرامبەر دۆڕاندنی خاکی هەرێمی کوردستان و خوێنی پێشمەرگە. دواجار بنەمالەی تالەبانی به‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه‌ خۆیان خزاندە‌ ناو لاپه‌ڕه‌ ره‌شه‌كانی مێژوی گه‌له‌كه‌مانو بۆ خەلکی روون بووە کێ جاشو دژە ھەرێمە.
Top