"فێمینیزم" لە کۆمەلگای ئیسلام
October 12, 2020
وتار و بیروڕا
ئایا لە ئاینی ئیسلام مافی ژن دەستە بەر کراوە؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، بە ووردی چەمک و مێژووی "فێمینیزم" شی دەکەینەوە، لە فەرھنگی "کۆلۆن" ، بەم شێوەیە پێناسە "فێمینیزم"دەکات: " فێمینیزم ئەو باوەڕ و ئامانجەیە کە ژنان دەبێت وەک پیاوان ھەمان ماف و ھێز و دەرفەتیان ھەبێت"(کۆلۆن, ٢٠١٩). بەلام بە گوێرەی ئەم "دیکشنەری"ە پێناسەی "فێمینیزم" بریتی یە : "لە مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاسایی و ئابووری بۆ ژنان یەکسانە بە مافی پیاوان" (دیکشنەری، ٢٠١٩). لە ڕونگەی "مارگۆت بەدران" یەکێکە لەو "فێمینیست"ە ئیسلامیانە بەم شێوەیە پێناسەی "فێمینیستی ئیسلام" دەکات و دەڵێت: " فێمینیزمی ئیسلامی جیاکراوە نی یە لە دین و لەوەوە و ئیلھامی خۆی وەردەگرێت" (ھۆزان، ٢٠١٦). بە گوێرەی پێناسەی ھەردوو فەرھنگەکە، ژن ھەمان مافی پیاوانیان ھەیە، لە ھەمو ڕوێک و بوارێک، واتە مافی سیاسی و ئابوری و یاسای ..ھتد، یان ھەیە، وە مافەکانی ژنیش لە ئیسلام ھەلقولاوی ڕەگ و ڕیشەی ئایدۆڵۆژیەتی ئیسلامە.
مێژووی فێمینیزم لە ووشەی(فێمی ) بە واتای ژن ھاتووە ، لە کۆتای سەدەی نۆزدەھەم، بۆ بەرگری کردن لە مافی ژنان ، لە بارەی کۆمەلایەتی بوون و سیاسی و یەکسانی ، ئەم جولانەوەیە ژنانە لە ئەوڕوپا سەری ھەلدا، بۆ نەھێشتنی جیاوازی نێووان ژن و پیاو لە ھەموو ڕوێکەوە ، بە ناوبانگترین ژنی ئەم جولانەوەیە (Emmeline Panhrs) بەریتانی بوو ، لە دوای کۆتای ھاتنی جەنگی یەکەمی جیھان ، ژنانی بەریتانیا توانیان مافی سیاسی دەستەبەر بەکەن ، نیوز لەندا یەکەم ولات بوو مافی سیاسی و دەنگدانی پێدان بەلام تا ئێستاش لە ولاتانی ئیسلام مافی ژنان کۆت و بەند کراوە بە تایبەت لە ئیران و سعودیە (ئازاد، ٢٠٠٥).
چەمکی "فێمینیزم" لە لایەن "چالرز فوریە" کەسایەتی سۆشیالیستی لە سەدەی نۆزدەم بۆ چەند جۆرە"فیمێنیزم"ێک دابەش کرد، وەک "فێمێنیستی لیبڕاڵ" ڕوخسارێکی ھێمنانە و فەرمی لە "فێمێنیست" نیشاندەدات و پێداگری لەسەر پێگەی ژنان بە گوێرەی مافی یەکسانی؛ ئاستەنگەکانی بەردەم بەشداری ژنانە لە ئاستی گشتی، لە سەرەوەی بنەماڵە و ماڵدارییەوە دەکات؛ "فێمێنیسمی مارکسیستی" ڕوانگە و چوارچێوەی بیری "فێمێنیست"ی مارکسیستی ھەڵقوڵاوی بۆچوونەکانی مارکیسە، "فێمێنیزمی ڕادیکال" بایەخێکی ئەرێنی بەژنان دەبەخشێت، وەک چینێکی بندەست لە بەرامبەر پیاوان پێناسەی دەکات، "فێمێنیزمی دەروونناسانە" ڕەخنە گرتنێکی دەروونناسی لەڕوانگەی فرۆید ؛ دەروون ناسانە بە بۆچوونی جنسیەتی ناو دەبرێت؛ "فێمێنیستی رەش" واتە خەباتی ژنانی رەش پێست، " پەسا فێمێنیسم" بە مانای پۆست مۆدێرن پەنجە لەسەر مانای گشتی ژن دادەنێن، باسەکانی ئەوان تەنیا رەخنە نییە، بەڵکو ئاماژەیە بە مانای گشتی ژن، من پێم وایە قۆناغێکی تری "فێمنیزمی کوردی" لە ڕۆژھەڵاتی ناوین لە دایک بووە، و دەبێتە فریاد ڕەسی ژنانی ناوچەکە بە تایبەت لە تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا، وە ولاتانی عەرەبی (ھەتاو، ٢٠١٩).
ئەگەرچی کاتی دەرکەوتنی فێمینیزم دیار نییە، بەڵام زۆرینە لەو باوەڕەدان کە لە دوای دەرکەوتنی شۆڕشی فەرەنساوە دەرکەوت، بە چەند ھەنگاوێکدا ڕۆشت کەواتە، مێژووی فێمینیزم بۆ سێ شەپۆڵ دابەش دەکەین:
شەپۆلی یەکەم (١٨٤٠-١٩٢٠) سەرەتای سەرھەڵدانی فێمنیزم بە شەپۆلی یەکەم دادنرێت، ژنی تا ڕادەیەک لە کۆیلە داری ڕزگار کرد، بەمەش بوە ھۆی کردنەوەی دەرگایەک بۆدەستھێنانی مافەکانیان، شەپۆلی یەکەم تەنیا لەبەر یەک ئامانج بوو، ئەویش ناسینی ژن بوو ؛ یەکێک لە داواکاریە مافەکانیان بەشداری سیاسی بوو، وەک مافی دەنگدان؛ ئەم فیمینیستانە فەرھەنگی ئێمەیان گۆڕی، لە گۆڕان و چاکسازی جل ، کۆنترۆڵی دووگیانی و دانی مافی خاوەنداری بە ژنان، تەڵاق، پەروەردە، راگرتنی داھاتی کار و کاسبی و میرات و مافی راگرتنی منداڵیان کەمێک دەستەبەر کرد (ئەنەوەر ، ٢٠١٢).
شەپۆلی دووەم (١٩٦٠-١٩٨٨) لە ئەمریکا لە سالی ١٩٦٥ لە ئەوڕووپا لەسالی ١٩٦٧ دەستی پێ کرد ، زۆر ھۆکار ھەبوو بۆ سەر ھەلدانی ئەم شەپۆلە ؛ ھەم دەسکەوتەکانی شەپۆلی یەکەم و ھەم گۆڕانکارییە تەکنۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەکان وادەکەن شەپۆلی دووەمی فێمێنیزم لە ڕووی فیکری و تیوری و سیاسییەوە لە شەپۆلی یەکەم "ڕادیکاڵ" تربێت واتە توندربێت، "فێمینیست"ەکانی ئەم شەپۆلە کۆمەڵێک ڕاو بۆ چوون دەھێننە پێشەوە ، کە تێیدا دژایەتیکردنی پیاو دەبێتە خاڵی سەرەکی ، لە ئەدەبیاتی "فێمینیست"یدا ئەم گروپە بە " فێفینیستە ڕادیکاڵەکان" ناودەبرێن لای ئەمان ژنان نابێت لەگەڵ پیاودا پێکەوە کاربکەن، نابێت ڕێکخراوەکانی ژن ھیچ پیاوێکی تێدابێت ، ئەم بابەت و مەسەلە تازانە وایانکرد ئەم شەپۆلی لێکدانەوەکانی بۆ میکانیزمەکانی ژێردەستەتی و پاشکۆکردن و چەوساندنەوەی ژن قووڵتر بکاتەوە و لە ئاستی نادیار، کرداریەن چەوساندنەوە و بە پەراوێزکردنی ژنان بخوێنێتەوە، لێرەوە ڕووبەری پرسیارەکانی ئەم شەپۆلە فراوانتر دەبێتەوە و زیاد لە ڕووبەرێکی ژیانی کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە، لە خوێندەوەی ئایدیۆلۆژیای بە پلە دووکردنی ژنەوە دەستپێدەکات و دەپەڕێتەوە بۆ خوێندنەوەی سیستمی پەیوەندییە ناوەکییەکانی ناو خێزان (تاڤگە، ٢٠١٤)
شەپۆلی سێیەم (١٩٨٨-٢٠١٠) لەم قۆناغە ژنانی فێمینیست" وەرزشیان دەکرد، بەرپرسیارەتی ژیانی سێکسی" خۆیان لە ئەستۆ دەگرت، زۆرتر لە پیاوان لە ڕووی رێژەوە خوێندبوویان، بۆ شوێنی کارەکانیان بەڕاکردن دەچوون و لە دەرەوەی ماڵ کاریان دەکرد، پێشوەچوونی ئەم ئایدیای فێمنیستیەکان دەڵێن کە جنسیەت تەنیا یەکێک لە رێگاکانی چوونە جەرگەی فیمینیستەکانە ؛ کچانی "فێمینیست" "بڵاووکراوەیان، بڵاو کردەوە، ووتاری زۆریان دەربارەی "فێمنیزم" نوسی؛ ئەم شەپۆلە لە یەک شوێندا قەتیس نییە ، بەو واتایە کە پێویستی بەوە نەبوو کە لە سیمینارێک دا بەشداری بکات یان کۆبوونەوەیەک بکرێ تا خۆی وەکوو "فمینیست" بناسێنێ؛ ئەم شەپۆلە رەنگە بڵێ ھەرکات من بمھەوێ و بجووڵێم، بزووتنەوەیەکی ژنان درووست دەکەم (ئەنەوەر، ٢٠١٢).
ئەوەی سەرەوە پێناسە و چەمک و شەپۆڵ و جۆری فێمنیزم بوو، ئێمە لێرەدا وەڵامی پرسیاری خۆمان دەدەینەوە، فێمینیزمی ئیسلامی سەرەتای سەرھەلدانی بیری فێمینیزم بۆ سەرەتاکانی سالی ١٩٩٠ دەگەڕێتەوە لە کۆمەڵگای ئیسلام، فیمینزمی ئیسلامی لە خودی خۆیدا کێشەی گەورەی ھەڵگرتووە. لە چەند خالێک ئاماژەی پێ دەدەین:
١- فێمینیستە ئیسلامیەکان پێیان وایە ؛ فێمنیستی خۆرئاوایەکان جۆرێکە لە داگیرکاری، لە کاتێکدا داگیرکاری و سڕینەوە ولاتنی تر بە ڕەوا دەزانن وەک داگیرکاری تورک و فارس و کورد و ئەوڕوپا.
٢- فیمنیزمی ئیسلامی لە ڕۆژئاوایەکان جیاوازە چونکە ھی ڕۆژ ئاوەیەکان داوای یەکسانی دەکەن لە ھەموو ڕوێکەوە وەک بەشداری سیاسی و میراتی و ئابوری، بەڵام لە ئیسڵامدا ڕێگە پێدراوا نیە ژن سەرۆک بێت یان میراتی ژن بۆ پیاو ١\٢.
- فیمینزمی ئیسلامی یاخود لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکاندا لە ھەناوی بزواتە ئیسلامیەکانەوە ھاتۆتە دەر و خاوەنی پەیامێکی سیاسی ئیسلامیە؛ ئامانجی زیاتر چەسپاندنی ڕۆڵی ژنە وەک ئیسلامیەک لە نێو بزواتە ئیسلامیەکاندا لە پلە و پایە و پۆست و شوێنای سیاسی.
٤- کۆی فیمینیزمی ئیسلامی بیەوێت یان نا لەخزمەت ئیسلامی سیاسی دا کاردەکات لە ھەمانکاتیشدا فیمنزمی ئیسلامی ھەڵگری دوو ڕوویە ناشرینە کە دەڵێن شتێکە و ئەوەی خۆشیان لەنێو خۆیاندا بڕوایان پێیەتی شتێکی ترە ؛ فێمینیستە ئیسلامیەکانی خۆرئاوا زۆربەیان ستایلی ژیانیان تەواو خۆرئاواییە و ھیچ لێکچونێکی بە ژیانی ئەو ژنانە تیا بەدی ناکرێ کەلە ژێر مەکینەی ئیسلامی سیاسیدان ؛ کۆی ئیسلامی ڕاستەقینە بەھیچ جۆرێک لەگەڵ مافەکانی ژنان یەکناگرێتەوە ، لەھەمانکاتیشدا (فمینزمی ئیسلامی) فانتازیایەکە بۆ ئیسلامێک کە تەواو پێچەوانەی ئیسلامی ڕاستەقینەیە (ھۆزان، ٢٠١٦).
پێگەی ژن لە جارنامەی مافی مرۆڤ لە ماددەی (١٦) جاڕنامەی مافی مرۆڤ دەڵێ یەکەم: "ھەموو ژن و پیاوێکی پێگەیشتوو مافیان ھەیە بە بی ھیچ سنورێک لە رووی نەژاد ، نەتەوە ، یان ئایینەوە پیکەوە ژیانی ھاوبەشی پیک بینن. و لە کاتی جیابوونەوەشیان ژن و میرد لە ھەموو کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە زەواج مافی ھاوبەشن یەکسانیان ھەیە". دووەم:"پێکەوەنانی ژیانی ھاوبەشی دەبی لە سەر رزامەندی و ئازادی تەواوی ژن و پیاو بیت" کەواتە ژن و پیاو یەکسانن (عومەر، ٢٠١١).
پێگەی ژن لە ئایینی ئیسلامدا و ھەر ئاینێک بە پێ ی دەقە ئاینیەکان بە شێوازێکی جیا باسی ئەرک و مافی ژن دەکات ؛ بابەتی ھەلبژێردراوی ئێمە ئاینی ئیسڵامە ؛ قورئان و حەدیس سەرچاوەی یاسا دانانن و نەگۆڕی ئاینی ئیسلامن؛ بۆ ھەموو مەزھەبەکان؛ لە سوورەتی "بەقەرە" بەشێکی "ئایەتی ٢٢٨" خوای گەورە فەرموویەتی: "پلەی پیاوان لە ژنان بەرز و بڵیندترە" (ۆلِلرِّجَالِ عَڵیْەِنَّ دَرَجَەٌ" ؛ یان لە سوورەتی "نیساء" لە "ئایەتی ٣٤" خوای گەورە فەرموویەتی: "الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَڵی النِّسَاءِ بِمَا فَچَّڵ اللَّەُ بَعْچَەُمْ عَڵیٰ بَعْچٍ ۆبِمَا ڕَنْفَقُوا مِنْ ڕَمْۆالِەِمْ" پیاوان (مێرد) خاوەن ئیختیاری ژنەکانیانن ؛ ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خوا پلەی ھەندێک کەسی بەسەر کەسانێکی دیکەدا بەرز و بڵیند کردووە ؛ ھۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ژنان لە ماڵ و دارایی خەرج دەکەن؛ لە سوڕەتی "بەقەڕە" ئایەتی ٢٢٣" خوای گەورە فەرموویەتی : " نِسَاۆُکُمْ حَرْپٌ ڵکُمْ فَڕْتُوا حَرْپَکُمْ ڕَنَّی شِئْتُمْ" ژنەکانتان کێڵگەی ئێوەن (پیاوەکان) ھەر کات ویستتان بچنە نێو کێڵگەکەتان، ئەمەی سەرەوە بە پێ ی دەقی قورئان.
بەڵام بە پێ ی فەرموودەکان پێغمبەر(د.خ) بەم جۆرە باسی ژن کراوە ژنێک دەربارەی ماف و عەقل لە پێغەمبەر دەپرسێ بۆ وایە؟ پێغەمبەری ئیسلام لە وەڵامدا دەفەرمێ: " ناتەواوی عەقڵ لەبەر ئەوەی شایەتیی دوو ژن لەگەڵ پیاوێک یەکسانە و ناتەواوی دینەکەش لەبەر ئەوە کە ژنان ھەندێ جار نوێژ ناکەن و رۆژوو ناگرن "لەبەر عادەتی مانگانە" ''ێحیح مسلم"بەرگی ١ لاپەڕەی ٨٦" پێغەمبەری خوا دەفەرمێ"ھیچ کات رزگار نابێ قەومێک کە ژنێک بکەنە سەرۆکی خۆیان" ''ێحیح بخاری' بەرگی ٣ لاپەڕەی ٩٠".
ژن و پیاو بە پێ ی دەقی قورئان یەکسان نین ؛ پیاو بە بالاتر و بەرزتر دەبینێرێت لە ژن ؛ ژن بە کار بەری پیاوانن ؛ ھەرکاتێک پیاو بیەوێ دەتوانێ بە کاری بھێنێ ؛ وەک چۆن لە روانگەی ئیسلامەوە کۆیلە دەبێ گوێڕایەڵی خاوەنەکەی بێت ؛ ئەم ئایەتانە فرمانێکە ژن بە کەمتر بینراوە ؛ بەڵام بە پێ ی حەدیسەکانیش ؛ کە تەفسیری قورئانن، بە ھەمان شێوە بە کەم سەیری ژن دەکرێت ؛ سەبارەت بە میرات کوڕ دوو ھێندەی کچ وەر دەگرێت ؛ سەبارەت بە عەقل ؛ لای پێغمبەر ژن بە کەمتر لە پیاو دەبینرێت ؛ ھۆکارێکی سوڕی مانگانەی ژنی کردۆتە بیانوو ؛ لە لایەکی تر ئەوانەی پێیان وایە دێموکراسی و ئیسلام پێکەوە دەگونجێن ھەڵەن چونکە خودی پێغمبەر سەرۆکێکی ژن بە بەلا ناودەبات ؛ ژن لە ئایینی ئیسلامدا مافی بەشداریی لە ھەڵبژاردنەکانی وڵاتدا نییە چ بە شێوەی دەنگدەر یان بە کاندیدا ؛ ئەمەش لەوە ھاتووە کە بەپێی دەقەکان، ژن مافی بەشداریی لە چالاکییەکانی کۆمەڵگادا نییە ؛ بابەتێکی تر گرنگ فرەژنی، ھەر چەندە ئیسلام ڕێگەی بە فرە ژنیی داوە، بەڵام ئەویش دیسان کۆمەڵێک مەرجی دیکەی بە دژی ژنان داناوە. بۆ نموونە، پیاو مافی ئەوەی ھەیە بە بێ پرس و ئاگاداریی ژنەکانی پێشووتری ژنی دیکە بۆ خۆی مارە بکات و ئەو ژنانەش بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن، چونکە گوناھبار دەبن، بۆیە فێمینیزم و ئیسلام لە یەکتر دورن چونکە ئاین نەگۆڕە (ڕامان، ٢٠١٤).
لە ئەنجامدا بە پێ ی ئەو پێناسانەی کە کردوومانە ژنان داوای مافی خۆیان دەکەن ، لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی ، ئەو مافانەی بە ھۆی پیاو سالاری لێیان زەوت کراوە، ئەم جولانەویەی ژنان بە سێ شەپۆلدا ڕۆیشت ، بە شەپۆلی یەکەم و دووەم و سێھەم ناسراون، مێژوی جولانەوە فێمینیزم بۆ سەدەی نۆزدەم دەگەرێتەوە ، ھەرچەندە کە باس لە ئیسلام و فێمی نیزمی ئیسلامی دەکەین ، دەبینین ئەو فێمینیزمەی خۆر ئاوە ، کراوە بە پڕۆژەیەکی ئیسلامی سیاسی ئەگەر سەیری بنەرتی ئیسلام بکەین ، بە حوکمی ئەوەی بنەمای سەرەکی ئیسلام نەگۆڕن ، بۆیە پرۆژە و جولانەوەی ژنان لە نێو بازنەی ئیسلام جی ی نابێتەوە، فیمینیزم باسی یەکسانی و ماف و بەشداری سیاسی دەکات، بەلام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە بە پێ ی دەقی "ئایەت و حەدیس" مافی ژن و پیاو یەکسان نین بە تایبەت لە میرات و فرەژنی و دەسەلات، مرۆڤ لە ئاین ڕێگە پێدراوە زیاتر لە ژنێک بھێنێ ، تەنانەت مافی چوار ژنی ھەیە لە یەک کاتدا ، یان پێغمبەر (د.خ) بە پێ ی حەدیس ھەبونی ژنێک لە دەستەلات بە بەلا ناو دەبات بۆیە مافی ژن بە پێ ی جولانەی فێمینیزم لە ئیسلام دەستەبەر نەکراوە.
(*)
زانکۆی سۆران
فاکەلتی یاسا و زانستی سیاسی و بەڕیوەبردن
بەشی سیاسەت و پەیەوەندی نێودەولەتی
قۆناغی چوارەم