بەشێک لە رێنماییەکان پێویستیان بە پێداچوونەوەیە

بەشێک لە رێنماییەکان پێویستیان بە پێداچوونەوەیە

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستا دا قۆناخێکی سەختی ئابوری لە ھەرێمی کوردستان و عێراق گوزەردەکات ھەموو چینەکانی کۆمەڵگە بە دەست ئەو نەھامەتیە دەنالێنن ئەوە لەلایەک، لەلایەکی تریش بەشێک لە رێنماییەکان بوونەتە کۆسپ لە بەردەم مامۆستا و فەرمانبەران کە ژیان و ماندوو بوونی مامۆستا و فەرمانبەر لە بەرچاو ناگیرێ، لە ھەر قۆناخێک کە بۆ ھەریەک لە ئێمەمانان رەنگە دەرفەتی خوێندن نەڕەخساو بێت، بەڵام کاتێکی لە بار ھەڵ رەخساوە و دەستمان بە خوێندنی زانکۆ کردۆتەوە بەشێک لە رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتی پەروەردە بە تایبەت بۆتە کۆسپ بۆ ئەوەی رەنج و ماندووبوونی مامۆستا لەبەر چاو نەگیرێ، ئەوەی لێرە دەمەوێ باسی بکەم رێنمایی ژمارە ١٩ی ساڵی ٢٠١٠ی وەزارەتی پەروەردەیە بە ژمارە (١٧٨٢٦) دەقی بڕیارەکە وایە کە دەلێ کە تایبەتە بە دەرماڵەی بڕوانامە" ئەم دەرماڵەیە خەرج دەکرێ لە سەر بنەمای دواین بڕوانامە کە فەرمانبەر بەدەستی دەھێنێت، بە مەرجێک بڕوانامەکەی پەیوەندی ھەبێت بەو کارەی کە پێی ھەڵدەستێت، واتە ئەم بڕوانامەیە تایبەتە بە دواین بڕوانامەی کە پێشتر بەدەستی ھێناوە بۆنموونە ئەگەر فەرمانبەرێک بڕوانامەی ماستەری بەدەستھێنا لە کاتی خزمەتی وەزیفیدا دەرماڵەکانی لە سەر ئەو بڕوانامەیە بۆ خەرج دەکرێت(ماستەرەکە) نەوەک لە سەر بڕوانامەی بکالۆریۆس کە پێشتر ھەیبووە، ئەوەی جێگای تێبینیە لە کوردستان رێنمایی شوێنی یاسای گرتووە، وە ئەوەش پێچەوانەی دەسەلاتی یاسا دانانە، چونکە ناکرێ بە رێنماییەک یاساکان پشتگوێ بخرێت، چونکە یاسا، یاسایە لە رێگای دەنگدان لە پەرلەمان دەردەچێ، بەڵام رێنمایی میزاجی کەسییە بۆ رێگری کردن لە کارێک یان رێگەپێدان بەکارێک، جا بۆ ئەو مەبەستە داوا پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم کارکردن بە یاسا بگەرێندرێتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بەتایبەت لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا کە بنچینەی سەرەکی لە خوێندنی باڵا بەکالۆریۆس بە پسپۆڕی ھەمیشەیی ھەژمار دەکرێ نەوەک بڕوانامەی دبلۆم، بۆیە پێویستە لە سەر لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان چاوێک بە یاساکانی وەزارەتی دارایی بخشێنەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە چینی گشتی بکەن، ئەوانەی شەونخونیان کردوە بۆ بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەرزتر لەکاتێکدا ئەوانە زۆربەی چینی ھەژاری کۆمەڵگەن کە بەھەر ھۆکارێک بووبێت نەیاتنوانی بێ خوێندن تەواو بکەن ئێستا خوێندنەکانیان تەواو کردوە و رێز لە بەدەستھێنانی بڕوانامەکەی بگرن، نەک بە میزاجی شەخسی زۆر شت ھەیە رابگیرێ، داوا لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەش دەکەم خودی وەزیری پەروەردە بێتە سەر خەت بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم بڕیارە پێداچوونەوەی پێ بکرێ مامۆستایەک لە کاتی گۆڕینی ناونیشانی وەزیفی بۆچی ئەو بڕوانامەی بۆ ھەمار دەکرێ لەگەڵ دەرماڵەکەی کە بەدەستی ھێناوە ھەر لەم وەزارەتەش ماوەتەوە، ھیوادارم ئەو کابینەی کە پەیامی چاکسازی و دادپەروەری ھەڵگرتووە ھەردوو وەزیری دارایی و پەروەردە بەیەکەوە بتوانن کارێک بکەن بۆ بەرژەوەندی گشتی و ھەموو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە لە پێشووتر بڕوانامەی تریان بەدەستھێناوە کە دبلۆمەکەیان پسپۆرییەکی ترە دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێ، چونکە ھەر لەھەمان وەزارەت و سلکی پەروەردە درێژە بە خزمەتی وەزیفی خۆیان دەدەن، ئەوەش جێگای ھەڵوەستە لە سەر کردنە کە لەم بارودۆخە ناھەموارە لە بڕی ھاوکاری کردنی مامۆستا و فەرمانبەران بە رێنماییەک رێگری لە دەرماڵەکانیان دەکرێ، ھیوادارم لیژنەکانی پەروەردە و دارایی لە پەرلەمان کە چەندین جار پەیوەندیمان بە بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان کردوە وەلامیان نەبووە بۆ قسەکردنمان لە سەر ئەو کێشەیە بێنە سەر ھێل کە خۆیان بە نوێنەری خەڵک دەزانن کە ئەوان نوێنەری گەڵن لە ھۆڵی پەرلەمان بۆ ئەوەی مافی من و سەدانی وەکو من بگەرێتەوە کە خزمەتمان ھەیە لە بواری پەروەردە وەکو پێشمەرگە ئاسا خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنمان کردوە لە قۆناخەکانی خزمەت کردن.

Top