رەهەندەی گوتەکانی مەسرور بارزانی

رەهەندەی گوتەکانی مەسرور بارزانی

سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسروور بارزانی رووداوێكی گرنگ مێژوویی بوو،چونكە كردنەوەی دەرگای دیالۆگ لەنێوان هەردوو دەستەلاتی جێبەجێكردن و دەستەلاتی یاسا دانانە کە هەوڵدانێک هەبوو ئەو دوو دامەزاروە لە جیاتی تەواوکەری یەکتر بن ئەوە لە یەکتر بکەونە سەنگەری دژایەتی و یەکتربڕن بن.
بەم هەنگاوە مەسروور بارزانی نیشانی دا لە پێناوی رزگاربوون لە قەیرانەكان دەرگای حكومەت كراوەیە بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەل سەرجەم دامەزراوەكاندا، ئەوەی دووپات كردەوە هەموو هەوڵەكان بۆ تپێەراندنی قۆناغە سەختەكان دەخاتەگەڕ، كابینەی نوێیەمی حكومەتی هەرێم بەخوێنی نوێ و هێزێكی دینامیكی تۆكمەوە و توانایەكی مرۆیی گەنجانە لەیەكەم رۆژی دامەزراندنیەوە توانی چەندین هەنگاوی گرنگی بنێتبە تایبەتی لە جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای چاکسازی کە مەسرور بارزانی لە رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا وەک ناونشانی پانی کارەکانی حكومەتەکەی هەڵی گرتووە.
بەر لەدامەزراندنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كۆمەڵێك چەواشەكار و خۆفرۆش بریاریاندابوو بەهەموو توانەیەك هەولێ ناشیرین كردنی كابینەكە بدەن، هەولەكانیشیان لەم بوارەدا خستبۆوە گەڕ ،بەداخەوە بەشێك لەپەرلەمانتارانیش بۆ موزایەدەی سیاسی بەبێ ڕەچاوكردنی دۆخی هەرێم كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناراست و ئاماری خەیاڵی و چەواشەكردنی هاولاتیان پیلانگیری و دواتریش كۆكردنەوەی ئێمزا بۆ پرساندی سەرۆكی حكومەت ، مەسرور بارزانی زۆر هێمنانە وەلامی پرسیاری 98 پەرلەمانتاری دایەوە بەئاشكرا پێی گوتن كەپێویست بەموزایەدە و هاشوهوشی راگەیاندن ناكات ، ئەو خۆی سەردانی كردن و رێگەی پرسیاركردنی بۆ كردنەوە و دەرفەتی گومان و لێکدانەوەی جیاوازی نەهێشت.
ئەوەی بینیمان درێژترین دانیشتن لەمێژووی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرا كەتەواوی لایەنە جیاوازەكان بەشداربوون، هەمووان مافی پرسیاركردنیان هەبووە، پرسیارەكانیش زۆر ورد و ناروون بوون، هەندێك لەپەرلەمانتاران پرسیاری مەحالیان دەكرد، دەیانویست لەلایەك وەك پالەوان لەنێو شاشەكەدا خۆیان نمایش بكەن، لەلایەكی تر بتوانن گرفت بۆ سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسروور بارزانی دروست بكەن، بەڵام لە بەردەم لێزانی و پشوودرێژی و کاریزمای سەرۆکی حكومەتدا نە توانیان ببنە پاڵەوان و نە توانیان گرفت بۆ دانیشتنەکە دروست بکەن و وەک مەسرور بارزانی گوتی خەڵک ئێمەیان دیووە و ئێوەشیان دیوە،بۆیە ئێمەیان کردۆتە جێگای متمانەی خۆیان و بەرپرسارێتی خاک و خەڵکیان بە ئێمە سپاردووە.
هەنگاوەكانی سەرۆکی حکومەت سەڵمێنەری ئەو راستییەن ئاماژەیەكی روونە بۆگۆرانكاری ریشەیى لەسیستەمی بەریوەبردن و هەنگاونان بۆ جێبەجێكردنی هەموو پرۆژە ستراتیژییەكان و پایەكانی دەوڵەتداری، هەنگاوەكانی وەلامێكە بۆ ناحەزان و دوژمنانی كورد و كوردستان.
Top