‏کۆتایی موزایەدە

‏کۆتایی موزایەدە

‏پێش دروستکردنی کابینەی حکومەت کۆمەلێک بریاریاندابوو دژایەتی بکەن ئەگەر سەرکەوتوش بێت بۆیە تا بۆیان کرا لە ریگای سوشیال میدیاو ممبەری جیاوازیەوە بە ھەموو توانی خۆیان ھەولێ ناشیرین کردنیان دەدات تا گەیشتە کۆردنەوەی ئێمزا بەلام سەرۆکی حکومەت ئەو کارتەشی سوتاندن تا چی تر موزایدە نەکەن ئەو وتی من پێویست ناکات بانگم بکەن خۆم دێم بۆتان روون دەکەمەوە پی وتن راستە من سەرۆکی ئەو کابینەم بەس مەسئول نیم لە شتکستی ھەمووتان فەرموو شان بدەنە بەر کەموکورتێەکان تا ھەموومان بەشدار بین ئەو شەفافانە ھەرچی پێویستی کرد بە زیادەوە وتی دەرگای بەسەر ئەو ھاتوھاوارە بیزارکەرەدا داخست کە جگە لە قولکردنەوەی قەیران ھیچ چارەسەریکی پێ نەبوو
‏چونی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان ریزگرتنی جەنابیەتی لە دامەزراوەکان ئەو ھەنگاوە گەورەی کۆتایی بەو ژاوەژاوە دنێت کە خەلکیک بۆ پالەوان بوون بێ بەلگە لە دروستبونی کابینەوە زانیاری ھەلەیان بلاودەکردوە.
‏نە بە بروابونی تەواوەوە وتی من نەھاتوم و نامەوێت ئێوە لەخۆم ڕازی بکەم،ئەمەوێت ویژدان و خوای خۆم ڕازی بکەم ئەو وتی واز لەو نەهجی پۆپۆلیستیەتان بینن، چیتر خەلک ماندو مەکەن ئەگەر ئێوە باشترن فەرموو لە ھەلبژاردنی داھاتودا بونی خۆتان لە ریگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بسەلمێنن.
‏ئەو وتی با بە یەکەوە قەیرانەکان تیپەرینین کە چەندین سالە کەلکە بووەو من ئەو ئەرکەم گرتۆتە ئەستۆو شان ئەدەمە بەر ئەو لێپرسراویەتیە لەو شوێنەوە کارم کردوە کە وەرمگرتوەو ھەولێ باشبونێ ئەدەم و راناکەم لە ئەرکەکەم واز لە موزایەدو بە لاداریبردنی ئەو خەلک بێنن با هەموان وەک یەک ریگاکانی چارەسەر بۆ دەرباز بون لەقەیرانی ئابوری و ئیداریو یاسایی و شیوازی حكومرانی بدۆزینەوە بە چونی بۆ پەرلەمان کۆتایی بە دەنگی موزایدەچیەکان ھێنا ئەو چیتر ناگەریتە دواوەو کارەکانی تەواو دەکات.
Top