ڕیفراندۆم پێگەی ھەرێمی کوردستانی گەورەتركرد

ڕیفراندۆم پێگەی ھەرێمی کوردستانی گەورەتركرد
سەرەتا ڕیفراندۆم مافێکی ڕەوای ھەموو گەلێکە، و ھەر گەلێکیش چاوەڕێ بکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یان ھەر کەسێکی تر کاتی گونجاوی بۆ دابنێت دڵنیابن ئەو شتە بە چاوەکانی خۆیان نابینن ئیلا دەبێت گەل بە ئیرادەی خۆی ڕیفراندۆم ئەنجام بدات وەک گەلی کورد کە ئیرادەی خۆی فەرزکرد بەسەر قسە و تەھدیدەکان.

ئەو دەم شڕ و زمان درێژانەی کە دەڵێن ڕیفراندۆم شکست خواردو بووە و پێگەی کوردستانی لاواز کردووە، ئەرێ ئێوە باسی چ پێگەیەک دەکەن، خۆ دوای ڕیفراندۆم بوو کە دوناڵد ترامپ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد، ئەرێ خۆ ھەر دوای ڕیفراندۆم بوو جێگری سەروکی ئەمریکا و زۆڕبەی سەرکردە جیھانییەکان ھاتنە ھەولێر و تامەزروی بینینی سەروک بارزانی بوون، ئەرێ کامە پێگە لاواز بووە خۆ ئێستا ئەمریکا زیاتر گرنگی بە کوردستان دەدات، ئێران ھەمیشە ھانا بۆ ئەم ھەرێمە دەبات، تورکیا گرنگیەکی زۆڕ بە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ھەرێمە دەدات، عێراق زیاتر تێگەیشت کە بەبێ کوردستان ئەوان ھیچ نین، خۆ دوای ئەو ڕیفراندۆمە بوو کاتێک ترەمپ پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەروکی ھەرێمی کوردستان کرد، لە کەناڵ و ڕۆژنامەکانی ئەمریکا وشەی ھەرێم سڕابووە و تەنیا دەیان نوسی سەروکی کوردستان، ئەو دەم شڕانە باش دەزانن کە ڕیفراندۆم پێگەی ھەرێمی کوردستانی گەورەترکرد، ئەوە ڕیفراندۆم نەبوو کە زیانی بە کوردستان گەیاند بەڵکو خیانەتە گەورەکەی ئەو تاقمەبوو کە وێرانی کردین، ئەو دەمشڕانەی ئێستا وا بە خراپی باسی ڕیفراندۆم دەکەن ئەوانەن کە بەژداربوون لەو خیانەتە و دەیانەوێت بەو دەم شڕیەیانەوە ئەو خیانەتە لەبیر خەڵکی ببەنەوە، ئەگەر نا پێش ڕیفراندوم ھەمووان ھاو ئاوازی پارتی بوون، سەرکردەکانی یەکێتی و گوڕان و کومەڵ و یەکگرتو و ھتد...، بەڵام چونکە ھەمووان کونتڕوڵ کراون لەلایەن تاقمە خیانەتکارەکەوە بویە ھەمووان دەستیان بە حەملەیەک کردووە بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و لە بیربردنەوەی خیانەتە گەورەکەی ١٦ـی ئوکتوبەر، دڵنیابن ڕیفراندۆم گەورەترین دەستکەوتە لە مێژوی گەلی کورددا و ھەر ئەو ڕیفراندۆمەش پێگەی ھەرێمی کوردستانی زۆڕ گەورەتر کرد لە ناوچەکە و لە تەواوی جیھان، لە داھاتویەکی نزیکدا ئەو ڕاستیەتان بۆ دەردەکەوێت کە کات و ساتی ڕیفراندۆم زۆڕ گونجاو بوو و دەستکەوتەکانی ئەو ڕیفراندۆمەش دەبینن، بەڵام دڵنیام ئەوکات ئەو دەمشڕانەی ئێستا دێن و دەڵێن بە شانازییەوە ئێمە پشتگیری ڕیفراندۆممان کرد و دەنگمان بە بەڵێ دابوو!
چونکە ئەوان فێرە دوو ڕویی بونە و پێیان تەرک ناکرێ، لەوە سەیرتر ئەوکاتیش ھەندێ کاڵفام و نەزان ھەن کە بە دوای ئەوان دەکەون و ھەم دیسان بە دڵسوز ناویان دەبن.
Top