مانەوە بۆ بەھێزەکانە

مانەوە بۆ بەھێزەکانە

تشارلز داروین لە سەرەتای کتێبی گەشەسەندن دەڵێت: " مانەوە بۆ بەھێزەکان و باشترینەکانە"، دواتر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات گۆڕان بەسەر بیرۆکەکەی دێنێ و دەڵێت: " مانەوە بۆ بەھێزەکان و زیرەکەکان نییە، بەڵکو زیاتر بۆ ئەوانەیە کە ئامادەباشیان تیایە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکان /البقاء لیس للاقوی , ولا للڕژکی ..البقاء للڕکپر استجابە للتغییر ...."
.......
لەم جیھانە ئاڵۆزەدا مانەوە بۆ بەھێزەکانە، مەبەست ھێزی ناوەکی خودییە نەک ھێزی پارە و جەستە ودەسەڵات، دەبێت ئەوەش بزانین کە جیاوازی ھەیە لە نێوان لاوازی و ھەستیاری , مەرج نییە مروڤە ھەستیارەکان لاواز بن .
بەھێز بە....
بە واتای :
ھەر وشەیەک نائومێدت بکات
ھەر پیاکەوتنێک ئازارت بدات
ھەر کەوتنێک گۆشەگیرت بکات
ھەر شکستھێنانێک بێ ھیوات بکات
ھەر لێدانێک بەڕووتدا یا لە پشتەوەت بە سەختی بریندارت بکات...ھتد
ئەوانە ئاسایین، بەڵام ئەگەر رووبەرووی نەبیتەوە نیشانەی لاوازین بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گورانکارییەکانی ژیان.
بەھێز بە...
ئەم جیھانە بۆ بەھێزەکانە نەک لاوازەکان، بۆ ئەوانەیە کە دەتوانن خۆیان لەگەڵ خێرایی گۆڕانگاری و پێشھات و دەرئەنجامەکانی بگونجێنن . ئەم جیھانەی کە تیایدا دەژین جیھانێکە بەردەوام لە گەشەسەندندایە، وە تاکە رێگایە کە پارێزگاری لە مانەوە لە لوتکە بکەین، گەشەسەندنی بەردەوامی خۆمانە بۆ ئەوەی باشتر بژین لەوەی ئومێدی بۆ دەخوازین.
بەھێز بە ...
تا لە کەوتنەکان ھەستیتەوە پێویستت بە مێشکێکی ئاکتیڤ و دوو دەستی کارایە، تا بە گۆڕانکارییەکان بگەیت پێویستت بە دوو قاچێ بەھیزە .
تا ژیان بەسەرکەوتوویی و مەردانە بکەیت پێویستە ھەر ئێستا بڕیاری گۆڕانکاری بدەیت.
بەھێز بە...
ئەوەت لەبیر بێت کە تۆش دەتوانیت بگەیت بە سەرکەوتووەکان و بەھیزەکان، بە ئیڕادەیەکی بەھێز و دۆزینەوەی تواناکان و بڕیاردان بۆ گۆڕانکارییەکان
تۆش دەتوانیت بگەیت بە لوتکە و لە ریزی بەھێزەکاندا بیت، ھەمیشە ئەوەت لەبیر بێت.
Top