لە قەیرانەوە بۆ سەرکەوتن.

لە قەیرانەوە بۆ سەرکەوتن.

‏ھەرچی خراپی رابردووی حوکمرانیە وەک میراتی بۆ کاک مەسرور بارزانی ماوەتەوە زۆربەی گلەییێ و تیرەکان رووی لە ئەوە بەس چونکە پیاویکی تەکنوکرات پشوو درێژە شانی خستۆتە بەر کەموکوریەکان و بە ھێمنی خەریکی چارەسەریانە.
‏جەنابی مەسرور بارزانی ئەزمونێکی توندوتۆڵی لە ململانێی سیاسیدا ھەیە و تاقیکردنەوەکانی رابردوی وەک کەسێکی پشوودرێژ وێنا دەکەن بەشێکی گرنگی کەسایەتیی کاک مەسرور لەوە دایە کە لە بنەڕەتدا کەسایەتییەکی توندوتۆڵی ھەیە و مێژووی سیاسیی وەک کەسێکی جێگیر نیشانی دەدا لە ژیانی سیاسیدا بە چەندین وێستگەی جیاوازدا تێپەڕیوەو ترسی لە ئەرکە سەختەکان نیە.
‏ئەو ئێستا کاری سەرەتایی ئەوەیە دەرباز بوونە بۆ قوناغیکی نوێ وە هەولدان و خواستە بو چارەسەری کیشە ناوخوییەکانی هەریم وە گەراندنەوەی متمانە لە نیو هەموو هیز و لایەنە سیاسیەکان کارکردن بو دوزینەوەی ریگا چارەیک بو کیشەکانمان لە گەل حکومەتی ناوەندی گەراندنەوەی ریزی بەرامبەر لە گەل ولاتانی ئیقلمی وە بەهیزکردنی پیگەی هەریمی کوردستان لە سەر ئاستی نیودەوڵەتی کە هەمویان بو باشتر کردنی ژیان وە گوزەرانی هاولاتیان وە بوژاندنەوەی ژیر خانی ئابوری ولات وە کارکردن بو پیشكەوتنی لە هە موو بوارەکاندا پیویستی حیاتین بو بەردەوامی پروسەی دیموکراسی وە پیکەوەژیان وە ئاسوودەی خەلکی کوردستان
‏دیارە ئەرکی کاک مەسرور زۆر قورسە بەس چونکە بە بەرنامە کار دەکات. ھەنگاوەکانی پتەو و تۆکمە لە دەستپێکی کابینەوو تا ئێستا لە ھەوڵەکانی سەرکەوتوو بوو. روبەروبونەوەی هەموو تەحدیاتەکان وە ئیدارەدانی قەیرانەکان لە ساتە نالەبارەکاندا بەر چاو رونیەک تەواو دەدات بە بەریزیان بو کارکردن لە سەر خالە جەوهەریەکان وە دوزینەوەی ریگەی چارەی سەردەمیانە وە گونجاو بویان لە هەموو بوارەکاندا بەو ھەنگاوانەی کاک مەسرور لە حوکمرانیدا پێی دەوترێت دروستکەری بریار.
Top