ڕۆڵی سەرکەوتووانەی مەسرور بارزانی لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا .

ڕۆڵی سەرکەوتووانەی  مەسرور بارزانی  لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا .

هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، جێی ئومێدی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە .چونكە سەرەڕای چەندین بەربەست و ئاستەنگ و قەیران ، بەڵام توانی بەسەر گشت تەنگەژەكان سەربكەوێت كەئەمەش بە کردار سەلێمندرا.
لەماوەی چەندمانگی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا سەرەڕای قەیرانەكان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە لێكەوتەی نەرێنی ئابووری و تەندروستی بە دوای خۆی داھێنا، هەرچەندە ئەم دۆخە نەخوازراوەش لەدەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوو ، بەلام مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو ھەوڵێكی خستەگەڕ بۆ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەرژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان سنورداربێت و ئیدارەێكی سەركەوتووانەی رەوشەكە بدرێت ، بەجۆرێك لە ماوەی چەند مانگێكدا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوەو مانگانەش بەپێی تواناكانی بەردەستی حكوومەت، مووچەی فەرمانبەران بدرێت .
تەنانەت سەرەڕای ئەو قەیرانە سەختە ئابوورییە ، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا ، لەوانە شەقامی سەد مەتریی شاری سلێمانی ، وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ، ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە دهۆک ، شەقامی خێرای نێوان هەولێر-دهۆک ، شەقامی سەدوپەنجا مەتریی شاری هەولێر ، نەخۆشخانەی سەد قەرەوێلەیی کۆمەڵگەی هیتۆت لە ئامێدی ، بەم نزیکانەش بڕیارە بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە دابنرێت.
هەروەها بە هۆی ئەو چاکسازی و ڕیکخستنەوەیەی لەم ماوەیەدا لە کەرتی کارەبادا کراوە،
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان زۆر زیادی کردووە گەیشتووەتە بیست ویەک کاتژمێر . ئەمەش یەکەمجارە لە وەرزەکانی هاویندا ، وەزارەتی کارەبا توانای هەبێت ئەوەندە کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان بدات.
هەر لەم ماوەیەد ابەپێداگیری و پالشتیی سەرۆكی حكومەت، تواندرا یاسای چاكسازی لە خانەنشینی ومووچە و دەرماڵە و بەخشین وئیمتیازاتەكانی دیكەی پەسندبكرێت و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساکەش دەستى پێ كردووە.
بەمەش یەكێک له‌ بەشە گرنگەکانی ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، كە ھەنگاوێكی ھەرە گرنگی، چاكسازییە لە ھەر دوو بواری كارگێری وداراییدا.
جگە لە بە ئه‌لیکترۆنیکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن کە وێرای ئەوەی بەشێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت و هەنگاوێکی گرنگیشە لە پێناو نەهێشتنی رووتین و هەوڵدان بۆ کاراکردن و چالاک کردنی کاروباری هاووڵاتییان. کە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافییەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی وبەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە کە هەموو خەرجییەکانی رۆژانەی حکومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێن. كەئەمەش شێوازێكی تازەی حكومرانیە لە ھەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەوڵە سەرکەوتووەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردس تان لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا ، کەشێکی ئەرێنی و ئومێد بەخش هاتووەتە ئاراوە ، کە چەند مانگێک لە مەوبەر چەند خەڵک ولایەنێک هەوڵی بێ ئومێدکردنی خەڵک و دروستکردنی پشێوی و نەمانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانیان دەدا ، بەڵام خۆشبەختانە بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و دانایی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بە تایبەت ئەو هەوڵانە تێکشکێنران و هەرێمی کوردستان بەرەو ڕۆژانی باشتر و گەشتر هەنگاو دەنێت.
Top