کێ قازانج لەم بارودۆخە دەکات؟

کێ قازانج لەم بارودۆخە دەکات؟
جنێودان و قسەی ناشرین و هەولدان بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت سوک بکەیت، لەنێو سەرکردە شۆڕشەکان و لە نێو سیاسەت بونی نەبووە لەسەردەمەکانی پێشتر دا واتە لەسەردەمی شێخ عبداڵسلام و قازی محمد....هتد. تەواوی سەرکردەکانی کوردستان بونی نەبوو سەرەرای ئەوەی بیرو بۆچونی جیاوازیان هەبوو ڕێز لەیەکتریش گیراوە، بۆیە لەهەموو مێژووی کورد لەسەردەمی ئه‌وان دا دێڕێک نادۆزیەوە کە تەشهیر و جنێودان بە یەکتریان گۆتبێت، بەلام دوای سالانی 1964دەستیان کرد بە جنێودان قسەی سوک و تەشهیر و تۆمەتی ناڕەوا، بۆیە هەروەک خۆتان دەزانن کورد بەدرێژایی مێژوو هەر لە نەهامەتی و دەربەدەری و نەبونی و قەیران و.....هتد. دابوە، باشە ئێوە پرسیوتانە ئێمەبۆ وا لە دواوەین ؟ باشە پرسیوتانە ئێمە بۆ دەڕبەدەر دەکرێن لەسەر زێدی خۆمان؟ باشە ئێوە دەزانن ئێمە چەندین خۆشەویست و ئازیزانمان لە دەست داوە، تاکو ئێستاش بەردەوام لە دەست دانی ئازیزانمان به چاوی خۆمان دەبینین، عەجیبە ئێمە هەموو ئەو روداوانەی کە بەسەر ئێمە دێت هەموی ئەوەیە کە کوردین و بەزمانی کوردی قسەدەکەین، ئەی باشە کەوایە بۆ ئێمە تاکو کەی کەوتینەتە گیانی یەکتر و شکاندنەوەی یەکتر و ئازاردانی یەکتر ؟ باشە تۆ پێت عەجیب نییە کە کەسانێک هەن لە نەوەکانی ئەوانەن کە بەدڕێژای مێژوو کار و خەباتیان کردوە تاکو کورد بگات بە رۆژێکی خۆش و لەو هەموو نەهامەتیەکان دەرمان بێنن، باشە ئەی خێرە دوو بەلەکی و جاسوسی و قسەی نەشیاو بە یەکتر دەڵێن و یەکتر سوک و ریسوادەکەن! باشە بۆ واز لەبەرژەوەندی حیزبی وکەسی ناهێنن؟ هەریەکەو لە شوێنی خۆی بۆهەولی ئەوە نادەن ئەم میللەتە لەم حالەتە نەخوازراوە رزگار بکات، ئێمە تاکەی ساویلکەین و خۆ فڕۆشین؟ بۆ وادەزانی لەکەدارکردنی هاورێکەت بەرەو پێش دەچی یان خەلک به‌ شتێکی تر تێدەگات، ئازیزانم ئێمە تاکەی وابین تاکەی، وەک هەموو هاولاتیانی ولاتانی تر هەولی جوانکردنی ولاتمان بدەین ، نەک بەپێچەوانە، تاکەی جنێو و شەر و قسە بەیەکتر گۆتن و لەناوبردنی یەکتر ، ئەزانی زۆر بەی هاولاتی کورد وای لێهاتوە نەفرەت لە کوردبونی خۆی بکات بەهۆی ئەو خیانەتکرن لەیەکتر بەدرێژای سال، ئازیزان لە هەموو شوێنێک کەم وکوڕی هەیە بەلام بەشێوازێکی جوان و ڕێک و پێک با هەولی چاککردنی بۆ بدەین نەک وەکی ئەوەی ئیستا ئێمەی کورد دەکەین، ئێمە خەمی نەوەکانی داهاتومانە ، چونکە گەر بەم شێوەی ئێستا بڕوات دلنیابن نەوه‌یەکی لەمە باشتر و باشتر دروست نابێت، ئەزانی پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت سال بە سال خۆزگەم بە پار. ئێمە بۆخۆزگە بە پار دەخوازین بۆ خۆزگە بۆ ساڵێکی نوێ ناخوازین ، ئەزانی بۆ؟ چونکە ئێمەش و نەوەکانی وا فێرکراوین ساڵی دادێت خراپ تر دەبیت .ئازیزان ئێستا لەهەر بەرپرسێک بپرسی دەڵێت من کورد پەروەرم و هەولی ئەوە دەدەین لە داهاتوو ببین بە دەولەت بەلام لە واقیع دا وانییە دگمەنن ئەوانەی بە دلێکی ساف و پڕ یەقین هەولی بۆ دەدەن، ئەوانی تر بۆ ئەوە وادەلێن تاکو سۆزو عاتیفەی خەلک بۆخۆیان راکێشن و بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان ئەم هەست و سۆزە بەکار بهێنن.
لەڵایەکی تر بەراستی سۆشیال میدیای کوردی تەواو تەواو جیاوازە، هەموو مەبەستیان لەناو بردنی یەکتر و تێکدانی شیراز و مێشکی ئەم کۆمەلگایە، لەکوێی ئەم دونیایە ئەم شتانە هەیە بۆ ناپرسن؟ لەجیاتی ئەوەی هەولی ئاسیکردنەوەی دڵ و دەرونی خەلکی ولاتی خۆیان بدەن کەچی دەچن تێکی دەدەن، باشە بۆ پێم نالێن کێ قازانجی دەکات؟ کێ سودی لەمە دەبینێت، باشە ئەوانەی بە هەست و سۆزی خەلک یاری دەکەن بۆ ناچن دەری بکەن، بۆ ناچن لەناو ببەن؟ ،ئاخر تاکەی، بۆیە لە کۆتای دا دەبێت هەلمەتێک دەست پێبکەین بۆ ئەوەی کەلتوڕی جنێودان و قسەی سوک و ڕیسوا نەهێلین.
Top