ھێزێکی نەرم لەناوەڕاستی ڕۆژھەڵاتی تاریکدا

ھێزێکی نەرم لەناوەڕاستی ڕۆژھەڵاتی تاریکدا

نێچیرڤان بارزانی ئەو سەرکردە کوردەی کەھەمیشە لەکاتی تەنگانە و کێشەکاندا بە کلیکی دەرگا داخراوەکان دادەنرێت و چارەسەری گرفتە ئاڵۆزەکان دەکات بەدەم چای خواردنەوەیەک، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھێزێکی نەرم لەناوەخۆی نیشتیماندا و کاراکتەرێکی بەھێز لەگرتنە دەستی جلەوی ئەو ھێرشە سیاسیانەی دژی گەل و نیشتیمان دەکرێن، فریادرەسی شکاندنی گەمارۆ سەربازی و ئابورییەکانە ھەمیشە لەکاتی تەنگانەدا دەرکەوتووە ھەموو کێشە و ناکۆکیەکانی چارەسەر کردووە.

ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەدوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە وەک فریادرەسی ھەرێمی کوردستان بەدیارکەوت کە عێراق و ئێران و تورکیا ھەرێمی کوردستانیان برسی کرد و دەروازەو فرۆکەخانەکان بەڕووی ھەرێمی کوردستان داخست، ھێرشی سەربازی سێ سوپا و میلیشیاکانی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان و دەھۆڵ کوتانە بەردەوامەکەی بەشێک لەحیزب و لایەنە کوردییەکان دژ بە ھەرێم بەردەوام بوون، وادەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کودستان کۆتای ھات، نێچیرڤان بارزانی کە ئەو کات سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بوو و بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی پێ سپێردرا وەک فریادرەسی ھەرێمی کوردستان دەرکەوت و جیھانی ھێنایە سەر خەت و دۆخی ھەرێمی کوردستانی ئارامکردوەو پەیوەندیەکانی بەغداو ھەولێری ئاسایی کردوە، لەناو خۆیی کوردستان وەک چەتری کۆکەرەوەی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆڵێکی کاری گەری ھەبوو.

لەخولی نۆیەمی ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی کردە ماڵی یەکڕیزی لایەن و حیزبە کوردستانییەکانی ھەرێم و بڕیارە گرنگ و نەتەوەیەکانی لێدەدرا، کەسایەتیەکی بەھێز و کاریگەر لەڕۆژەھەڵاتی ناوەڕاست لەدواین گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و تورکیاو سنوربەزاندنی ھەرێمی کوردستان تەنیا لەیەک ھەفتە دا ھەولێر و بەغدای گەیاندە لێواری لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتن ھێرشی تورکیای بۆ سەرخاکی ھەرێمی کوردستان وەستان ھەر بەدەم نانخواردنێکی بەیانیان.

پێگەی کورد و ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە توانای نێوەند گیری و لێک تێگەیشتن و ئاشتکردنەوەی دەوڵەتە زلھێزەکانی ھەیە کە دیارترینیان نێوەند گیری فەرەنسا و تورکیایە کە فەرەنسا یەکێکە لەزلھێزەکانی جیھانی و تورکیاش سەد ساڵە یەکێکە لە گەورەترین ھێزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەرکەوتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو کاتێکدا و لەلایەن سەرۆکە جیھانییەکان ئومێد و ھیوایان گەڕاندۆتەوە بۆ کورد و کوردستانیان.

Top