ھێواش، ھێواش!!!!

ھێواش، ھێواش!!!!

پسپۆڕی ھەناو و دڵ

وەتێ کۆرۆنا ھاتووە؛ ھێواش ھێواش لە سۆشیال مێدیا و لە ڕاگەیاندن کەسانێک دەردەکەون؛ کە: نیازییان ھەر چ بێت بەڵام ڕۆشنبیری و ھۆشیاری دروستی نازانستی بڵاو دەکەنەوە تەنانەت ھەندێکیان ھێندە تاقەت پڕوکێنە متمانەی نێوان نەخۆش و پزیشک یان متمانەی نەخۆش بە دامەزراوە تەندروستییەکان دەخاتە مەترسییەوە!؟ گرفتەکەش لێرە؛ ئەوەیە: ھیچ تەلەفزیۆنێک و ڕاگەیاندنێک سەر بە حکومەت نییە بەڵکو ئەوەی لە کوردستان ھەیە تەلەفزیۆنی حزب یان سێبەرەکەیەتی بەجۆرێک ئەگەر شکایەتیشییان لێ بکرێت، ئەوان لە سەرووی یاساوەن و کەس نییە لێپێچینەوەیان دەگەل بکات..
کۆرۆنا لۆ ھەموو جیھان نەخۆشییەکی نوێیە و پێشتر نە ھەبووە؛ وە نە زانیاری تەواومان لەسەری ھەبووە! ھەر لۆیە، ھیچ چارەسەری نییە. کۆرۆنا گرفتە ھەرە گەورەکەی ئەوەیە؛ کە: توانای تەنینەوە و توانای تێزانەوەی یەکجار زۆرە! بە جۆرێک لۆی ھەیە لە ماوەکی کەم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تووشی بێن؛ وە ئەو ژمارەیە بووە ھۆی ئەوەی کە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی وەکو بەریتانیا و ئەمریکا و کەنەدا زیڕەی بکەن چونکە لە سەرووی تواناکانی دامەزراوە تەندروستییەکانی ھەموو ئەو ووڵاتانە بووە! ئەوجا چ جای عێراق و کوردستان کە لە ڕووی دامەزراوەی تەندروستی و تەنانەت لە ڕووی حکومداری بە یەکێک لە فاشلترین و فاسدترین ووڵات لە جیھان دادەنرێت.

* کۆرۆنا و کۆڤید ١٩: تووشبوون بە کۆرۆنا جوودایە دەگەل تووشبوون بە (کۆڤید ١٩)!!! کۆرۆنا ڤایرۆسەکەیە و لۆی ھەیە کەسەکە کۆرۆنای ھەبێت بەڵام نەبوو بیتە (نەخۆشی کۆڤید ١٩). لۆ ئەوانەی، کە: گوومانی بوونی (ڤایرۆسی کۆرۆنا)یان لێدەکرێت، ئەوا: ھیچ پێویست ناکات ھیچ پشکنینێک بکەن، ئەوە نەبێت ئەگەر ڤایرۆسەکەیان لێ تیر بکات و ببێتە (کۆڤید ١٩) دەبێت بەزووترین کات پزیشک بیبینێت و ئەو کات بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەر کردنییان دەدرێت. ھەر کەسێک گەشت و سەفەری لۆ ناوچەیەک کرد بێت کۆرۆنای تێدا بێت یان دانیشتووی کوردستان یان عێراق بێت یان کۆنتاکت و بەرکەوتنی دەگەل حالەتێکی تووشبوو ھەبێت یان لە خێزان و شوێنی کارکردنی نەخۆشی کۆرۆنا ھەبوو بێت؛ ئەوا: وا دادەنرێت ئەگەری تووشبوونی ھەیە و لەو حالەتانەش گومانی بوونی کۆرۆنا دەکرێت:
١. تا لەگەل یان یەکێک لە نیشانەکانی ھەوکردنی ڕشتەی ھەناسەدان (کۆخە؛ بەلغەم، بەین تەنگی، بەلغەمی خوێناوی؛ سینگ ئێشان).
٢. پشکنینی تیشک (CXR).
٣. پشکنینی خوێن: تیایدا خڕۆکە سپییەکان نۆڕماڵ یان نزم بوونەتەوە و لیمفۆسایت نزم بوو بێتەوە.
ئەوجا:
ا. ئەگەر کەسەک لە کوردستانێ بوو یان بەرکەوتنی دەگەل یەکێک ھەبوو یان لە خێزان و خانەوادەکەی یان لە شوێنی کاری نەخۆشی کۆرۆنا ھەبوو و دوو لەو نیشانانەی گومانی کۆرۆنا (suspected case) ھەبوو؛ دەگۆترێت: کۆرۆنایە. خۆ ئەگەر ھەر سێ نیشانەکانی گومان (all three clinical features) ھەبوو؛ ئەوا دیسان دەگۆترێت: کۆرۆنات ھەیە..
ب. ئەگەر کەسەکە گومانی کۆرۆنای لێکرا؛ وە پشکنینی کۆرۆنای کرد و ئەوجا چ لە دەردراوەکان یان لە خوێن پۆزەتیڤ دەرچوو بەوە دەگۆترێت تەواو سەلمێنرا و کۆرۆنایە (Confirmed Case).
ج. ھەندەک جار کەسەکە گومانی بوونی کۆرۆنای لێدەکرێت بەڵام لە پشکنین کۆرۆنا دەرناچێت چونکە ھیچ لە پشکنینەکان سەت لە سەت نییە! بەس نیشانەکانی زۆرە و کاتێکی تیشکی تەندووری لۆ دەکرێت، دەگۆترێت ھەیتت (Probable Case).

* تووندی حالەتەکانی کۆڤید ١٩: لەو کەسانەی تووشی (کۆڤید ١٩) بوون ئەوجا چ ئەوانە بێت؛ کە: سەلمێنراوە (Confirmed Case) یان ئەوانەی کە لۆی ھەیە (Probable Case) بەگوێرەی تووندی نیشانەکان حالەتەکانی تووشبوون بە (کۆڤید ١٩) جودا دەکرێنەوە لۆ چەند حالەتێک؛ ئەوانیش:
ا. سادە (Mild): ئەوانەن کە نیشانەکانی، وەکو: کۆخە؛ تا، گیان ئێشانییان ...ھتد ھەیە بەڵام بەینیان تەنگ نییە و ڕێژەی ئۆکسجینیان لە خوێندا لە (٩٤٪) زیاترە و تیشکی ئێکس خاوێنە.
ب. مامناوەند (Moderate): نیشانەکانی، وەکو: کۆخە، تا، گیان ئێشانیان ھەیە ھەروەھا بەینیان تەنگە و ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا کەمترە لە (٩٤٪) و تیشکی ئێکسی سییەکان قانی ھەوکردنی تێدایە.
ج. تووند (Severe): ئەوانەن کە لۆ مانەوەیان پێویستییان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد دەبێت.
* چارەسەری کۆڤید ١٩: ھەموو پزیشکان دەبێت بە گوێرەی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری کۆڤید ١٩، کە؛ دوا جار لە (٢٤⁄٠٨⁄٢٠٢٠ز) بۆمان نێردرا چارەسەر بدەن... لۆ زانین ھەتا ھەنووکە ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە و تەنانەت ڤاکسینشی نییە!؟! لۆیە؛ ھەر کەسێک زانرا نەخۆشییەکەی تیری کردووە یان سیرایەتی کێشاوە دەبێت سەردانی سەنتەری کۆرۆنا بکات؛ ھەروەھا ڕاوێژی تەنانەت لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەربگرێت.

* پووختە:
١. کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیە و نەخۆشی کۆڤید١٩ دروست دەکات؛ کە: ئەویش نەخۆشییەکی نوێیە!
٢. ڤایرۆسەکە توانای تەنینەوە و تێزانەوەی یەکجار زۆرە.
٣. ھیچ چارەسەری نییە و تەنانەت ھیچ ڤاکسینێکی نییە.
٤. کۆڤید ١٩ چەندی زوو بدۆزرێتەوە باشە، وە ئەگەر کۆرۆنات ھەبوو ھەندێک جار ھەر پێویست بە پشکنین ناکات، بەس ئەگەر بووە کۆڤید ١٩، ئەوا: دەبێت لە ژێر چاودێری و ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ دابیت نەوەک یەک لە ماک و ئاڵۆزییەکانی (کۆڤید ١٩)ەت لە سەر وەدیار کەوێت.
٢. کۆڤید١٩ بە گوێرەی پڕۆتۆکۆڵی نیشتیمانی چارەسەر دەکرێت و چ حالەتێک دەگەل نەخۆشییەکە ھەیە گرنگە مانا چارەسەری نەخۆشێک دەگەل یەکێکیدی دەگۆڕێت.
Top