ئەتەکێتی دەربڕین و دانایی لەوشەسازیدا

ئەتەکێتی دەربڕین  و دانایی لەوشەسازیدا

چەند جوانن ئەو مروڤانەی بەر لە وتی قسەکانیان، ھەستی بەرامبەرەکانیان لەبیرە و قسە ئەبێژن ئینجا ئەوێژن.
چەند جوانن ئەو کەسانەی رەخنە لە رەفتارو گوفتاری کەسەکان دەگرن نەک خودی کەسەکە، جوانن ئەو کەسانەی وەک ئاو نەرمن، خاوەنی کەسیەتییەکی بەھیزن بەلام دەگونجین لەگەل بارودوخ و کەسیەتییە جیاوازەکان.
وشەکان ھاوشیوەی ئاوی گەرمن وەک د. ئەنوشە دەڵێت ئاوی گەرم پەتاتە نەرم دەکات، ھەر ئاوی گەرمیشە ھێلکە دەکاتە بەرد ، وشەکانی ئێمەش وان دەکرێت وشەکانمان ئاوێتەی جوانی و رێز و ھەست راگرتن بێت، تەنانەت لەکاتی نارازێ و رەخنەکانیشمان دڵی بەرامبەر نەرم بکات و بیکاتە ھاوراز وھاوبیر، لە ھەمان کات دەکرێت وشەکان بێ بیرکردنەوە بن و بێ ئاگایانە وەک تیر بھاوێژرێن و دڵ بکەنە بەرد و جێگەی لە دڵدا بمێنێتەوە.
جارێک کوڕێکی ھەڵچوو چووە لای دانایەک، لێی پرسی چی بکات تا رادەی تووڕەبوونی کەم کاتەوە و ئەوەندە ئازاری دڵی بەرامبەرەکانی نەدات، پیاوە داناکە پیێ وت دوو لەوحەم بۆ بێنە ھەمان وێنەی لەسەر بێت، یەکیک لای من ھەڵواسە و یەکێکیش لە ماڵەکەی خوت، ھەر کات تووڕە بوویت بزمارێک بە لەوحەکەی ماڵەوە بدە، کوڕەکە ھەرکات تووڕە دەبوو بزمارێکی بە لەوحەکە ھەڵدەواسێ، تا وای لێھات چووەوە لای داناکەو وتی بزانە جێگە نەماوە ئەوەندە بزمارم لێداوە.... داناکە وتی ئەمجار کە ویستت خۆڕاگر بیت و تووڕە نەبیت بزماریک دەربینە، پاش ماوەیەک کە رۆیشتەوە و لەوحەکەی بردەوە بێ بزمار وتی گەورەم ئەھا خۆم چاک کرد .... پیاوە داناکە وتی بەراوردی لە نێوان ئەو دوو لەوحەیە بکە وانەی ئەو دوو لەوحەیە لەوەدایە:
لەوحەکە دڵی بەرامبەرەکانتن، کاتیک قسەی ناخوش دەکەیت بێ بیرکردنەوە ئەوە وەک بزمارە ئەیدەیت لە دڵیان ،،، کاتیکیش پۆزش دەھێنیتەوە ، ھەندێ وشە ئەوەندە بە ئازارن جێگەیان بە ئاسانی ساڕێژ نابێ، ئەوەش ئەو کاتەیە کە بزمارەکان دەردەھێنی، بەڵام جێی بزمارەکە ھەر دەمێنێ و لەوحەکە شیواوە و جوانییەکەی لەدەست داوە.
جا لە ژیانی واقعیشدا ھەر وایە...دەروونی ھیچ کەسێک مەڕووخێنن کە دەیانەوێ فێر بن.
ریز و وشەی شیرین بۆ ئێوەی ئازیز

Top