ئەتەكێتی دەربڕین و دانایی لە وشەسازیدا

ئەتەكێتی دەربڕین  و دانایی لە وشەسازیدا
چەند جوانن ئەو مروڤانەی بەر لە وتی قسەكانیان، هەستی بەرامبەرەكانیان لەبیرە و قسە ئەبێژن ئینجا ئەوێژن.
چەند جوانن ئەو كەسانەی رەخنە لە رەفتارو گوفتاری كەسەكان دەگرن نەك خودی كەسەكە، جوانن ئەو كەسانەی وەك ئاو نەرمن، خاوەنی كەسیەتییەكی بەهیزن بەلام دەگونجین لەگەل بارودوخ و كەسیەتییە جیاوازەكان.
وشەكان هاوشیوەی ئاوی گەرمن وەك د. ئەنوشە دەڵێت ئاوی گەرم پەتاتە نەرم دەكات، هەر ئاوی گەرمیشە هێلكە دەكاتە بەرد ، وشەكانی ئێمەش وان دەكرێت وشەكانمان ئاوێتەی جوانی و رێز و هەست راگرتن بێت، تەنانەت لەكاتی نارازێ و رەخنەكانیشمان دڵی بەرامبەر نەرم بكات و بیكاتە هاوراز وهاوبیر، لە هەمان كات دەكرێت وشەكان بێ بیركردنەوە بن و بێ ئاگایانە وەك تیر بهاوێژرێن و دڵ بكەنە بەرد و جێگەی لە دڵدا بمێنێتەوە.
جارێك كوڕێكی هەڵچوو چووە لای دانایەك، لێی پرسی چی بكات تا رادەی تووڕەبوونی كەم كاتەوە و ئەوەندە ئازاری دڵی بەرامبەرەكانی نەدات، پیاوە داناكە پیێ وت دوو لەوحەم بۆ بێنە هەمان وێنەی لەسەر بێت، یەكیك لای من هەڵواسە و یەكێكیش لە ماڵەكەی خوت، هەر كات تووڕە بوویت بزمارێك بە لەوحەكەی ماڵەوە بدە، كوڕەكە هەركات تووڕە دەبوو بزمارێكی بە لەوحەكە هەڵدەواسێ، تا وای لێهات چووەوە لای داناكەو وتی بزانە جێگە نەماوە ئەوەندە بزمارم لێداوە.... داناكە وتی ئەمجار كە ویستت خۆڕاگر بیت و تووڕە نەبیت بزماریك دەربینە، پاش ماوەیەك كە رۆیشتەوە و لەوحەكەی بردەوە بێ بزمار وتی گەورەم ئەها خۆم چاك كرد .... پیاوە داناكە وتی بەراوردی لە نێوان ئەو دوو لەوحەیە بكە وانەی ئەو دوو لەوحەیە لەوەدایە:
لەوحەكە دڵی بەرامبەرەكانتن، كاتیك قسەی ناخوش دەكەیت بێ بیركردنەوە ئەوە وەك بزمارە ئەیدەیت لە دڵیان ،،، كاتیكیش پۆزش دەهێنیتەوە ، هەندێ وشە ئەوەندە بە ئازارن جێگەیان بە ئاسانی ساڕێژ نابێ، ئەوەش ئەو كاتەیە كە بزمارەكان دەردەهێنی، بەڵام جێی بزمارەكە هەر دەمێنێ و لەوحەكە شیواوە و جوانییەكەی لەدەست داوە.
جا لە ژیانی واقعیشدا هەر وایە...دەروونی هیچ كەسێك مەڕووخێنن كە دەیانەوێ فێر بن.
ریز و وشەی شیرین بۆ ئێوەی ئازیز
Top