خۆپیشاندان ماف و بەرپرسیارێتییە

خۆپیشاندان  ماف و بەرپرسیارێتییە

خۆپیشاندان شێوەیەکە لە رادەربڕین، پێویستە بە ھێمنی بەڕێوە بچێت تا تێگەیشتن لە داواکارییەکان ھەبێت.
گرنگە خۆپیشاندەر داوای مافەکانی خۆی بەشێوەیەکی دروست و لەسەر رێنماییەکانی خۆپیشاندان پێشکەش بکات بە دە زگای پەیوە ندیدار.
ئەنجامدانی ھەر خۆپێشاندانێک بە شێوەیەکی ئاشتییانە نیشانەی شارستانییە و مافی ھاووڵاتییانە، لە ھەرێمی کوردستان
ھەروەک ھەر وڵاتێکی دیموکراتی لە جیھان، ئازادی رادەربڕین وخۆپیشاندان بە یاسا رێکخراوە، خۆپێشاندان مافە، بەڵام ھاوکات بەرپرسیارەتییە لە لایەن ھاووڵاتی بەرامبەر نیشتمان و دامودەزگای وڵات. بە ھیچ شێوەیەک نابێت ئاراستەی خۆپیشاندان بگۆڕدرێت لە ئاشتییانە و ھێمنی بۆ گرژی و تێکدان.
ئەوەی لە خۆپیشاندانی ھەڵەبجە کرا لە ٢٢ ی ئۆگست بەداخەوە دووبارە بریندار کردنی خەڵکی ھەڵەبجەی دلسۆز بوو، جارێ برینی کییمابرانی ھەڵەبجە سارێژ نەبووە ئەمجارە ھەستان بە سووتاندنی زۆربەی دۆکەمەنت وفەرمانگەکان ، ئاراستەکراو تەقە لە بارە گای لقی١٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
ئەوەی جێی داخە ئەم جارە بە رێگا پێشاندەری چەند لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی، بە مەرامی تێکدان و دروستکردنی نا ئارامی و پەکخستنی پرۆژەی چاکسازی لە کوردستان پیلان دارێژرا بۆ تێکدەران بۆ خاپوور کردنی شاری ھەڵەبجە، کە رۆڵە نەزان و ھەڵخەڵەتێنرا و کۆیلەکان بەم کارە قێزەونە ھەستان، بە بێ ھیچ ھەستێک بۆ خۆشەویستی و ئینتمای نیشتمانی ھەڵیانکوتا سەر دامودەزگاکان، بوونە دەستێکی تێکدەر، گەورەترین ھەڵەی مێژوویان کرد بەرامبە ر کوردستان وخەلکی ئەم شارە بریندارە، بیر لە مەینەتەکانی خەلکی کوردستانیان نەکرد،
کە ئەم میللەتە سەدەھا ساڵە لە چوار چێوەی عێراقێکی پڕ لە رق وقینە بۆ کورد ژیان دەباتە سە رو، بۆ کورد بوون و سەربەخۆیی ھەر جارێ بەشێوەیەک سزا دەدرێ..
ئەوانە ھەوڵ دەدەن دڵی دوژمن خۆشکەن و خۆپیشاندان لە کوردستان بکەنە عورفێکی ئاژاوە و تێکدان و سووتاندنی مولکی گشتی و کە سی، کۆیلایەتی وایانی لێ کردوە کە ماندوو بوون وھەوڵی جدی حکومەتی ھەرێم بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان لە بەرچاو نە گرن و نە ی بینن..
تێکدان خۆی بە خۆی قە یرانە، نیشتمان پێویستی بە ھاوکاریی و پشتیوانی و دروستکردن ھەیە نە ک رووخاندن وتێکدان
ئەوەی تێکدانی رەوشی وڵات وخاپوور کردنی مافی مرۆڤ بە مافی خۆی دەزانی پێویستە مییللەت ئیدانەی بکات. بە ھیچ شێوەیەکی ئاژاوە و سووتاندن و وڵات بەرەو پاش بردن لە ژێر پەردەی ناڕەزایی و مافی خەلک قەبوڵ ناکرێت



Top