مرۆڤ و مرۆڤبوون

مرۆڤ و مرۆڤبوون
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ بوونی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌دیاركه‌وتووه‌، ده‌ستی به‌ جۆڵه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ مه‌ینه‌تیه‌كانی برسیه‌تی وهه‌ژموونی هه‌ژاری و نه‌داری ڕزگار بكات، ژیان و گوزه‌رانی پابه‌ندی كاركردن و سیسته‌مێكی جێگیرو نه‌گۆڕ كردووه‌. تاكو مانه‌وه‌ی خۆی مسۆگه‌ر بكا.وه‌ ئاینده‌ش به‌ پێی ڕه‌نگڕێژیه‌كی لێهاتوو بخزێنێته‌ نێو بازنه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێن كه‌ پایه‌كانی ئابوری خۆبژێوی خێزانی په‌یڕه‌و بكات. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتی به ‌به‌رهه‌مه‌كانی ڕنینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می سروشتی به‌ستووه‌، وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سروشت به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌. كه‌ئابوری مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بووه‌.له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ تاكو ئێستا.
تاك هه‌میشه‌ له‌ شه‌ڕێكی سه‌ختی به‌رده‌وامی ژیان دابووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی به‌ده‌ست بهێنێ، وه‌ هێزێكی خۆگونجاندنی سروشتی بونیاد بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ل ده‌ورو به‌ری خۆی، خۆی بگونجێنێ. ئه‌م جۆره‌ خۆ گونجاندنه‌ش هه‌میشه‌ له‌سه‌ردوو بنه‌مای به‌هێزو كاریگه‌ر دامه‌زراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی بیر كردنه‌وه‌و په‌ی بردن به‌هه‌موو نهێنیه‌كانی مانه‌وه‌ له‌ژیان، و،وه‌ هێزیش خه‌سڵه‌تێكی تره‌و تا مرۆڤه‌كان بمێنه‌وه‌، له‌ ژیان، كه‌ چه‌قی قورسایی ژیانی تاكی له‌ سه‌ره‌وه‌ به‌نده‌.
مرۆڤه‌كان هه‌میشه‌ به‌میهره‌بانی و جۆره‌كانی میهره‌بانیه‌وه‌، ژیان و گوزه‌ران ئه‌كه‌ن، وه‌هه‌شیانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ ئه‌جووڵێنه‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌و كارانه‌ی ڕۆژانه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆت، هه‌میشه‌ لایه‌نی میهره‌بانی و جوامێری ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌نجامبده‌ی و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنی، تاكو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ڕو‌اله‌تی تایبه‌تی و گشتیان هه‌یه‌، به‌رهه‌میان هه‌بێ و له‌ خزمه‌تی هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه‌كان دابێت.
ژیان به‌ هه‌موو جوانییه‌كانه‌وه‌، رووخسارێكی جوانتر وه‌رده‌گرێ، كه‌ به‌رهه‌می بیرو خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤه‌، به‌ دریژایی ژیانی خۆی كه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌زموونكاری خۆیدا.
ده‌وله‌مه‌ندی و وه‌رگرتنی ئه‌زموونكاری، له‌ كاروباری ڕۆژانه‌دا،هه‌میشه‌ به‌ردی بناغه‌ی تاك دا ئه‌نێ، بوونی به‌هێزو مكوم ئه‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ سه‌ر پێ بگرێ، به‌رامبه‌ر به‌ به‌رده‌وامییه‌كانی ژیان بجه‌نگێ.
تاكه‌كان، له‌ژیاندا، ده‌بێ هه‌میشه‌ لایه‌نی جوانی په‌یڕه‌و بكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدانی كاروباره‌كاندا، چونكه‌ كاره‌ جوانه‌كان هه‌میشه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكین، وه‌ زۆرترین بینه‌رو داواكاریان هه‌یه‌. له‌هه‌مان كاتدا نرخ و به‌هایان به‌به‌رزی ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌درێژایی میژوو، چونكه‌ به‌های ماددی و مه‌عنه‌ویان هه‌یه‌ له‌ ژیان.
مرۆڤ، ده‌بێ خۆی له‌ چوار چێوه‌یه‌كی زێرین، حه‌شار بدات، تاكو خه‌وشه‌كانی ژیان و نامۆییه‌كان كاریگه‌ریان به‌سه‌ره‌وه‌ دروست نه‌كه‌ن و به‌ره‌و ناشرین كردن و هه‌ڵدێری نه‌بن. هه‌ر چه‌نده‌ مرۆڤ، جوانی و ناشرینی به‌ده‌ست خۆی وه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێ زیاتر
هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له‌ خوودی خۆی بونیاد بنێ، تا به‌و جۆره‌ تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ بناسرێته‌وه‌.
هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ن مرۆڤ به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن ئه‌بات، ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌ گه‌ل ڕۆحی ئه‌و ‌كه‌سه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌ له‌ ژیان كه‌ به‌ئاسانی ژیان ئه‌گوزه‌رێنت و هه‌میشه‌ چاره‌ونووسی په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ خوودی ئه‌و تاكه‌وه‌.
مرۆڤه‌كان، هه‌ر چه‌نده‌ چه‌قی چاو تبڕینی ده‌وروبه‌ری خۆیان بن، له‌ بواری گه‌وهه‌ری جوانی هه‌میشه‌ به‌دریژایی ژیانیان ئه‌بنه‌ خاوه‌ن كلتورێكی ده‌وله‌مه‌ند له‌ بواری به‌ڕێوه‌بردنی كایه‌كانی ژیان.
كه‌واته‌ مرۆڤبوون، زیاتر هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆری ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی كولتوری جوانی بونیاد بنێن، له‌ژیانی تاكه‌كاندا، تاكو ئاراسته‌ی به‌رپاكردنی ڕێچكه‌ی شۆرشێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر به‌رپا بكه‌ین، بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی هه‌میشه‌ به‌ سامانی مرۆڤایه‌تی له‌ قه‌له‌م ئه‌درێن بۆ زیاتر به‌رفراوانكردن و گه‌شه‌پێدانی بنه‌ماكانی ژیان و به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌می جوانترو ده‌وله‌مه‌ند تر بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون و ته‌كاندان و به‌ لایه‌نه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
Top