هەموو هەنگاوەكانی رێزدار حكومەتی كوردستان لە پێناو چاكسازییەكی راستەقینە و ئابووری و كوردستانی بەهێزترە..
August 19, 2020
وتار و بیروڕا
پلان و بڕیارەكانی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی كوردستان هەنگاوێكی گەورەن بۆ كوردستان وا دەكات كوردستان لە رووی ئابوورییەوە لە سەر پێی خۆی بەوەستێت.
بێجگە لە دیپلۆماسی و سیاسییەوە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هەنگاوی گەورەی نا، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆنا و راگرتنی ئەو بەشەپارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ كوردستان رەوانە دەكرا، جارێكی تر كوردستانی لەسەر پێی خۆی ڕاگرت. رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ سەرهەڵدانەی هەر تەنگژەیەكدا لە هەرێمی كوردستان، هەنگاوی رژد دەنێ و پلانی تۆكمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دادەنێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ رێگرتن لە تەنگژەی دارایی و تێپەڕاندنی دۆخی ئێستەی كوردستان كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد كە بەشێكی زۆری چاكسازی بوو لە بوارەكانی مووچەی پلە باڵاكان وههنگاوی تر كردهیی تر له پێناو بەهێزكردنی پێگەی كوردستانێكی بەهێزتر .. بڕیارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە دادپەروەرییەوە هەیە بەتایبەت بەرانبەر كۆمپانیاكان و ئەو بڕیارانە پێوەندی بە كۆرۆنا و تەنگژەی ترەوە نییە و ئەگەر ئەو تەنژەیش نەبوایە دەبوو حكوومەت بڕیاری لەو شێوەیە بدات.پێویستە ئیتر حكوومەتی كوردستان گرنگی بە كۆكردنەوەی داهات بدات نەك كەمكردنەوەی خەرجی و پێویستە پارە لە بازاڕ دەستاودەست بكات.نەوت پێویستە وەك داهاتی ئاسایی پشتیی پێ ببەسترێ نەك داهاتێكی بنەڕەتی، چونكە كاڵایەكی ناسەقامگیرە، بۆیە لەبەرانبەردا پێویستە نەوتی كوردستان بۆ دروستكردنی كەرەستەی تر بەكار بێت و داهات سێ هەندەی نەوتی لێ دێ.بەو بڕیارانە دەتوانرێ كوردستان لەسەر پێی خۆی بوەستێ تا حكووت پلانی تر دادەنێ بۆ بەرزكردنەوەی داهاتەكانی و گەشەسەندی وەربەرهێنان، بەمەرجێك رۆتیین و كۆسپەكانی بەردەم وەبەرهێنان لە كوردستان كەم بكاتەوە.هەموو ئەو پلانانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دایناوە لە پێناو راوەستانی كوردستانە لەسەر پێی خۆی، بەبڕوای شارەزایان ڕەنگە ئەوەیش بكرێتە دەرفەتێك بۆ ئەوی كوردستان جیا لە داهاتی نەوت بیر لە پلانی تر بكاتەوە و بەجۆرێكی تر داهات بەرز بكاتەوە.پێویستە هەموو دامەزراوەكانی كوردستان چاكسازی بە تەواوی جێبەجێ بكەن.
بەهۆی ئەو رەوشە نەخوازاراوەوە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕوی ئابوری و داراییەوە توشی زەڕەرێکی زور هات لە پێناو پاراستنی گیانی كوردستانیان و بهرێز مەسڕوور بارزانی پاڕاستنی هاوڵاتی لە سەروی هەمو شتێکەوە دانا کە ئەمە خوی لە خویدا مایەی شانازیە بەڵام نابێش لایەنی ئابوری و دارایی وڵاتیش بە هەند وەرنەگیرێت بەڵکو پێویستە لە نێوان هەردوکیاندا لەمڕو بە دوواوە هاوسەنگیەک دروست بکرێت و بکرێتە بنەما یێکی سەرەکی چونکە وەک چون پەتای کوڕونا مەترسیە لە سەر تەندروستی گشتی تێکجونی لایەنی ئابوری و داراییش مەترسیدارترە و ئاسەواری خڕابی سیاسی، ئەمنی، کومەڵایەتی و سایکولوژی و هتد بە دوای خویدا دەهێنێت.
ڤایرۆسی کۆڕونا وەک پەتایێکی کوشندە و ترسناک لە سەر ئاستی گشت وڵاتاندا زور بە خێرا بڵاو بویەوە و بە هزاران مڕوڤی لە ناو بردووە تاکو ئێستاو زلهێزترین وڵاتانی دونیا دەستەوەستان مان لە بەرامبەریدا و تا ڕادەیێکی زور پڕوسەی ژیانی پەکخست لە هەمو ڕویێکەوە هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی ئەم جیهانە کەم و زور بە دور نەبووە ،بەڵام هێژا سەرۆکی حکومەت پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیانی لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەرکەکانی خوی داناو و توانی زاڵ بێت بەسەر پەتاکەدا و لە ڕوی دارایی و ئابوریشەوە باجێکی زوری دا .بۆیە، پێویستە حکومەت هەمو هەوڵێک بخاتە گەڕ هەم بو بە هێز کردنی سیستەمی تەندروستی و هەم سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار تاد... لە داهاتودا وەک جیگرهوهی بە هێز لە هەمبەر نەوت دا و بەتایبەت هەمەموو ئەو هەنگاوانە بەئاراستەی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری ،چاكسازییەكی راستەقینەن كە ئایندەی كوردستانێكی بەهێزتر مسۆگەر دەكات