پارتییەکان بەمێژووی حزبەکەیان و خەباتی سەرۆکەکەیان سەریان بەرزە

پارتییەکان بەمێژووی حزبەکەیان و خەباتی سەرۆکەکەیان سەریان بەرزە
٧٤ھەمین ساڵیادی دامەزرادنی پارتیمان و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی رابەرو مەرجەعی گەلەکەمان پیرۆز بێت، پیرۆز بێت لەنیشتیمانپەروەران و سەرجەم لایەنگرو ئەندام و کادرانی پارتیمان، پیرۆزباییەکی تایبەت لە پارتییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم دەکەم کە ئەمە سێ ساڵە ئێوە ئەم یادە لەدۆخێکی قوڕس و لەژێر داگیرکاری خاک و بارەگاکانتان دەکەنەوە، ئێوە سەربەرزن کەدەبینن تەواوی ھاوڵاتیانی کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم داوای گەڕانەوەی پارتی دەکەن، چونکە بۆ ھەموو لایەک روون بوویەوە کە لەھەر جێگایەک ئاڵاو بارەگای پارتی نەبێت کوردایەتی و سەروەریی بوونی نییە، دڵنیابن پارتی سەربەرزانە دەگەڕێتەوەو سەرجەم بارەگاکانی بەشکۆوە بەڕووی کادرو ئەندامەکانی دەکاتەوە وھێزە بێگانەکانیش وەدەردەنێت.
ئاشکرایە ئەرکی پارتییەکان لەئێستادا زۆر قوڕسە چونکە جیا لەدۆخی دارایی سەخت و ھەوڵی بژێوی منداڵەکانتان لەھەمانکاتدا ئەرکی رووبەرووبوونەوەی بیری شۆڤێنی و پاراستنی ھەرێم و سەروەرییەکانی و روبەروبونەوەی قەڵەم فرۆش خاک فرۆشانیش بەشێکی ترە لەو ئەرکە پیرۆزەی کەوتوەتە ئەستۆی ئێوە، لەوەش تێدەگەم زۆرجار سەپاندنی بەرپرسی گەندەڵ بەسەرتانەوە نیگەرانی کردوون بەڵام لەوە دڵنیابن بەھەوڵی جەنابی سەرۆک و جەنابی کاک نیچیرڤان و جەنابی کاک مسرور ئەو قەیرانەش تێدەپەرێنین و سەرجەم کەموڕییەکانیش کۆتاییان پێدێت، پارتییەکان سەرمان بەرزە بەمێژووی پڕ سەروەری حزبەکەمان و خەبات وقوربانی دانی سەرۆکەکەمان، سڵاو لەروحی دامەزرێنەری پارتیمان مستەفا بارزانی باوک.
Top