گەر نیشتمان فەوتا ژیان بۆ چی یە!

گەر نیشتمان فەوتا ژیان بۆ چی یە!

نیشتمان لە سیفەتدا دایکە، لە ڕواڵەتدا باوکە، لە ڕاستیشدا نیشتمان واتە ژیان، لەوانەیە ناونیشانی بابەت گەلێک پرسیار لەلای خوێنەر دروست بکات، یاخود لەوانەشە خوێنەر لای وابێت، بێ نیشتمان ژیان یٔەکرێ بەردەوام بێت. بەڵام من دەڵیم نەخێر! ھەروەک چۆن ماڵ بێ باوک لە دڵێک یٔەچێت خالی لە یٔەویــن، وە بێ دایک لە ماڵێک یٔەچێت دور لە سۆز و میھرەبانی، ژیانیش بێ نیشتمان نە یٔەوینی تێدایە نە مانایەکی یٔەوتۆی ھەیە.
ڕاستە، یٔێستە بارودۆخ سەختە، بەڵام لەمە سەختترمان تێپەراندووە، یٔەنفال و کیمیاباران ھەزاران لاو و گەنجی نیشتمانیان زیندەبەچاڵ و ھەناسە بڕ کرد، حەشد و داعش وەک دڕندە پەلاماری نیشتمانی نەوەی چیاکانیان دا، پێش پەرینەوەی یٔاراس و دوای ھاتنەوەی لە سۆڤیەت و لە یٔەیلول و گەلەکۆمەکێ ی پێش گوڵان و لە تانک و تۆپ و فرۆکەی تێکشکاوی خواکورک و لە دەربەندی کۆرێ و خیانەتی شانزدەی یٔۆکتۆبەر و لە پردێ حەشد بەزێن، یٔێمە وەک گەلی کوردستان خۆمان نەچەماند، یٔێستە چۆن دەچەمێین.
لە یٔەیلول باو باپیرانمان پرەنسیپێکیان ھەبوو لە برسان خاکیان دەخوارد بەڵام قەت نیشتمانیان نەدەفرۆشت، لە گوڵان تروسکایەکیان لەو دورەوە یٔەبینی کۆلیان نەدا ھەتا بوون بە خۆری بنیاتنانی ھەرێمی کوردستان. لە ڕاپەرین بوون بە بلێسەی نەورۆز و یٔاگریان لە دوژمن و پێ پەتیەکانی خوارووی عێراق بەردا، یٔەوان مەبەستم باو باپێرانمان بوون بە قەلغان و خوێنیان رشت و بوون بە ھەوێنی بنیاتنانی ھەرێمی کوردستان و یٔەوەی یٔێستە ھەیە ، کە یٔێمە پێ ی دەڵیین نیشتمان یٔەوان دروستیان کرد.
نیشتمان یٔێستە زۆر بریندارە، گەنج و لاو و پەشۆکاون و بێ یٔومێد و گیرفان بەتاڵن ، پێشمەرگە سومبولی کوردستان ھێمای بەرخودان و یٔازادی ماندوون لە سەختی ژیان ، پزیشک لەو پەری بێ یٔومێدی و پەشۆکاویەوە یٔەرکی جێبەجێ دەکات، فەرمانبەر و مامۆستا و گشت چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگا سەختی ژیان بێزاری کردوون، گیرفان بەتالی و نەبوونی سەرچاوەی دارایی تروسکایی یٔومێدی ون کردووە و ھەوری نایٔومێدی دڵ و دەروونی ھەموومانی داپۆشیوە و ھەروەک پاییز لە جێ ی گەڵا ھیواکانمان یەک بە یەک دەوەرێن.
لەم بارودۆخەدا خۆڕاگری و بەردەوام بوون زەروورەتە. وە ھەروەھا یٔەبێت لە دڵ و دەرونمان تۆی ھیوا و یٔومێد بچێنینەوە و باوەرمان بەوە ھەبێت کە بێ نیشتمان ژیان یٔەوە نابێت کە یٔێمە دەمانەوێت، ھەر بۆیەش دەگەرێنەوە بۆ قانعی مەزن کە دەلێت ( نیشتمان گەر بفەوتێ من ژیانم بۆ چییە، نۆشی دونیا و ماڵ و سامان و یاری جوانم بۆ چییە، خۆم فیدای عیشقم دەکەم و عیشقم فیدای خاک و گەلم، گەر گەلم ناوی نەبێ ناو و نیشانم بۆ چییە).
Top