پارتی ، بارزانی ، رێبازی پیرۆز. . معادلەی خەباتی کوردایەتی و نەتەوایەتی
August 15, 2020
وتار و بیروڕا
پرەنسیبەکانی تەریقەتی شێخانی بارزان، لە هەستی نەتەوایەتی و ژیان و ئاین و دادپەروەری، لە ناو گۆمەڵگای کوردەواری وەکو عەقیدەیەک چەسپاوە، بارزان وەکو مەزارگە، پێگە و پیرۆزی خۆی هەیە.
پارتی وەکو ئاڵا هەڵگری شۆرەش و بارزانی وەکو رێباز بوون بە فەلسەفەی کورد ناسی و هەڵگری مۆرکی نەتەوایەتی.
کۆموڵگا هێزو توانا و بیێوباوەری خۆی لە رێبازی بارزانی وەردەگرت، کە هەڵقوڵاوی تەریقەتی شێخانی بارزانە.
ئەو رێبازە بوە بە عەقیدە، رێنیشاندەری تاکی کورد، بەخششی هێز و توانای بەرگری و کۆل نەدان، هەستی کورد و سەربەرزی ل ناخی تاکی کورد پەیدا کردووە. کوردستان وەکو وڵاتی کورد بوە بە شتێکی پیرۆز و جان فیدایی و شەهادەت ل پێناوی دا، ئەوپەری سەربەرزی و شانازی بوونە.
شۆرەشێک و رێبازێکی لەم جۆرە، هیچ کات لاواز نابێت، ئاگری شۆرەشێکی بەردەوامە لە ناخی کۆمەڵگای کوردەواری دا بە گشتی، ئامانجەکەشی رزگاری و ئازادی نەتەوەیی یە و ژیانێکی سەربەز و بە کەرامەتە لەسەر خاکی کوردان کە کوردستانە.
خەباتی کوردایەتی پشت بەستن بە رێبازی بارزانی کە بوەتە قوتابخایەکەی نەتەوەیی و شۆرەشگێری و پێگەیاندن، قۆناغ بە قۆناغ ڵە پەرەسەندن دایە لە خەباتی چەکداری و سیاسی دا، بەردەوامیش لە سەرکەوتن دایە و دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکان.
پێشرەوی دا بووە ..
ـ خەباتی مالباتی بارزانی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی شێخ عبدالسلامی بارزانی بەر زیاتر لە سەدەیەک .
ـ شۆرەشەکانی بارزان بناغەی دروست بوونی هەستی کوردایەتی و نەتەوایەتی بوون .
ـ ژمارەی شەهیدانی خودی مالباتی بارزانی کە خۆیان بەخت کرودوە لە پێناو دۆزی گەلی کورد ، شاهیدی بۆ گەورەیی ئەم مالباتە شۆرەشگێرە دەدەن.
ـ دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ دەستکەوتێکی گەورە و پێویستیێکی قۆناغی خەبات بوو .
ـ هەڵگیرسانی شۆرەشی ئەیلولی مەزن وەکو رەنگداوەیەک لە دژی زولم و زۆرداری ، بە شۆرەشێکی نەتەوەیی هاوچەرخ هەژمار دەکرێت .
ـ هەڵگیرسانی شۆرەشی گوڵانی پێشکەوتوو خواز ، وەڵامدانەوی پیلانی دوژمنان و ناحەزانی گەلی کورد بوو و گەرانەوەی بەهێز بو بۆ مەیدانی خەبات .
ـ سەرهڵدانی پیرۆزی 1991 قۆناغێکی نوێی خەبات و بەرخودان .
ـ پرۆژەی فیدرالی بۆ هەرێمی کوردستان ودیموکراسی بۆ عیراق، کە بیرۆکە و بەرنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی بوو و بناغەی بو بە هەرێم بوون دروست کرد، دەستکتوتێکی گەورە بوو و پێگەی کوردی بە هێز ۆرد لە ناوچەکە بە گشتی.
ـ پرۆسەی ریفراندۆم لە ۲۰۱۷/۹/۲٥ کە ٪۹۳ ی خەڵکی هەرێم دەنگیان بۆ دا، بیرۆکەی جەنابی سەرۆک بارزانی بوو و دۆزی کوردی گەیاندە لوتکە، پیلانی دوژمنان و خائینانی لە ناوبرد.
ـ شەری دژی داعش و بەرگری کردن لە خاکی کوردستان و ئەو داستانە گەورانەی کە تۆمار کران ، سەروەریەکی مەزن بون بۆ پێشمەرگەی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
- سیاسەت و دبلوماسیەتی پارتی بە گشتی لەسەرئاستی ناوچەکە و جیهان پێگەی خۆی هەیە وبوقەد سیاسەتی وڵاتێک بەهێزە.
دوای زیاتر لە یەدەیەک خەبات و بەرخودان، ئەرکێکی ئەخلاقی دەکەوێتە سەر ملی کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی بەرامبەر بە پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر، ئەویش پشتیوانی کردنە لەم رێبازە ، کە بە تاکە رێبازی خەباتی نەتەوایەتی و کوردایەتی ناسراوە.
پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرز و شەکاوە ئاڵای رەنگینی کوردستان