پارتی قوتابخانەیەك بۆ كوردایەتی و رێگەیەك بۆ نوێگەری
August 15, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەر ئاورێك لەمێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان بدەینەوە، بەتاییەتی لەسەدەی بیستەمدا كەبەسەدەی سەرهەلدانی هزری نەتەوایەتی شۆرشگیری لەلای كورد ناسراوە، دروستبوون و سەرهەلدانی چەندین ڕێكخراوێ سیاسی جیاوازی بەخۆەیەوە بەلام هیچ كام لەم پارت و رێكخراوە سیاسیانە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان نەیانتوانیوە ببنە چەتری كۆكەرەوەی گشت پیكهاتە جیاوازەكان وقوتابخانەیەكی بەهیز بن بۆ نوێگەری نیشتیمانپەروەری، پیگەیاندنی هزری كوردایەتی.
گوڵدانێك بۆ سەرجەم كوردستانیان
لەو ساتەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك یەكەم پارتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە دامەزرا، تاكە هێزی نیشتیمانی بوو لەچوارچیوەی هزری نەتەوەییدا كاری دەكرد، چونكە سەرجەم گروپ و پارتەكانی پێشتر زیاتر خۆیان لەچوارچێوەی چەپرەوی و چینایەتیدا كورتكردبووە، بەشێكی تریشیان لەچوارچیوەی ناوچەگەریدا مابوونەوە، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی نوێگەری لەڕۆژانی دوای جەنگی جیهانی دووەمدا لەدایكبوو، روونتر بلیم پارتی ئەو گوڵدانەبوو كەتەواوی هێزی و پێكهاتەكانی ئەوكاتی لەخۆگرت هەر لەگەنجانی خوێندەوار و قوتابیانی زانكۆ ، تادەگاتە چینی پیاوانی نیشتیمانپەروەر، تادەگاتە چەپرەوەكان و بگرە زانایانی ئاینیش بەشێكی گرنگی پارتەكەبوون، بێجگە لەچنییی جوتیار و پالە لەگوندەكان هەرزوو وەك پێمشەرگەیەكی ئەم پارتە كەوتنە جۆشدان و هزری خەبات، واتا پارتی گشت پێكاتەكانی هەرزوو لەژیر چەتری كوردایەتیدا كۆكردەوە، بۆیە وەك گوڵدانێك وەهابوو بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم كوردستانیان.
تروسكایەك لەمێژوودا
بێگومان دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو ساتەدا وەك تروسكایەكی هیوا دەركەوت چونكە رۆژانی دوای رێككەوتنامەی لۆزان و دابەشكردنی خاكی كوردستان ، هەروەها كۆتاییهاتنى جەنگی جیهانی دووەم و جارێكی تر دابەشكردنەوەى خاكی كوردستان لەنیوان زلهیزەكاندا رەوشێكی زۆر نالەباری دروستكردبوو ڕەوشی كورد گەیشتبووە ئەو پەڕی ئاڵوزی و ناهەمواری، نائومێدی، و بێ هیوایی باڵی بەسەر تاكی كورد دا كێشابوو بە جورێك كە بۆ دۆزی ڕەوای نەتەوییمان هیچ تروسكاییەك بە دی نەدەكرا، چونكە هەرچی شۆڕش و ڕاپەڕینی نەتەوەكەمان بوون بە گەلەكۆمەكی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان سەركوت كرابوو، بێ ئومێدی تاكی كورد گەیشتبووە لوتكە، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان لەو شەوەزەنگەدا وەك چرایەك دەركەوت و رێگەی خەباتی رووناكردەوە، لەو ساتە هەستیارەدا باوكی روحیمان ( سەرۆك بارزانی نەمر) توانی لە ڕووی سیاسی و مەعنەویشەوە زەمینەسازی بۆ قۆناغێكی نوێ بكات، ڕێكخراوێكی سیاسی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزرێنێت، جارێكی تر هۆش و هزری نەتەوەی زیندوو بكاتەوە، هەر لەگەل یەكەم تروسكای دامەزراندنیدا پارتی وەك پارتێكی جەماوەری نەتەوەیی و هاتە مەیدانی خەبات قوتابخانەیەكی نەتەوەیی كەوتە جۆشدان ، پارتی توانی جارێكی تر ئومێد بگەڕێنێتەوە بۆ تاكی كورد، لە زاخۆ تا خانەقین كوردو كوردستانیان لە ژێر یەك ئاڵادا بەئامانجی بەرگریكرن لە كەڕامەت و ناسنامە نەتەوەییمان كورد وكوردستانیان كۆكردەوە،،چونكە یەكەم پارتی نەتەوەیی نیشتیمانی كەوتە خەباتی چەكداری.
كاریزمای نەتەوەیەك
باوكی روحیمان سەرۆك بارزانی نەمر وەك سەرۆك و خەباتگێڕی هەر چوار پارچەكە زۆر بەووردبینیەوە كاری دەكرد دوای دروستكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكوردستانی باشوور هەنگاوی دووەمی بنیادنانی كۆماری كوردستان بوو لە مهاباد ،ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمیشە لەپێناوی نەتەوەیی و ڕزگاری و سەربەخۆیدابووە، لەهەرچوار پارچەی كوردستاندا، لەروویەكی ترەوە باوكی روحیمان ( سەرۆك بارزانی نەمر) توانی خالێكی هاوبەش لەنیوان سەرجەم پارچەكانی كوردستان دروستبكات بۆ مەبەستی ڕزگاربوون لەدەستی داگیركەران، لێرەدا دەبينین كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەیەكەم رۆژی دامەزراندینەوە هەولی یەكگرتنی خەبات و تێكۆشانی لەسەرجەم پارچەكانی كوردستانيدا داوە.
خەباتی ئەمرۆ
ئەمرۆ لەیادی ئەو رۆژە مەزنەدا ئەرك و خەباتمان زۆر قورستربووە چونكە كوردستان لەقۆناغێكی زۆر تایبەتیدا تێدەپەرێت ،بەئاشكرا نەیاران و دوژمنانی گەلی كوردستان بەگشت ئایدیا جیاوازەكانیانەوە لەناوخۆ و لەدەرەوە لەیەك خالدا هاوبەشن كە ئەویش دژایەتی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، چونكە نەیارانی گەلی كورد دەزانن پارتی دیموكراتی كوردستان زامنی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، بۆیە هەموو هەوڵەكانیان بۆ دژایەتی پارتی خسۆتەگەڕ و دەیانەوێت لەم رێگەیەوە زیان بەهەرێمی كوردستان بگەیەنن.
ئالنگارییەكان و قۆناغی نوێ
قۆناغی داهاتوو بۆ ئیمەی پارتی پردەبێت لەئالنگاری چونكە پێشتر باسم كرد كە نەیارانمان چەند پیلانی گڵاویان بۆ دژایەتی كردنی كابنیەی نوێیەم ئامادەیە ، بۆیە ئەركی هەموومانە بەرگری لەم قۆناغە بكەین، پێویستە هەموو رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەك ئاست و پێكەوە كاربكەين ، هەر لەكادیران و ئەندامان تادەگاتە ئاستی سەركردایەتی، دەبیت ئەوە بزانرێت چون پێشمەرگەیەك لە سەنگەردا بەرگری دەكات، مەرجە رۆژنامەنووسیكیش بە قەلمەكەی بەرگری بكات، یان قوتابیەك كە ئەندامی یەكیتی قوتابیانی كوردستانە، دەتوانێت هەمان رۆڵی پێشمەرگە لەناو كۆمەلگەدا بگێرێت بەهەمان شێوە (لاوان و ئافرەتان و رۆشنبیران و مامۆستایان گشت ئەندامان دەتوانن پیكەوە كاری خۆیان بكەن و بەیەك هەنگاو بەرگری لەهەرێمی كوردستان بكەن.
لەكۆتایدا دەلێم ئەركی ئەمرۆمان زۆر قورسە دەبێت هەموومان هەنگاوەكانمان زیاتر بكەین بۆ بەهیزكردنی پارتی، چونكە پارتی تاكە هێزە كەدەتوانێت قەوارەی هەرێمی كوردستان بپارێزێت، لەدوا ساتی نووسینەكەمدا دەلێم هەزاران سلاو لەگیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان سەروەرییان باوكی روحیمان (سەرۆك بارزانی نەمر) و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.