74ساڵ كوردایەتی وەك چییایەكی سەركێش بۆ پاراستنی مێژوو،شوناس وشكۆ كوردوكوردستان

74ساڵ كوردایەتی وەك چییایەكی سەركێش بۆ پاراستنی مێژوو،شوناس وشكۆ كوردوكوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستی مستەفا بارزانی لە ساڵی 1946 دامەزرینراو چەند ڕۆژێكی ترئەم حزبە تەمەنی دەبێتە 74 ساڵ، بەلام بەدرێژایی تەمەنی بارزانی باوك لە ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا هیندەی باوەری بە شۆرشی جەماوەری هەبوو، هێندە باوەری بە شۆرشی حزبایەتی نەبوو، هەمیشە بارزانی باوك حزبی بە تەفرەقە زانیوە و هیچ دەستنوسێكی بارزانی باوك بە بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نەنوسراوە بەڵكو بە ناوی خۆیەوە نوسراوە مستەقا بارزانی.
سەرۆك بارزانی تەنها تاكیك وەیان ئەندامێكی ماڵبات و هۆزی بارزان نییە، بەڵكو كوڕی كەڵە پیاو جوامێریكی وەكو مستەفا بارزانییە كە خەباتی چەكداری لە هۆزایەتیەوە گواستەوە بۆ خەباتی چەكداری و دروستبوونی پارتی سیاسی هاوچەرخ، هاوشان داوای ئازادی ڕاستەقینەوە گەڕانەوە شكۆو بەهای ئەخلاقی و سیاسی بۆ تاكی كورد دەكرد ، لەگەڵ ئەوەشدا دژی كۆیلایەتی سیستەمی دەرەبەگ بوو، نابێت ئەوەشمان لە بیر بچیت كە (مستەفا بارزانی) بەماوەیەكی كەم باوكی وەفات دەكات و شیخ عبدالسلام برایشی لە سێدارە ئەدریت و لەگەڵ دایكی لە تەمەنی 3 سالیدا زیندانی دەكرێت
.
بەڵام لە ساڵی 1931 یەكەمین بزافی شۆرشگیری لەسەر دەستی شیخ ئەحمەدی بارزان دژ بە زولم و ستەمی داگیركەران چ ئینگلیزو چ بەگژداچونەوەی حوكمی پاشایەتی كە سەرباری دابەشبوونی كورد بە پلانێكی نیودەولەتی بەسەر چوار دەولەتی خوینمژ دروست دەكرێت و مستەقا بارزانی و خەلیل خۆشەوی رۆڵێكی گرنگیان لە جوڵانەوەكەدا هەبوو.
هەربۆیەشە ئەوانەی پەروەردەی دەستی شیخ ئەحمەدی بارزان و دوای ئەو مەلامستەفای بارزان و دەواتریش سەرۆك مسعود بارزانین، مرۆڤی سەنگین و جوامێر و كوردپەروەرن، راستگۆو راشكاون، هەڵبەت لە نێو ئەم بنەماڵەیشدا وەك هەموو بنەمالەكانی تری كوردستان و جیهان، كەسانی لادەر لە پەیرەو پرۆگرامی هۆزایەتیان تیدا بووەو هەش بووە لەبری خزمەتكردنی بیرو باوەڕە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی شێخ ئەحمەدو مەلامستەفا خزمەتی ولاتێكی ترو حزبێكی ترو شوێنێكی ترو بەدوای كەسێكی ترەوە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە لە شانی شیخ ئەحمەدی بارزان و مەلامستەفا و ئیستاش سەرۆك بارزانی كەم ناكاتەوە كە زیندوكردنەوەی شۆرش و قوربانیدان لە پێناو پاراستنی شوناسی كوردایەتی و كوردبوون دیسانەوە لەسەر دەست و بازو هەول و كۆششی بارزانیەكاندا بوو.
بۆیە سەرۆك بارزانی بەتەنها موڵكی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە و بەڵكو موڵك و جێگەی شانازی ئەوانەیشە كە لەدەرەوەی هەناوی پارتین و دەنگ و رەنگیان بۆ سەرۆك بارزانی بووە، گرنگی و رۆڵی سەرۆك بارزانی لێرەدایە كە لە دەرەوەی هەناوی حزبەكەی خۆی دەنگیتر جیاوازتر لە حزبەكەی بارزانیان پێ قبوڵە وەكو ڕەمز و كەسایەتیەكی كاریزما و سیاسەتمەدارو دیپلۆماتكاریكی گزنگ و سەنگین، جا ئیتر سەرۆك بارزانی لە كۆشكی سەرۆكایەتی هەرێم بیت یان لە ماڵەوە بێت رۆل و كاریگەری خۆی وخیتابە سیاسییەكەی هیچ لە پیگە سیاسییەكەی لەسەر ئاستی نێوخۆی و هەرێمی و نێودەولەتی كەمناكاتەوەو لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتیش سەرۆك بارزانی لەناو دڵی زۆرینەی هاونیشتیمانیاندایە و سمبولێكە بۆ مرۆڤایەتی كە نەك كورد نەتەوەكانی تریش لە جیهاندا شانازی بە بوونیەوە دەكەن.

پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێباز و قوتابخانەیە كە لە سەختترین قۆناغەكاندا هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد بكات هەروەها لە پێناو گەیاندنی ئامانجەكانی تا بە ئەمرٍوً قوربانیی و باجی زۆر قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌. سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی توانی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و دیبلۆماسیەتێكی نەرم مامەڵە لەگەڵ بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز بكات لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و دیبلۆماسی و ئابووری و تا ڕادەیێكی باشیش سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئەم سەركەوتنانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەنگدانەوەیێكی ئەرێنی كردە سەر پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئەنجامەكەشی ئەو دەنگانە بوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبی دەسەڵاتدار بە جیاوازییەكی زۆرەوە پێش گشت لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان كەوت و یەكەمی بێ ڕكابەر دەرچوو لە پڕوسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ پارلەمانی عێراق.پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەڕای ئەو گەلەكۆمەكیە زۆر و بەهێزەی كە لە دژی بەرپا كرا كە لە هەموو لایەكەوە ویستیان پارتی و بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و كوردستاندا دەربكەنە دەرەوە، بەڵام جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ئەوپەڕی وەفاداریان نواند بۆ پارتی و سەرۆك بارزانی .پارتی و بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر واتە داعش پشكی شێری بەرگریكردن و قوربانیدانی بەركەوت لە پێناو پاراستنی كەرامەت و ناسنامە و خاكی پیرۆزی نیشتیماندا و ئوستوڕەی تیرۆریزمی نێودەڵەتی شكاند. پارتی و بارزانی هەڵگری ستراتیژیەتی نەتەوەیین ئەمەش ویست و ئامانجی پیرۆزی گشت نەتەوەی كوردە نەك تەنها هەرێمی كوردستان.
بۆیە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو چیا سەركێش و قوتابخانەیە، كە هەر دەم لە پێناو داكۆكیكردن ،بەرگریكردن و پاراستنی شوناس و مێژوو كورد وكوردستان رووبەرووی سەختترین بارودۆخ و پیلانگێرییە قورسەكان بۆتەوە و باجی گەورەی بەخشییووە بەڵام هیچ كات رێگەی نەداوە شكۆ وئیرادەی گەل و نیشتیمانەكەی ژێر دەست و پاشكۆ بێ‌..
Top