لەبەر 16ی ئاب ئێمه به قسه‌ی چیاكانمان كرد
August 15, 2020
وتار و بیروڕا
ڕۆژگارێگارێكی سه‌خت بوو، مانگه‌شه‌و به‌شی خۆڕیش بوو، زۆر جار خۆریش هه‌ر بۆخۆی مانگ بوو، ساڵه‌كان به قورسی ده‌گوزه‌ران، رۆژه‌كان بێ وه‌فا بوون، كاتژمێره‌كانی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری ده‌رهه‌ق به كورد ترسنۆك و بێ هه‌ڵوێست بوون!.
دانیشتنه‌كان و گفوگۆكان پڕ بوون له دژه كورد و كورسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا ناحه‌زری هه‌ره گه‌وره‌ی ده‌نگ و ئاواز و پیتی كوردی بوو، چونكه به دیدی ئه‌وان هه‌بوونی كورد مه‌ترسی بووه هۆكارێكه بۆ ڕووخانی پایه‌یی ئه‌وان، كه‌س نه‌بوو ده‌ست بۆ ده‌ستی نه‌داری كورد درێژ بكات له‌و ساته‌وه‌خته به شێوه‌یه‌كی نامۆ سه‌یریان ئه‌كردین، ئێمه چیمان كردووه و چیمان له گه‌ردوون كردووه، تاوه‌كو به‌وهه‌موو رك و كینه‌وه بمان خوێنه‌وه، ئیتر ئه‌وه رابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، به‌ڵام كۆڵمان نه‌دا و چیاكان وه‌ك هه‌میشه وه‌ك دایك ئێمه‌یان گرته باوه‌ش و ماچیان كردین و پێیان ووتین برۆن خۆتان كۆكه‌نه‌وه و به‌وپه‌ڕی تواناوه سه‌نگه‌ره‌كانتان قایم بكه‌ن، ئێمه به قسه‌ی چیاكانمان كرد و له‌م سۆنگه‌یه‌وه پارتیمان دامه‌زراند و 16ی ئابیش وه‌ك ئه‌و رۆژه هاته بوون كه ئێمه په‌یامی سووربوونی خۆمان راگه‌یاند بۆ خه‌بات و به‌رخودان له پێناو ئازادی و شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
به‌ڵی 16ی ئاب دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه به ڕێبه‌رایه‌تی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یمان (بارزانی نه‌مر)، ئاله‌و رۆژه‌دا تواناكان ڕێكخران و ریزه‌كانی نیشتیمانی كۆك كران كه ده‌بێت ڕه‌وڕه‌وی مێژوو له‌خزمه‌ت دۆسیه‌ی كورد بێت و خێروبێری كوردستان بۆ نه‌یارانی كوردستان نه‌چێت، هیچ گومان له‌وه دانیه به درێژایی دیرۆكی پارتی له‌سه‌ره‌تای بوونیه‌وه تا ئێستا ملكه‌چی نه‌یاران نه‌بووه و دۆزی كورد له مه‌نهه‌جی پارتی له‌هه‌ر پرنسیپێكی تری حیزبی گه‌وره‌تره به كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه.
پارتی كه ئێستا گه‌وره‌ترین حیزبی كوردستان و عێراقه كه ژماره‌ی كورسیه‌كانی شاهێدی بۆ ده‌ده‌ن له‌وه غافڵ نه‌بووه بۆ پارچه‌كانی تری نیشتمیانیش خزمه‌ت بكات و تێبكۆشێیت، چونكه له پارچه‌كانی تری كوردستانیش به‌تایبه‌ت له باكور و رۆژئاوا له ژێر پرنسیپه‌كانی پارتی چه‌سپاندنی مافی كوردبوون جێگیركراوه و چیتر شتێك نه‌ماوه به‌ناوی نكۆڵی كردن.
گه‌وره‌یی پارتی له‌وه‌دایه هه‌میشه خۆیی نوێ ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه سه‌رده‌میه‌كان ده‌ڕوات جگه‌له‌وه هیچ كاتێكیش له كاروانی خه‌بات دانه‌بڕاوه،چونكه نه‌رۆیشتن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان دواكه‌وتنه له بابه‌ته چاره‌نووسازه‌كان.
زۆرێك ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان كردووه پارتی بسڕنه‌وه و خۆیان سڕانه‌وه و زۆرێك بوون ویستیان پارتی بتوێنه‌وه و خۆیان توانه‌وه وه زۆرێك بوون وویستیان پارتی دوورخه‌نه‌وه و خۆیان دوورخرانه‌وه ئه‌م گڕوتینه‌ی پارتی سه‌رچاوه‌كه‌ی پاكی و راستگۆیی و بوێریه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك هێشتا پارتی وه‌ك جه‌وانێكی چالاك و پڕ ووزه دێت و ده‌چێت تا ده‌سكه‌وتی زیاتر و زیاتر پێشكه‌ش به كوردستانیان بكات، بۆیه له دڵه‌وه ئه‌لێین پیرۆزه بێت 16ی ئاب رۆژی دامه‌زراندنی پارتیمان شه‌كاوه بێت ئاڵایی پیرۆزی كوردستان.