پیرۆزبێت ١٦ـی ئاب سالیادی دامەزراندنی پارتی کوردایەتی

پیرۆزبێت ١٦ـی ئاب سالیادی دامەزراندنی پارتی  کوردایەتی


١٦ئابی ١٩٤٦ لەم ڕۆژەدا ناسنامەیەکی گەورەو پڕاو پڕ لە شکۆ سەربەرزی و نەبەردی هاتە مێژوی کوردەوە کە گەورەترین مێژوی هاوچەرخی کوردە ، ١٦ ئاب بەڕابەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد {بارزانی نەمر} پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند لەوێوە خەبات و تێکۆشانی دەست پێ کردەوە ، کە تا ئەم ساتەش ئەم خەبات و تێکۆشانە سڵی لە هیچ بەربەستیک نەکردوە هەمیشەش تا مێژوی کورد بەردەوام ئەم خەباتە زێڕین و ڕێچکە پیرۆزەی بارزانی لە بەردەوامی و گەشەسەندندا ئەبێت ، هاوکات لەگەڵ لەدایک بونی مێژوی پڕ خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەدایک بونی مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک {مەسعود بارزانی}یشە ڕۆژێک دێڕەکان مێژوش بە سەدان لاپەڕە ناتوانن وەسفی هەڵاتنی دوو خۆری پڕشنگدار کەن بەسەر گەلی کوردا ، لەم یادە مەزنەدا پیرۆزبای لە سەرۆک و مەرجەعی باڵای کورد و کوردستانیان ئەکەین کە لەگەڵ لە دایک بونی پارتیدا مێژوی خەباتە یەک لەدوای یەکەکانی تۆمار کردوە پەیوەست بە ڕێچکەی بارزانی نەمردا درێژەی بە شۆڕش و خەباتی سەربەخۆی کوردستان داوە تا بەدەست هێنانێ هێنانێ کلیلی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان هەمیشە وەک پێشمەرگەیەکی ماندوو نەناس بەردەوام لە خزمەت بستیک خاکی کورد و کوردستانیان درێژەگێڕی خەباتی سەربەخۆی ئارامی کوردستان بوە ، هیوای تەمەنی بەرز و پڕ شکۆ بۆ سەرۆک بارزانی ، و لەم یادە مەزنەشەوە پیرۆزبای لەگشت خانەوادەێ شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کادیران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز ئەکەین
Top