بارزانی خۆری نەتەوەیەکی ژێردەست لەناو چوار دەوری ئاگر !

بارزانی خۆری نەتەوەیەکی ژێردەست لەناو چوار دەوری ئاگر !

سەرۆک بارزانی لە 16 ئابی ساڵی 1946 لە مەھاباد (سابلاغ) لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەدایک بووە لەھەمان ئەو ڕۆژەی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدا دامەزراوە ، بارزانی کە ئێستا تەمەنی 74 ساڵە زیاتر لە نیو سەدە تەمەنەکەی تەرخان کردوە بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەستە لەناو چوار دەوری ئاگردا ھەر لەتەمەنی بەھاری خۆی لە 16 ساڵی دا لە ساڵی 1962 دەبێتە پێشمەرگە بەشداری لە شۆرشی مەزنی ئەیلول دەکات و چەندین بەرپرسیارێتی گەورەی لە شۆرش وەرگرتووە ، لە تەمەنی 30 ساڵی دا شۆرشی گوڵانی ھەڵگیرساند سەرکردایەتی دەکات کەشۆرشی گوڵان ئەو ئومێدە بوو لەناو بێ ئومێدی گەلی کوردستان دروست بووە خاوەنی چەندین دەستکەوت بوو ، لەداستانی خواکورک بارزانی بە کەمتر لە ھەزار پێشمەرگەوە بەرامبەر سوپای گەورەی ڕژێمی بەعسی عێراق وەستایەوە شکستی پێ ھێنا پاشەکشەی پێیان کرد لەچەندین ناوچەی کوردستان ، دوای کۆتایی ھێنانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران کەماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو بارزانی سەرۆکایەتی بەرەی کوردستانی کرد ھەموو حیزبە کوردیەکانی بەیەکەوە کۆکردەوە کە بۆ ھاندانی خەڵکی کوردستان بوو کە بەشداری لەڕاپەرین بکەن دوای ئەوەی بارزانی چەندین نامەی بۆ سەرۆک ھۆزو پیاو ماقولی ھەموو عەشیرەتەکانی کوردستان نارد لە ئەنجامدا ڕاپەرین لە باشوری کوردستان لە 5ئازاری ساڵی 1991 لە شاری ڕانیە دەستی پێکرد دواتر لە ھەموو شارەکانی تری کوردستان دەست بە ڕاپەرین کرا باشوری کوردستان ئازاد کرا ھەر دوای ڕاپەرین بارزانی دەوڵەتداری کرد بیرۆکەی ھەڵبژاردن و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان خستە بواری جێبەجێکردنەوە ھەرچەندە دژایەتی زۆر کرا لەلایەن وڵاتی داگیرکەر و چەندین پیلانیان دانا کە شەڕی براکوژی تێکەوت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بەڵام بارزانی توانی بەسەرکەوتوانە بەرگری لە کیان و ھەموو دامەزراوەکان بکات ئاشتی و ئازادی بەرقەرار بکاتەوە دواتر بەشداری کرد لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003 ، لەنوسینەوەی دەستوری نوێی عێراق قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ئاڵا و سرودی نیشتیمانی بۆ ھەمیشەیی لە دەستوردا چەسپاند ،
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ھەوڵی زۆریان دا پێشمەرگە ھەڵبوەشێتەوە بەڵام بە سیاسەت و کارێزمای سەرۆک بارزانی پێشمەرگەی کرد بە ھێزێکی فەرمی نیشتیمانی فەرموی پێشمەرگە بەبڕیارێک دروست نەبووە تا بە بڕیارێک ھەڵبوەشێتەوە پێشمەرگە ھێڵی سورە لای من ،
بارزانی لە ساڵی 2005 سەرۆک کۆماری عێراقی ڕەتکردەوە چونکە ھەرگیز ئامادەنەبوو سوێند بەیەک پارچەیی عێراق بخوات فەرموی بۆ من پێشمەرگەی کوردستان گەورەترین پۆستە بوو بە پێشمەرگەی سەربەخۆخوازی کوردستان سەرۆکایەتی بۆ ھەرێمی کوردستان داھێنا بوو بەیەکەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ،
بەھۆی کارێزمای سەرۆک بارزانی بۆ یەکەم جار دەوڵەتە مەزنەکان (ئەمریکا و بریتانیا و فەرەنسا و چەندین دەوڵەتی تر ) کۆنسوڵخانەی خۆیان لەھەولێری پایتەخت دانا وەکو کیانێکی تەواو سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرا و گرنگیەکی زۆری پێدرا، ھەروەھا بۆ یەکەم جار فڕۆکەخانە لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە بەبێ ئەوەی کوردەکان بگەڕێنەوە بەغدا ڤیزە بە ھاوڵاتیانی کوردستان درا لە ھەولێری پایتەخت ھەرچەند دژایەتی زۆرکرا لەلایەن چوار دەورمان بەتایبەتی ئەنقەرە و بەغدا بەڵام بارزانی ووتی کورد وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر مافی ھەیە خاوەنی ھەموو شتێک بێت کەمتر نیە لە ھیچ نەتەوەیەکی تر ،
کوردستانی کرد بەخاوەن ئابوری سەربەخۆیی بۆ یەکەم جار کوردەکان نەوتیان دەرھێنا ھەر خۆیان فرۆشتیان لەگەڵ ئەوەی دژایەتی زۆر کرا کوردەکان نەبنە خاوەنی ئابوری سەربەخۆ ھەر ژێر دەستی چوار دەوربن بەڵام بەھۆی سیاسەتە سەرکەوتوانەکەی بارزانی ئابوری سەربەخۆی کرد بەئەمری واقع ،
بارزانی بەدرێژایی شەڕی داعش کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت بارەگایی خۆی لەژێر خێمەیەک لە سەنگەری شەڕ دانا پێیەکی لە سەنگەرەکانی شەڕ بوو و پێیەکی لە وڵاتان بوو بە دیبلۆماسیەت و سیاسەت داوای پاڵپشتی و ھاوکاری وڵاتانی دەکرد بۆ کوردستان ھەمو ھێرشەکان بە سەرپەرشتی بارزانی دەکران ھەر وەفدێک و ھەر کەسێک لە ھەر وڵاتێک ھاتبوایە لای بارزانی لە ژێر خێمە لە سەنگەری شەڕ پێشوازی لێدەکرا نەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی بارزانی بەڵێنی دا تا ئەم شەڕە سەخت و دژوارە تەواو دەبێت شان بە شانی پێشمەرگە لە سەنگەری شەڕ بمێنێتەوە و فەرموی یان ھەمومان پێکەوە دەمرین یان ھەمومان پێکەوە بەئازادی و سەربەرزی دەژین ،
سەرۆک بارزانی لەئەیلولی پیرۆزی ساڵی 2017 بە ھەموو جیھانی وت نەخێر بە میللەتی خۆی وت بەلێ ئامانجەکەی ئەوەبوو کورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر ھەموو ناسنامەی کوردەکان بنوسرێت کۆماری کوردستان دەوڵەتێک بۆ 48 ملیۆن کورد دروست بکات ببێتە ناوەندێکی پارێزراو بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان چیتر کورد لەژێر دەستی عەرەب و تورک و فارس نەبێت و بە ئازادی بژین بە جیھانی وت کە کورد چی دەوێت خەباتی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستانە بۆ ھیچ وڵاتێک و کەسێک نیە بەڵام ئەم جارەش 38 کەس لە حیزبێکی دیارکراو ڕێگریان کرد لەسەربەخۆیی کوردستان ئەم ئامانجەیان دواخست بەڵام ھەڵیان نەوەشاندەوە لەکات و ساتی گونجاودا سەربەخۆیی کوردستان دەبینین چونکە بارزانی ھەرگیز دەنگی 93%خەڵکی کوردستان بەفیڕۆ نادات ،
ئێستاش بارزانی ھیچ پلە و پۆستێکی نیە بەڵام سەرکردەکانی جیھان دەست بەرداری بارزانی نابن بەرپرسانی وڵاتانی جیھان کە سەردانی عێراق دەکەن سەردانی بارزانی دەکەن وەکو سەرۆکی ھەرێم یان بەرپرسێکی باڵای وڵات نا بەڵکو وەکو گەورەترین کارێزمای ناوچەکە سەردانی دەکەن بۆ ھەر پێشھاتێک و مەترسیەک و گۆڕانکاریەک لەناوچەکە ڕاوێژ بە بارزانی دەکەن چارەسەری کۆتایی لە بارزانی وەردەگرن.
Top