لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا پارتی مێژووێكی پرلەسەروەری
August 15, 2020
وتار و بیروڕا
16ی ئابی 1946تەنها رۆژێك نیە بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەلكو وەرچەرخانێكی مێژوویی و رۆژی گەشانەوەی كوردایەتیە كە بەدامەزراندنی دا وەك زەروورەتێكی مێژوویی بەسوود وەرگرتن لە بیرو فەلسەفەی پر لەحیكمەتی بارزانی نەمربووەداھێنەروپێشرەوی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی وخاوەن پرۆژەی سیاسی ھاوچەرخ لەمەیدانی كوردایەتی كەبەرژەوەندی گەلی كوردستانی لەلالەسەرووی ھەمووشتێكەوەبووە و گۆرانكاری گەورە ی لە خەباتی سیاسی كرد و دۆزی گەلی كوردستانی بردە قۆناغێكی دیكەوە ،بووەحزبی هیوا و ئومێدی كوردستانیان ،نەبەسەركەوتن لەخۆبایی ببێت نەبەنووسشتیش بێ ئومێدبێ.
پارتی لە رۆژی دامەزراندنی یەوە وەك حزبێكی سیاسی دیموكراتی بەسودوەرگرتن لەئیلھام ودنیابینی بارزانی نەمرهەلگری چەندان خەسلەتی گرنگ ومێژووی بووە كە ھەمووئەمانەش بووینتە فاكتەری سەرەكی بۆ بەهێزی و مانەوەو گەشەكردنی بەجۆرێك بوویتەمالێكی گەورەكەشوێنی ھەموونیشتیمان پەروەرێكی لێ بویتەوە.
چونكەهەمیشە لە ژیانی سیاسی دا پارتی ئامرازێك بوو بو رێكخستن و و یەكخستنی تواناكانی گەلی كوردستان كە ئەمەش وای كردووە زۆرینەی گەلی كوردستان لە ژێر چەتری پارتی دا كۆببێتەوە و داكۆكیكاری راستەقینە بێت لە مافەكانیان وبەرژەوەندی بالای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی دیكە بووە هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات كە هەلگیرساندنی هەریەك لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگولانی پێشكەوتن خواز و بەخشینی هەزاران شەهید وهەڵوێستە پر لە جوامێری وكوردانەكانی سەرۆك مسعود بارزانی باشترین نموونەن بۆ ئەم راستیە ،بۆیەش لەگۆرەپانی سیاسیدابەحزبێكی خاوەن پرەنسیبی نەگۆروبەھای بەرزی نەتەوەی ومرۆیی ناسراوەكەھیچ كات لێیان لانادات .ھەرئەمەشەوای كردوە ھەمیشەدوژمنان كۆسپ وتەگەرە بخەنەسەررێگای بەلام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە.كەجەنابی سەرۆك مسعودبارزانی زۆرجوان لەپێناسەی پارتی دادەفەرمووێت.
(پارتی ھەمیشەوەك داربەرووەوایە.نەبەبرین نەبەسوتاندن كۆتایی نایەت)
پارتی هەمیشە لە ژیانی سیاسی دا بەرەیەكی نەتەوەیی و كوردستانی بووە كە بیروبۆچوونی جیاواز لە رووی (ئایین ،نەتەوە،مەزهەب) لە رێكخستنەكانی دا خۆیان بینووە بەجۆرێك هەر هەموویان بە هێزبوونی خۆیان لە بەهێزی پارتی دا دەبینەوە ئەگەرچی بارزانی نەمر لە ناسكترین قۆناغدا سەركردایەتی شۆرشی كردوە بەلام توانی سەرجەم پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیی ومەزهەبیەكان لە ژێر یەك ئامانج كۆبكاتەوە كە ئەمرۆشی لەگەلدابێت سەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ئەم كاروانە پرشكۆدارە هەمیشە پارێزەری هەموو پێكهاتەكانە لە كوردستان .
پارتی لەژیانی سیاسیداھەمیشەراستگۆبووەلەههر بڕیارێک داوێتی یان لەدهرکردنی ھەر بڕیارێکدا بهشدار بێت، بوێرانه و بهرپرسیارانه، بهرگری لێدهکات.
گەرتەنھائەنجام دانی پرۆسەریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەنموونەبھێنینەوەئەم راستیەمان بۆبەدیاردەكەوێت كەلەگەل ئەوەی پارتی وسەرۆك مسعودبارزانی بزوێنەری سەرەكی بوون بەلام دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەرلەبەرپرسیارەتیان رانەكردوبەرگریان لەكوردستان وقەوارەی دەستوری ھەرێمی كوردستانیان كردوئومێدوھیواونەخشەرێگای سەركەوتنیان دروست كردوە .
ئهوه جگه لهوهی ههموو پارتی، یهک بڕیار و یهک ھەلوێست بووە وتوانێوێتی لەھەركوێك پیلانی دوژمنان ھەبووبێت پێشمەرگانەلەسەنگەردابوەستێت ولەشكست دائومێداوگەرانەوەی بەھێزدروست بكاتەوە....
لەئێستاشداكەسالیادی دامەزراندنی پارتی دەكەینەوەلەگەل ئەوەی تەمەنێكی دورودرێژی ھەیەبەلام ھەربەپێشەنگ مایتەوەولەسەرئاستی كوردستان لەخەباتی سیاسی ودبلۆماسی وھەلبژاردن وئابوریداكەئەمەش ئەوراستیەدەسەلمێنێ كەپارتی رێگای راستی كوردایەتیەلای خەلكی كوردستان .لەم قۆناغەشداپێویست ترپێویستیمان پێ ھەیەبۆ پاراستنی كوردستان .
بۆیەش بەئومێدێكی گەشەوەلەئاییندەی دەروانین كەبریاری داوەلەئاییندەێكی نزیكداكۆنگرەبۆنوێ نوونەوەی پارتی ئەنجام بدات كەبەدلنیایەوەكۆنگرەێكی جیاوازدەبێت.بەلام لەگەل ئەمەشداگرنگەكوردستانیان لەئاست ھەستیاری قۆناغەكەدابن وپشتیوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بن بۆتێپەراندنی ئەم دۆخەسەختەیە . كەئەمەش لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. چونكە لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان هەموو هەولێكی خستەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی كوردستانیان سنووردار بێت، بەڵام لەبەرئەوەی قەیرانەکە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەترە ، كەسەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش ، حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودالەهەوڵێکی بەردەوامدابوو بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . كەچاوەروان دەكرێت لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لەئاییندەێكی نزیكدابگەنە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ لەچوارچێوەی دەستوورکە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت .
كەئەمەش دەبێتەھەنگاوێكی گرنگ بۆزیاترخزمەتكردنی خەلكی كوردستان وئەنجام دانی پرۆژەی خزمەتگوزاری وچارەسەركردنی كەم وكورتیەكان ...
لێرەوەش سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو تێكۆشەران ورێبوانی رێبازی بارزانی پیرۆزدەكەین .
سلاو ودروود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمردامەزرینەری قوتابخانەی كوردایەتی .