١٦ ی ئاب یادێک پڕ لە شکۆ

١٦ ی ئاب یادێک پڕ لە شکۆ

پارتی دیموکراتی کوردستان وا هەنگاو دەنێ بەرەو یادی ٧٤ ساڵەی دامزراندنی.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو زەرورەتێکی قۆناغی خەباتی کوردایەتی هاتە کایەوە، لە پێناو سەرکێشی کردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد و گەیشتن بە ئامانجەکانی.
پارتی وەکو پارتێکی جەماوەری نەتەوەیی و هاتە مەیدانی خەبات، له ژیانە پر لە شکۆ و سەروەریەکەی دا، پێداگیری لەسەر مافە رەواکانی گەلی کورد کردووە، لە کەلتور و زمان و خاک و مێژوو، هیچ کاتێکیش نە لێی سارد بوتەوە، نە سازشی لەسەر کردووە، بۆیە دەوانین بڵێین پارتی داهێنەری هزری نەتەوایەتی کودردایەتی راستەقینە بووە، لە هەموو هەلومەرجێک دا پابەند بووە بەو هزرە نەتەوەییە و دەوڵەمەندی کردووە، کەلتوری بارزانی نەمر وەکو قوتابخانەیەکی کوردایەتی سەرچاوەی بیری نەتەوەیی بووە.
پارتی لە کاتێک دا ئەم یادە مەزنە دەکاتەوە، کە ناوچەکە بەگشتی، لە قۆناغێکی نالەبار و پر لە کێشە دایە، لە ململانێی سیاسی، ئایدیای جیاواز، خواستە جۆراوجۆرەکان، هەوڵدان بۆ گەرانەوەی خەونە لە ناوچوەکان لەسەر حسابی ماف و خاکی نەتەوەکانی تر، دەستێوەردان بە ئەجندای جۆراوجۆری ناوەوە و دەرەکی، ئەمانە هەموویان خالی مەترسین لە سەر ئارامی ناوچەکە و مافی گەڵان.
ئەوەی ئێستا لە بەرچاوەو روون و ئاشکرایە، پارتی هەر لە سەرەتای دامەزڕاندنی یەوە هەڵگری مۆرکی نەتەوایەتی بووە، هەر لەبەر ئەو هۆیەش لە لایەن دوژمنانەوە بەردەوام هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن سیاسەتێکی نەگۆرە، وەکو هەمیشە خۆی کردووە بە قەلغانی بەرگری کردن لە مافە رەواکانی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی، هەروەکو چۆن ئێستاش بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، هیچ کاتێکیش دەست لەبەرەی گەل هەڵناگریت و سازشی لەسەر ناکات.
لە چەندین قوناغی تری خەبات دا، پارتی کەوتۆتە ژێر فشار و پیلان، قوربانی ب خۆی داوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی، سوور بووە لە بەردەوامی دان خەبات و لەبەر چاو گرتنی ئارمانجە نزیک و دوورەکانی، مێژووش شاهیدە.
ئێستا لەوە دڵنیاین، کە پارتی بە هەمان هزر و ورە درێژە بە خەبات دەدات و لە بەرەی گەل دەبیت، ئەوەی لە توانای دا بیت درێغی ناکات، هەرچەند قوربانی پێویست بێت دەیدات، لە پێناو پاراستنی شکو و سەربەرزی گەلی کورد.
ئێمەش وەکو پێشمەرگە و موریدانی رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر، لەم یادە مەزنەدا، سۆز و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە پێشمەرگەی وەفاداری کورد و کوردستان بین، لە بەرەی گەل و نشتیمان بین، لە خەبات بەردەوام بین لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و گەیشتن بە مافە رەواکان.
لەم قۆناغە سەختەدا، ئەوەی پێویستە بۆ کورد، کۆ بونەوەیە لە ژێر چەتری کوردایەتی و نەتەوایەتی.
دەبێت بەرژەوەندییە حزبیەکان بەلاوە بنێین، هەمویان بە نەفەسێکی کوردایەتی کار بۆ پاراستنی شکۆی کورد و بەرژەوەندیەکانی بکەن.
پاڵ پشتی کردنی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا ئەرکی هەموو لایەکە، تا بتوانرێت لەو ململانی سیاسی و ئابوری یەدا مافەکانی هەرێم دەستەبەر بکرێن.
* لە ساڵیادی پر شکۆی ١٦ی ئاب دا *
- سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان
- سڵاو لە گیانی پاکی سەرکاروانی شەهیدان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندو
- سڵاو لە خانەوادەی شەهیدە نەمرەکان
- سڵاو لە پێشمەرکە و سەرۆک و رابەرێک کە یادەکەی لێ پیرۆزتر کردین
- سڵاو لە پێشمەرکە قارەمان و چاو نەترسەکان
سڵاو ل دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی و کوردایەتی
- سڵاو لە تاک بە تاکی ڕۆلەکانی گەڵی کورد، ئەو گەلەی سەدەیەکە لە سەنگەری خەبات و قوربانی دان دایە
- سڵاو لە پارتی دیموکراتی کوردستان
Top