نێچیرڤان بارزانی سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانە لە قۆناغێكی هەستیار دا ..
August 13, 2020
وتار و بیروڕا
ئەمرۆ هەموو ناوچەكە ، عێراق لە نێو كێشە و قەیرانێكی زۆر قوڵ دایە لەلایەك تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەلایەكی ترەوە قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت كە كاریگەری لە سەر رەوشی ئابووری و تەندروستی كوردستان داناوە ..
لەلایەكی تر جموجۆڵی ناسروشتی توركیا و ئێران لە ناوچە سنوورییەكان و هێرش و بۆردومانەكانیان و شەهیدكردنی كوردستانیان و خاپووركردنی سەرو ماڵیان ، ئاماژەیەكی مەترسیدار و پەیوەستی بە كەسایەتی و دیپلۆماسی و سیاسی بەهێز ەوە هەیە .
ساڵێك بە سەر دەستبەكاربوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەكوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەكەوێتە ناوەندی هەموو ئەو روداوە گشتگیرە سیاسی و ئابوری و تەندروستیە جیهانی و هەرێمایەتیانە، كە سەرباری هەموو ئەمانەش، هەرێمی كوردستان لە سای سەرۆكایەتی ئەو، زۆر بە قورسی لەژێر هەڕشە و سێبەری پیلانگێریی ئیقلیمی و نێو خۆیی دا كە بە سەر هەرێمی كوردستان گوەزە دەكات ،
لە دۆخێكی دراماتیكی وەهادا و لە یەكەمین ساڵوەگەڕی دەستبەكاربوونیدا، شانسێكی گەورەیە كە كورد نێچیرڤانی لە پێگەی سەرۆكایەتیدا هەبێت، لەوەشدا
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی ، بە سیاسی و دیپلۆماسیەتی ژیرانە توانیی گەل و نیشتیمانەكەی بگەێنتە كەناری داڵنییایی و لە چەند پیلانەكان رزگاریبكات
رێزدار نێچیرڤان بارزانی خاوەنی ئەزموونی زۆرە لە شوناسی سیاسی و دیپلۆماسی و رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان و حوكمڕانی هەرێمێكی نیوە دەستوری نیوە دیفاكتۆیە . هەڵگری نازناوی ئەندازیاری ئاوەدانی و پرۆژەی بە پەترۆلی كردنی كوردستان و مسۆگەر و دڵنیایی بازرگان و برەند و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان وچەندین كۆمپانیایی نێودەوڵەتیی و بارزگانی بۆ كوردستانە .
ئەو كوردستانەی كە بە درێژایی مێژوو لە ژێر زوڵم و ستەمكاری عێراق وڵات و نیشتیمانیان كردبووە گوندێكی گەورە و ئەوپەری دواكەوتوویی سەرزەمینێكی تابۆ و ناوەندی ئۆردوگا زۆرەملیەكان بوو، كردە وڵاتێكی پێشكەوتوو و گەشەسەندوو و ڕازاوە و عێراقێكی دیكە.
لە ماوەی دەوڵەتداری رێزدار نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتداری خۆیدا، كوردستانی لەگەڵ ماف و ئازادی جێندەری و پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەییی ئاشنا كردو، بونیاتی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوە رۆشنبیری و فەرهەنگی و هونەری و ئێن جی ئۆ، نا حكومیەكانی دانا و پشتیوانی دارایی و یاسایی بۆ دابینكردن . ستراتیژیی كرانەوەی كڵتووری و دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوری كوردستانی بەسەر وڵاتان و جیهان بونیات نا و بەدەیان زانكۆ و ناوەندی زانستیی نێودەوڵەتی لەم هەرێمە جێگیر كردن.
ئەو نێچیروان بارزانی یەی كارنامەیەكی دەوڵەمەند و بەهاداری لە ئیدارەدان و تێپەڕاندنی ساڵە سەخت و ڕەشەكانی شەڕی داعش و دۆرپێچی ئابوری عێراق و قەیران و گەلەكۆمەی هەرێمایەتی دوای پیڵانی شازدەی ئۆكتۆبەری 2017 هەیە..ئەوەتا ئەمرۆ ، جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لە قۆناغێكی سەختدا و بە حیكمەت و سیاسەتی ژیرانەی خۆی هاتە سەر هێل تا لە بتوانێت لە هەموو تواناكانی بخاتەگەر بۆ گەیاندنی گەل و وڵاتەكەی بە كەناری دڵنییایی و ئارامی ..
بەدڵنییاییەوە ،لەیەكتر نزیكبوونەوەی هێزولایەنە سیاسییەكان لە بارودۆخێكی وەك ئێستای كوردستان و مامەڵەكردنێكی ژیرانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكەو جیهان و عێراقی تێیدا گوزەر دەكات و دەبازكردنی قەوارەی دەستووری كوردستان كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و قوربانیدانی میللەتەكەمانە كارێكی حەكیمانەیە كە نێچیرڤان بارزانی وەك سەركردەیەكی بڵیمەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت كەشتیەكە لە نێو زەریاییەكی تۆفانی بگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی و ئارٍامی .