پارتی و بارزانی و پاراستنی ئینتیمای نەتەوەیی..
August 12, 2020
وتار و بیروڕا
وەلێ ئیدی پارتی و پێشەواكەی بارزانی نەمر، بوونە ڕۆحی دروست بوونی كوردستان و كێشانی ڕۆحی داگیركەران ئیدی شۆڕش لە دوای شۆڕش بەرپاكرا بۆ ئەو خەونە لە مێژینەیی وڵات.
ئەگەرچی دوژمن ھەتا ئێستاش لە ھەوڵی لە گۆڕنانی ئەو خەونەیە، بەڵام بە بوونی پارتی و سەرۆكەكەی كە درێژەپێدەری ڕێبازی بارزانی نەمرە لە جێی خەون واقعی دروست بوونی وڵاتێكی كوردی بەدی دێت لە ئایندەدا، ھەمیشە پارتی حزبێكە ھەوێنی ئومێدی گەلێكی بێ كیانی سیاسیە و داینەمۆی ئومێدی نەتەوەیەكی سەربەخۆخوازە.
پارتی توانیەیەتی یەكەم ھەڵگری ئاڵای كورد و دروست بوونی ناسنامەی كوردایەتی ببێت،سەرۆك بارزانیی ، خاوەن خەسڵەتی تایبەت و پێشمەرگە، خەباتگێڕ، ماندوونەناس، ئاوارەیی، دەربەدەری، ئازار، شەونخونی، برسیەتی، گەرما، سەرما ئەمانەی هەمووی لە ژیانی خۆی بینیوون بۆیە تەنیا كەسایەتییە كە بتوانێ لە ئازارەكانی گەلەكەی تێبگات،سەرۆك بارزانیی نەك تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان بەڵكو خاوەن پێگەی بەهێزە ـ جێگای رەزامەندیەو هەشیانە ، سەرۆك گەر هەموو تاكەكانی خۆشی نەناسێت، بەڵام تەواوی تاكەكان سەرۆك دەناسن، بەهۆی ئەو پێگەیەی كە هەیەتی لە وڵاتدا لای خەڵك و لایەنگرانی خۆی خۆشەویستە، رێزی دەگرن و فەرمانەكانی جێبەجێدەكەن، هەیانە ئاواتیەتی وێنەی لەگەڵ بگرێت یان سەرۆك واژۆیەكی بۆ بكات، یان چاوی پێبكەوێت یان بیناسێت، دەكرێت لە كوردستانی خۆشمان وابێت زۆربەمان بمانەوێت سەرۆك ببینین یان وێنەی لەگەڵ بگرین یان بیناسین، یان بۆ رادیۆ و تیڤیەكانمان بدوێت، ئەمەیان شتێكی ئاساییە. هەر وەك لە نزیكەوە ئاگاداری گۆرانكاری ناوچەكە و بەتایبەت پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێرن و گۆشارەكان و سیاسە شۆڤێنییەكان تا چەند كاریگەرییان لە سەر بارودۆخ و دۆزی كورد داناوە و بۆتان روون بۆوە كە نییەتی بەغدا دەرحەق بە میللەتەكەمان روون و ئاشكرایە .
سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو ، پێشبینی هەموو ئەو بارودۆخە و پەیوەندییانە و پیلانەكانی بەغدای دژی كوردستان كردبوو ، بۆیە هەندێك ئەو هێز ولایەنانە پێیان وابوو كە ئەو كێشە وگرفتانە هۆكارێكی دیاریكراوە بۆ نموونە ئەنجامدانی مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی . بەڵام دوای هێرش و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبانەر گشت ئەو مەرامانەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ئاشكرا بوون.ئەوەی دەمهەوێت ئاماژەی پێبكەم ئەوەیە بۆ ئەوەی لەوە زیاتر بەغدا سوود لە ناكۆكیی و ناتەبایی هێزو لایەنە كوردستانییەكان وەرنەگرێت بۆ فشار خستنە سەر هەرێمی كوردستان ، پێوستە هەمووان لە ژێر یەك چەتری ئەنجوومەنی باڵایی سەركردایەتی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی بەرفراوانی نیشتیمانیی ساز بكرێ و بە یەكدەنگ و یەكهەوڵوێست رووبەرووی پیلانەكانی رژێمی بەغدا ببنەوە .
چونكە ئەوەی سەرۆك بارزانیی، لە ماوەی زیاتر لە نیوسەدە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە ئەنجامی داوە پێگەی كورد بەهێز كردووە ، هەروەها بە سیاسەتی حەكیمانەی توانیوێتی كە چۆن لەگەڵ حكومەتێكی وەكو حكومەتی عێراق دەتوانێت مامەڵە بكات، كە تا ئێستاش بە جۆرەها شێواز دژایەتی گەلی كورد دەكات، پەیوەندی سەرۆك لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی وڵاتانی دونیا لە ئاستێكی بەرزدایە، ئەمەش لەم دوایانە زیاتر دەركەوت، كە چۆن لە كاتی هێرشەكانی داعش بۆسەر هەرێمی كوردستان، هاتنە سەر خەت و یارمەتی هێزی پێشمەرگەو گەلی كوردیاندا، گەر هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی نەبووایە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر 2017 دیار نەبوو كە بارودۆخی گەلی كورد بە چ ئاقارێك برۆشتایە ، بەڵام هەوڵەكانی ئەو وایكرد كە رێگە نادات نەیارانی كورد دەسكەوتەكان لە بار بچن و پێشمەرگەش بەرگرییەكی قارەمانانە بكات و قوربانی بدات . لە ئێستادا پێویستیمان بە سەرۆك بارزانیە، چونكە بۆ داكۆكیكرن لە مافی گشت لایەك باشترین كەسە، بۆ ئایینی ئیسلامیش كەس ناتوانێت پیرۆزی ئایین بشێوێنێت، چونكە لە هیچ كەسێك قبووڵی ناكات، سەرۆك خۆی بە سەرۆكی كەمە نەتەوەییەكان و بۆ ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و مامۆستایان و گشت چین و توێژەكان، خەمخۆرترین كەسە خەمەكانیشی لە خەمی هەمووانمان زیاترە، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمە، ئەم سەرۆك هەرێمەشمان بەردەوام بە جل و بەرگی كوردی و جامانەكەی سەری شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، مەگەر بۆ سەردانێكی فەرمی دەرەوەی وڵات نەبێت سەرۆك جگە لە جلی كوردی جلی تری نەپۆشیووە، ئەمەش دەریدەخات سەرۆك چەندە لە خەمی ناسنامە و مێژوو فەرهەنگی نەتەوەی كورد دایە.بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانی دۆزی كورد دەكات بۆ ئەوەی گەلی كورد رزگار بێ لە ژێر دەستی و بێ دەوڵەتیی ..
بەڵگەی سەركەوتنەكانی سەرۆك بارزانیش لە ماوەی رابردوو بریتیتن لە : سەركەوتنی پێشمەرگە ، پردێ ،سحێلا ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، سەركەوتن لە كۆبانێ ،ئەفرین ، هێنانەدەەرەوەی پارتی و یەكێتی لە لیستی تیرۆری نێو دەوڵەتی . تێكشكاندنی ئابڵوقەی سیاسی و دیپلۆماسی سەپێندراو بە سەر میللەتەكەمان .سەركەوتنی هەرێمی كوردستان بە سەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی تەواندنەوەی قەوارە سیاسییەكەی كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی هەزاران شەهیدە .بۆیە لەم قۆناغەدا پێوستە غروورە سیاسیی و حزبایەتییە تەسەكان تێكیشكێنرێت و بیر لە بەرژوەندیی باڵایی میللەتەكەمان و كوردایەتی بكەینەوە . سەرۆك بارزانی دەتوانێ بە هاوكاری هێزو لایەنە نیشتیمانپەروەرەكان وەك فریاد رەسێك بە حیكمەت و تەجرووبەی خۆی ئەو رەوشەش بە سەركەوتوویی و بە قازانجی میللەتەكەمان بشكێتەوە.
ھەر بۆیە میللەتی كورد بە بوونی پارتی دڵ خۆش و ئاسودە دەڕواننە گشت كایەكانی خۆشگوزەرانی وڵات، بۆیە ھەمیشە پارتی و ڕێبازی بارزانی زەرورەتێكی مێژوین بۆ خاك و وڵات.