قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و گیان دەیپارێزین ..
August 10, 2020
وتار و بیروڕا
نەیارانی گەلەكەمان بە درێژایی مێژوویی خەباتمان بۆ رزگاری خاك و گەل بەردەوام هەوڵی لەناوبردنمان و سرینەوەمان دەدەن ، بۆیە، هەموو جۆرە چەك و پیلانگێرییەكیان چ راستەوخۆیان یانیش لە رێگەی بەكرێگیراوەكانیان خستۆتە گەر بۆ ئەو مەبەستە .ماوەیەكەو نەیارانی كورد و كۆیڵەكانیان هێرشێكی بێ سنوور و پروپاگەندەی چەواشەكاری دەكەن لە دژی دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان دەبین بەتایبەت بەدژایەتی ئیرادەی گەلێكی ستەملێكراویی كوردەوە گرتووە وئیعازدراوی دەستی ئەم وئەون وهەر ڕۆژەی لەسەرپەتێك یاری دەكەن هەرخۆدیارە خۆیان لەڕاستیەكان نەبان دەكەن .
باسكردن لەسەرقەوارەی هەرێم یا باشووری كوردستان كە بەرئەنجامی خەبات و راپەرین و هەزاران شەهید و ماندبووبوونی پێشمەرگەی كوردستان بە ئامانجی بچووك كردنەوەی یا نەهێشتنی جاشایەتی و خیانەتی نیشتیمانیان وپێویستە لەسەر كوردپەروەران و نیشتیمانپەروەران نەك هەوڵی لەوشێوەشەرمەزاربكەن بەڵكوپێستەئەوانەی بەگوفتاریش هەوڵی لەوچەشنەدەدەن شاربەدەرو وڵات بەدەربكرێن وپەیكەری شەرمەزاری وخیانەتیان لەشوێنەگشتیەكان بۆدابنێرێت بۆئەوەی لەزهن وبیری تاك ونەوەی نوێ ونیشتیمان پەروەر بناسرێن وبۆهەتاهەتایەبەشەرمەزاری بمێننەوە.
ئامانج لەو پیلانگێرییە ئەوەیە، كە ئەمرۆ قەوارەی دەستووری كوردستان ، تاكە هیوا و ئومێدی هەموو نەتەوەیی كورد ، شوێنی حەوانەی تێكۆشەران و خەباتێگیرانی هەر چوارپارچەی كوردستان ، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، سەرٍەرایی هەموو كەم كورتییەكانییەوە ،بەڵام زۆر سەركەوتووانە توانی ئەو دیدگاییەكی كە داگیركەران و نەیارانی گەلەكەمان كە هەر دەم كوردیان بە شێوەیەكی خراپ و تێكدەر دەهێنایە بەرچاویی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بسرێنەوە بە نەتەوەیەكی ئاشتیخواز و دیموكراس كە حەزی لە پێشكەوتن و ئاوەردانی و پێكەوە ژیانە .
دەبێ هەوڵی ئەوانە تێكبشكێنین كەهەوڵی دروست كردنی دیواردەدەن دیواری ئیرادە بەهێزترەلەدیواری بەرژەوەندی تاكە شەخسێك .ئیرادەی بەهێزولەبن نەهاتووی گەل كەكارێزمایەك ئاراستەی كردبێ وخۆشەویستی نیشتیمان لەپێش خۆشەویستیەكانی تربێ گەل سەردەكەوێ .
قەوارە و سەروەری هەرێمی كوردستانیش كەدەریایەك خوێنی لەپێناوڕژێندراوە بەقسەی پەرلەمانتارە خۆفروًش یام میدیاكار یان ئەوانەی كە خاك و سەروەری و سەربڵندی بە چە دینار و پۆستێك دەفرۆشنەوە نە بچووك دەكرێتەوە نە خەون و پیلانگێرییەكانیشان دێتەدی .بۆیەـئیرادەی گەل بەهێزترە لەكەسی خۆفرۆش و خاكفرۆشو بەرژەوندیخواز. كوردستانی بەهێزتریش سەردەكەوێ..