خەبات و تێكۆشانی بارزانی سنوورەكانی هەر چوار پارچەی كوردستانی سرٍییەوە ..

خەبات و تێكۆشانی بارزانی سنوورەكانی هەر چوار پارچەی كوردستانی سرٍییەوە ..

جیاوازی خەبات و تێكۆشانی بارزانی ئەوەیە، كە تێكۆشان و هەوڵەكانیان تەنیا گرێدراو نەبووە بە سنووری ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراو بەڵكو بزاڤێكی نەتەوەیی بووە لە پێناو سرٍینەوە سنوورە دەستكردەكان و یەكریزی و تەبایی كورد.بارزانیی نەمر تەنیا رێبەرێك و سەرۆكی پارتێكی سیاسی نەبووە لە باشووری كوردستان، بەڵكو قوتابخانەیەك بووە و ئەو سەرۆك و رێبەری نەتەوەیی هەموو كورد بووە لە هەر چوارپارچەی كوردستان، بۆیە خەباتی بارزانیی نەمر بۆ ئێمە رێبازە و هەرگیز بە تەنیا وەك كەسێك، یان شەخسێك سەیری بارزانیی نەمر ناكەین، بەڵكو وەك قوتابخانە و رێبازی كوردایەتی سەیری دەكەین، هەر بۆیە جێگەی ئەو لە ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان جودایە و دەبێت هەموو كوردێك، یان نەتەوە پەروەرێك رێبازی بارزانی لە رۆح و مێژووی خۆیدا پارێزگاری لێبكات و لە سەر ئەو رێبازە هەنگاو هەڵبگرێت.
گەلی كورد، وەك نەتەوەیەكی خاوەن دۆزێكی رەوا و لەپێناو مانەوەی خۆیدا بە درێژایی مێژوو چەندین جار شۆڕش و خەباتی كردووە و تا بە ئەمرٍۆ بەردەوامی بووە و هەر سەردەم و قۆناخێك كەسایەتییەكی وڵاتپارێز رێبەرایەتی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستانیان كردووە و بوونەتە سیمبۆڵی تێكۆشانی نەتەوەیی لە سەردەمی خۆیاندا، وەك نەمران شێخ رەزای دێرسم، شێخ مەحموودی حەفید، شێخ سەعیدی پیران، قازی محەممەدومستەفا بارزانیی نەمر كە رێبەرایەتی درێژترین شۆڕشی گەلی كوردستانی كردووە، ئەو نەمرانە هەر یەكەو بەپێی سەردەمی خۆیان بەردەوامییان بە خەبات و بەرخودانی نەتەوەییمان بەخشیوەو بوونەتە سیمبولی شۆڕش و بەرخودانی كوردستانییان.لە رۆژگارە سەختەكاندا بارزانی هەمیشە چرا و رووناكییەكی و رێنیشاندەری رێگەی رزگاریخوازی و ئازادی ورٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بەرەو سەربڵندی بووە بارزانیی مستەفا وەك رێبەری نەتەوەیی و نیشتمانیی كوردستان جێی ئومێدی هەموو گەلی كوردستان بووە، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیی خۆیدا دژی سازشكردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بووە، بۆیە بەردەوام دوژمنان لە هەوڵی دژایەتیكردن و لێدانی بارزانیی نەمردا بوون، زۆر جاریش بۆ دژایەتیكردنی بارزانیی نەمر هەوڵیانداوە سوود لە كەسانی ناو شۆڕش و لایەنی ناوخۆیی وەربگرن، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسیی كوردستان بكەین، دەبینین زۆر جار خیانەت لە بارزانیی نەمر كراوە، بارزانیی نەمر لە تێكۆشانی خۆیدا زۆر جار رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆتەوە، بەڵام بارزانی وەك هەمیشە دژی ئەو پیلانانە وەستاوەتەوەو درێژەی بە شۆڕش و بەرخودان داوە ، ئەمڕۆ زۆر گرنگە هەمووان سوود لە كەلەپووری شۆڕشگێڕانەی بارزانیی نەمر وەربگرین و بیكەینە سەرمەشقی خەباتمان، خاكەڕایی و ژیانی بارزانیی نەمر وەك پێشمەرگەیەك زیاتر بارزانیی نەمری لای خەڵك خۆشەویست كردبوو، ئەگەر سەرنج بدەینە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، یا پێشمەرگە دێرینەكانی بدوێنین، زۆر باش هەست بەوە دەكەین كە جلوبەرگ و خواردن و شوێنی حەوانەوەی و چەكی بارزانیی نەمر جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ پێشمەرگەكان نەبووە، لەگەڵ هەر پێشمەرگەیەكدا لە ئەرك و مافدا خۆی بە یەكسان زانیوە، بەردەوام رێزی بەرامبەرەكەی گرتووەو لەسەر هەق بەدەنگ هاتووەو لەخەمی چینی هەژارو چەوساوەدا بووە، هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی كە لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا خەڵك بارزانی-یان خۆش بوێت و بە سیمبولی خۆیانی بزانن و بێنە رێزی شۆڕشی ئەیلوول و هاوكاری شۆڕشی گوڵان بكەن.ئەم خۆشەویستییەی خەڵك بۆ بارزانیی نەمر و هەستی نەتەوەییان لەبەرامبەر داگیركەرانی كوردستان ئاوێتەی یەك بووەو وای كردووە لەژێر سەركردایەتیی ئەودا كۆببنەوە.
Top