تەقینەوەکەی بەیروت و کۆ دەنگی نێو دەوڵەتی

تەقینەوەکەی بەیروت و کۆ دەنگی نێو دەوڵەتی

زۆرن ئەو رووداوانەی لەسەر ئاستی جیهان رویانداوە کە دەستێکی لە پیشتەوە بووە، واتا بکەوێتە بازنەی کاری تیروریستی.
بەڵام کەمن ئەو رووداوانەی کە لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی کۆ دەنگیەک، یان یەک هەلوێستی لەسەر هەبوبێت.
تەقینەوەکەی بەیروت، یەکێکە لە رووداوانەی کە وا کۆ دەنگیەکی نێودەلەتی لەسەری پەیدا دەبێت، لە رووی ناساندنی رووداوەکە، هاوخەمی و پاڵپشتی بو حکومەتی لوبنان ک، گەیاندنی هاوکاری، جگە لە سەرەدانی شاند و سەرۆک وڵاتان بۆ لوبنان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان بۆ حکومەت و گەلی لوبنان بسەلمێنن، کە سەرۆکی فەرنسا دەسپێشخەر بووە.
هەروەها ئەم کۆ دەنگی یە پەیامێکە، سەبارەت بە تێگەیشتن و کۆ دەنگی نێو دەۆڵەتی لەم بارەیەوە.
بۆچی تەقینەوەکەی بەیروت، ئەم کۆ دەنگیەی لەسەر پەیدا بوو؟.
ئەم تەقینەوەیە، بەو قەبارەیە گەورەیە، بە هەبونی سەدان تونی مادەی نەتراەی ئەمۆنیۆم کە هێزێکی گەورەی هەیە وبۆ کاری ئامادەۆردنی بۆمبیش بەکاردتهێندرێت، بەو زیانە گەورەیەی کەبە بەیروتی گەیاند و بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێندرێت، شتێکی کەم نیە کە تەنها بە بوسکەی سەرەخۆشی و هاوکاری کردن دەربازی ببێت.
ئەو هۆکارانە سەلمێنەری ئەوەن کە دەستێکێ تیرۆر لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی لە پشت هەبووە، کە وا دەخوەزێت کومەڵگای نێودەۆلەتی بێتە دەنگ.
هەروەکو چون لە شەری کەنداوی دووەم و رووداوی ١١ ی سبتەمبەری ئەمریکا روویدا، لە کۆ دەنگی نێو دەوڵەتی و هەڵوێست وەرگرتن، کە لە هەردوو قۆناغ دا پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز بردرا.
بۆیە دکرێت ئەم هەڵوێستە نێو دەوڵەتیەی ئێستا بەرامبەر تەقینەوەکەی بەیروت، کۆ دەنگیێکی تر بێت بۆ دووبارە راوەستان لە دژی تیرۆر و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان، وەرگرتنی هەڵوێستێکی نێو دەۆلەتی بێت بو بەرەنگابونەوەیان بە تایبەت لەناۆچەکە دا.
ئەگەر تۆزێک بگەرێینەوە بۆ دوخی ناوچەکە، ئەوەمان بۆ دیار دەبێت کە چەندها ئەجندای دەرەکی و جوراوجۆر هەن کە ببنە هۆکاری روودانی ئەم تەقینەوەیە وبە کارێکی تیروریستی ناو ببرێت، لەوانە بوونی حزب اللەی لوبنانی و ئەجنداکانی ئێران لە لوبنان، کە حزب اللە بە دەستی ئێران هەژمار دەکرێت و ناسراوە بە ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.
کەواتە ئەم هەڵوێستە نێو دەڵەتیە، پەیامێکە بۆ ئێران، کە دەرفەتی ئەوەی بۆ نامینێت چیتر دەستێوەردان لە ناوچەکەدا بکات و وا کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کۆکن لەسەر ئەوەی سنورێک بۆی دابندرێت.
دوریش نیە پاش ئەوەی لیژنەی لێکولینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێکۆلینەوە لەو رووداوەو ئامادەکردنی راپۆرتی خۆی، بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەلگای نێو دەوڵەتی بە بریارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بریارێک لەسەر ئەو لایەنانە بدەن کە دەستیان لەو رووداوە هەبووە.
ئەگەری سەربازیش یەکێک دبێت لەو رێکارانەی ئەگەر بە پێویست زانرا بگرێتە بەر.
بە گشتی ئەم دوخە نوێ یە، تەنها پەیوەست نابێت بە لوبنان، بەلکو تەواوی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە دەستی ئێرانی تێدایە، ئەگەر بریارێکی نێو دەولەتیش هەبوو، ئەوە دەبی هەموو ئەو وڵاتانە بگرێتەوە کە دەستی ئێرانی تێدایە.
Top