سەكردایەتی كورد و لەكابینەی نۆیەم كار دەكات تەنیا پشت بەخۆی ببستێت.

سەكردایەتی كورد و لەكابینەی نۆیەم كار دەكات تەنیا پشت بەخۆی ببستێت.

كورد ئەو ئینتیما بەھێزەی كەلە دوای ساڵی ٢٠٠٥ ھەیبوو بەبەغدا ئێستا ئەو ئینتیما بەھێزەی نەماوە بەبەغدا، سەركردایەتی كورد ئەركی گرنگتریان لەپێشە بۆیە مەرجەعیەتی كورد بەڕێز مسعود بارزانی ئەركێكی نەتەوەیی ھەڵگرتووەو خاوەن قەزیەی گەلی كوردە لەجیھاندا و ڕاوێژوو بۆچوونەكانی بارزانی لەسەر قەزیەی كوردی كۆتا بریارە لەسەر مێزی گفتۆی سەركردەی وڵاتانی جیھانیەكاندا، لەدوای دەستبەرداربوونی لەپۆستی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ئەركی بارزانی لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان گۆردرا بۆ قەزیەی كورد و مەلەفی كوردی لەدەستە لەھەر چوار پارچەی كوردستاندا خاوەن بریاری دوەلییە، بەرێز كاك مسعود بارزانی دور لەچاوی كامێراو ڕاگەیاندنەكان ھەنگاوەكانی بۆ یەكەریزی و ڕێكەوتنی حیزبەكانی ڕۆژاوای كوردستان كە بەچاودێری ھەردوو دەوڵەتی ئەمریكا و فەرەنسایە، لەدەسپێكدا بەڕێز مەزلوم كۆبانی چەند جارێك سەرەدانی ھەولێری كردوو چاوی بەبەڕێز بارزانی كەوت و دەرگای گفتووگۆ كرایەوە لەنێوان ئەنەكەسە و تەڤدەم تالەیەكگەشتن و ئەنجامدانی ڕێكەوتن، ڕۆڵی بەڕێز بارزانی لەڕێكەوتنی حیزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كاریگەر و بەھێزە و ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر باشوری كوردستانیش دەبێت تایبەت لەڕووی ئابووریەوە، جونكە ئەو نەوتەی لەڕێگای بۆڕی توركیا بۆ سەر دەریا و گەیشتن بەبازاری جیھان، بەڵام ئەمجارە نەوتی ھەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڕۆژئاواوە بۆ سەردەریاو لەوێشەوە بۆ بازارەكانی جیھانی دەنێرێت و ئاستی ئابوری ھەرێمی كوردستان دەبوژێتەوە، توركیا و ئێران ھەست بەو مەترسیە گەورەیە دەكەن شنی مەرگیان دەگێڕان ئەو لەشكركێش و سنوربەزاندنەی توركیا ترسیان لەھەنگاوەكانی بەڕێز بارزانی لێ نیشتووە، سەرەنجام ھەموو گریمانەكان بەكۆد دانراون و لەكاتی خۆیدا وەڕاست دەگەڕێن.
ڕۆڵی كاك نێچیرڤان بارزانی كەتایبەتە بەئاشتەوایی نێو ماڵی كورد لەباشوری كوردستان، سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان وەك چەتری كۆكەرەوەی ھەموو دەنگ و ڕەنگەكانی بەكارھێناوەو بانگی یەكڕیزی و یەگرتنی كورد دەكات و دەرگای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەنێوان حیزبەكان دەكراوەتەوەو زەمینەیەكی لەبار رەخساوە بۆ گەیشتن بەڕێكەوتن و یەكڕزی نێو مالی كورد باشوری كوردستان، ڕۆڵی كاك مسرور بارزانی ئەركێكی قورسە ھەڵگرتووە كە پێویستە داپەروەری و یاسا بەرقراربكات و سەروەری یاسا لەسەرووی ھەموو دەسەلاتێك بێت و وڵاتیش لەم قەیرانە ئابوریەی بەرۆكی ھەرێمی كوردستانی گرتووە ڕزگار بكات، گرنگە داھاتێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت مووچەی مووچە خۆران دابین بكات، بەگەرانەوەی بۆ ڕێكەوتنی كاتی یان لەگەڵ خولەكانی پەرلەمانی عێراق دا ڕێكەوتن بكرێت بۆ ناردنی مووچەی مووچە خۆرانی ھەرێمی كوردستان، چاكسازی یەكێكە لەخالە جەوھەریەكانی كابینەی نۆیەم كەڕۆتینات و گەندەلی بەھەدەردانی سامانی گشتی و داگیركردنی سەرچاوەكانی داھات بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی حكومەت كەئەمەش كارێكە پێویستی بەكاتە، جونكە زۆربەی حیزبەكان بەرژەوەندیەكانیان دەكەوێتە مەترسی و زۆر كەسی مشەخۆریش بەبەر چاكسازی دەكەون كە لەمووچەیەكیان زیاتر ھەیە، لەئەولەویەتی كارنامەی كابینەی نۆیەمە داھات و سەرچاوەكانی داھات زیاد و شەفافیان بكات.
لێردا تیشك دەخەمە سەر ئەو گرنگیەی كە سەتكردایەتی كورد كەخاوەنی مەلەف و قەزیەی كوردە لەھەرچوار پارچەی كوردستان، ڕۆلی گرنگ دەبینێت و بەوردبینی و ژیرانە یاری لەگەڵ ئەو كۆدە تەوقیت كراوانە دەكات كەلە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، ھەرچەندە توركیا و ئێران ھەست بەو مەترسیە گەورەیە دەكەن و لەڕێگەی جاشەكانیانەوە ھەوڵی لاوزكردنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان دەدەن، بەڵام سەركردایەتی كورد بەھێواشی كارەكانیان ئەنجامدەدەن دوور لەچاوی كامێرا و ڕاگەیاندنەكان، ئەوەی گرنگە بۆ كورد كە پێویستە ھیچ دەرفەتێك لەدەست نەدات ئامانجی خۆی بێنێتە دی، جونكە كات لەسەر ھیچ لایەنێك ناوەستێ و براوەی یاریەكان تیمێكە كەزۆرترین گۆڵ ئەنجامبدات سەركردایەتی كوردیش یاریزانێكی بەھێزە دەرفەتەكانی سەركەوتن لەدەست نادات، ھەوڵە دیبلۆماسی و سیاسیەكان كەئاستێكی بەرزدان گشت ھەنگاوەكان لەدروستبوونی كوردستانێكی بەھێز بەدیدەكرێن، ھەوڵی سێ قۆلی ئێران توركیا عێراق بەچاوساغی بەشێك لەحیزب و نوێنەرانی كورد لەھەرێمی كوردستان و عێراق ھەیە بۆ ئاستەنگ و بەربەست دروست كردن لەبەردەم ھەنگاوەكانی سەركردایەتی كورد.
Top