جینۆسایدی شنگال تاوانێكی تری نامرۆڤانە بەرانبەر بە مۆركی نەتەوایەتی و خەباتی گەلی كورد ..

جینۆسایدی شنگال تاوانێكی تری نامرۆڤانە بەرانبەر بە مۆركی نەتەوایەتی و خەباتی گەلی كورد ..

مێژوو گەواهیدرە، بە درێژایی خەباتی رزگاریخوازی و پاراستنی شوناسی نەتەوەیمان دوژمنان و داگیركەران بە هەر ناو و هەر جۆرە ئایدیاییەك ببوو بن ئامانجیان سرٍینەوەی مۆڕكی نەتەوایەتی و رێگریكردن بووە لە گەیشتنی كورد بە مافەرەواكانی و رزگاربوونی خاك و سەربەست ژینی ..
نموونەی هەر بەرچاویش ، پرۆسەی بەد ناویی ئەنفال و كیمیابارانی حەڵەبجە و وێرانكردنی نزیكەی 5000 گوند و وێرانكردنی داراستان و كانی و گوندەكانی كوردستان كە تا بە ئەمرۆش ئەو عەقڵییەتە چ لەلایەن داگیركەران و چ لە لایەن رژێمەكانی بەغداوە وبەرانبەر بە گەلی كورد بەردەوامن.
یەكێك لەو تاوانە قێزەوانانە بەرانبەر بە گەلی كورد ، كۆمەڵكوژی و ئەنفاڵكردنی كوردانی ئێزدیییە لە شنگال .لە 3/8/2014، چەكدارانی داعش لە هێرشێكی دڕندانەدا بۆ سەر زێدی باووباپیرانی كوردانی ئێزیدی لە شارۆچكەی شنگال ودەوروبەری، كارەساتێكی گەورەی مرۆییان دژ بە هاوڵاتیانی كوردی ئێزیدیی خولقاند، كە تێیدا بە سەدان كەس كوژران و بە هەزاران كەس دەستگیر كران و دەستدریژیی ترسناكی جەستەیی و دەروونی كرایە سەریان و سەدان هەزار كەسیان تووشی ئاوارەیی و هەلومەرجێكی گوزەرانی خراپ هاتن،بە تایبەت لە چیای شنگال. گەورەیی ئەم كارەساتە لە ئاستێكدا بوو، كە جیهانی هەژاند و ئەمەش كاریگەریی گەورەی هەبوو لە دروستبوونی رای گشتی جیهان و هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژ بە گروپی تیرۆریستی داعش.تاوانەكانی گروپی تاوانكاری داعش، بەرامبەر بە كوردە ئێزیدی وكەمایەتییە ئاینیی و مەزهەبیەكان لە رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش دەست بەسەردا گرتنی شارۆچكەی شەنگال, ئەو گروپە تاوانكارە تیرۆریستە دەستیان بە كوشتن وزیندە بەچاڵكردنی بەشێكی زۆری خەڵكی سڤیلی ئەودەڤەرە دەستپێكرد، تائێستاش بەردەوامی هەیە وتا هەنوكەش بەهەزاران لە خەڵكی سڤیل بەتایبەت لەژنان ومناڵان، لەژێر دەستی ئەوتاقمەدا بەشێوازی جیاجیا ئەتك دەكرێن ودەكوژرێن، تەنها بەهۆی جیایی نەتەوەو ئاینییانەوە, ئەمەش بەهەموو پێوەرێكی نێودەوڵەتی دەچێتە چوارچێوەی تاوانی پاكتاوی نەژادیەوەوجینۆسایدێكی تەواوە. دەكرێت ئێمەی كوردیش هەمو هەوڵەكانمان لەئێستادا كە وەزعە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەمان لەدەست نەچیت و ئەم هەلە بقۆزینەوە بۆبە جینۆساید ناساندنی كورد بەگشتی ووەكوردە ئێزیدەكان بەتایبەتی ئەركی نەتەوەیی ونیشتیمانی ئەم قۆناغەیە. بۆ ئەوە چر بكەینەوە كەئەو كارە تاوانكاریەی لەسەر كوردە ئێزیدیەكان ئەنجام دراوە بەجینۆساید بیناسێنین هەر وەك چۆن ھۆلۆكۆست كە لە شانزە دەوڵەتدا ناسێنراوەو ھەر ھاووڵاتییەكی ئەو وڵاتانەش نكوڵی لە ھۆلۆكوست بكات ئەوا ڕوبەڕوی سزای دارای و بەندكردن دەبنەوە.
پێش6 ساڵ لە 3ی ئابی 2014 داعش دوای كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ و دەستكەوتنی چەك و تفاقێكی زۆری سوپای عێراق، بە شێوەیەكی دڕەندانە پەلاماری قەزای شنگالیدا كچ، ژن، پیاو و منداڵانی شنگالی خەڵتانی خوێن كرد، داعش هەموو كردەوەیەكی تیرۆریستی تاقیكردەوە بەرامبەر شنگالییەكان و كوردانی ئێزدی. لە بەرواری ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 هێزەكانی پێشمەرگە، بە بەشداری7500 پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەخۆی سەرۆك بارزانی و پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی دژی داعش ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شنگال دەستپێكرد، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا شنگال لە داعش رزگار كرا، لە ئۆپەراسیۆنەكە سەدان تیرۆریستی داعش كوژران و برینداربوون و ئەو ناوچە كوردستانییە لە چەنگ تیرۆریستان رزگار كرا. شایانی ئاماژەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات كۆمەڵكوژیی ئیزدییەكان لەلایەن داعشەوە لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێندرێت و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان بكڕێتەوە. ئێزدییەكان، بەشێكن لە نەتەوەی كورد و لە هەرسێ بەشی كوردستانی باشوور، باكوور و رۆژئاوا نیشتەجێن. بنكەی سەرەكیی ئایینەكەشیان، كە ئاینێكی كوردییە، لە پارێزگای دهۆكە لە كوردستانی باشوور.
Top