ئێمە میلەتێکی كەمێك نەزانين

ئێمە میلەتێکی كەمێك  نەزانين

لەسەرەتای هاتنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و گرتنەبەری ڕیکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن حکومەت و وەزارەتی تەندورستییەوە باس لە مەترسی و مردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کراوە .
هەر لەسەرەتای بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئەم دەقەیە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەربە حکومەت، رێکخراوی ناحکومی، گروپە تایبەت بە هەڵمەت و هەوڵەکانی خۆبەخشانی نێو سوشیاڵ میدیا بانگەشەی خۆپارێزی و خۆپاراستن کراوە لە پێناو پاراستنی گیانی خۆمان و کەس و کارمان.
سەرەتا خەڵک وتیان کۆڕۆنا نییە و راست نییە (دڕوویە)، حکومەت بۆ بەرژەوەندی خۆی وادەکات و ئەی بۆ کەس نەمردووە و ئەی بۆ کەس تووشی حاڵەتی ناجێگیر نەبووە.
دوواتر بارودۆخەکە وای لێهات کە ڕۆژانە زیاتر لە ١٠ کەس لەهەرێمکی بچوکی وەک خۆمان بەهۆی ئەم ڤایڕۆسەوە گیان لەدەست بدەن، کەچی خەڵک هەر دیسان دەلێن راست نییە (دڕوویە).
ئێستا باس لەوە دەکرێت کە لە هەندێ شوێن ئوکسجین نەماوە بۆ نەخۆشەکان و خەڵک دەستی داوەتە قسەی نابەجێ (گەورە گەورە).
ئەو ڕۆژەتان بەبیردێت کە هەموو کەسی خەمخۆری ئەم میلەتە دەیان وت خۆتان بپارێزن دەسەلاتی ئێمە و پێداویستیەکانی ئێمە سنووردارە و ئەگەر رێژەی تووشبووان ڕوو لەزیادبوون بکرێت ئێمە توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو نەخۆشانەمان نابێت، وەک ولاتانی دیکەمان بەسەر دێت کەڕۆژانە بە سەدان کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن کەچی خەڵک هەر دەیان وت راست نییە (دڕوویە)، ڕاست ناکەن (دڕوو دەکەن) ئێستا زۆر کەسی (نەفام و بێ وژدان) بوونەتە دژی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی و دەلێن: "چۆن ئوکسجینتان پێ دابین ناکرێ و چۆن ئوکسجینتان تەواو دەبێت".
کەچی پێش پێنج مانگ حکومەت باسی ئەمڕۆی کردووە، داوای کردووە نەگەین بەم ڕۆژە بەلام تووی پۆستەچی و ڕەخنەگری نا ڕەخنەگر ئێستا دەڵێی: "چۆن ئوکسجین تەواو دەبێ".
حکومەت هیچ کەمتەرخەم نیە و نەبووە، ئەوەی لەسەرشانی بۆ بەزیادیشەوە کردی بۆ خۆپارێزی و سەلامەتی ئێمە، ئەوەی بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستا ئێمەی هاوولاتین و ئێمەی گالتەچین بە گیانی ئەم خەڵکە.
ئێستاش هەموو ‌شت تەواو نەبووە دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین و ئێستاش دەتوانین بەسەر ئەم پەتا نەگریسەیەدا زاڵ ببین و براوەبین، بەلام دەبێ خۆمان بپارێزین و گوێ بەو کەسانە نەدەین کە یاری بە گیانی و ڕووحی ئێمەوە دەکەن و دەلێن: "ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونی نیە و راست نییە (دڕوویە)".
Top