نامه‌يه‌كى كراوه‌ بۆ برای بەڕێز باڤێل تاڵەبانی

نامه‌يه‌كى كراوه‌ بۆ برای بەڕێز باڤێل تاڵەبانی

برای بەڕێز کاک باڤێل تاڵەبانی، سه‌ره‌تا رێز و سڵاوى كوردانه‌م له‌و په‌ڕى سنووره‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ پێشكه‌شتان ده‌كه‌م. دواتر پێويسته‌ بڵێم: بێ ئه‌م لاو و ئه‌و لا، ته‌نيا مه‌به‌ستم له‌م نامه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌، كه‌ بۆ ئێوه‌ و گه‌لى كوردستانى دووپات بكه‌مه‌وه‌، كه‌ رێبازی مام جه‌لال (رۆحی شاد و يادى هه‌ميشه‌ زيندوو)، به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك له‌ خاکفرۆشی دوور بووه‌. به‌تايبه‌تى كه‌ دواى شه‌ڕى براكوژى و خۆكوژى، مامى به‌ڕێزمان به‌و ئاكامه‌ گه‌يشت، كه‌ بۆ بونيادنانى كوردستانێكى به‌هێز، هه‌ر ده‌بێت، بۆ ئيراده‌ى سه‌رۆك بارزانى بگه‌ڕێنه‌وه‌، بۆيه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ تا دواهه‌ناسه‌يان ، پێداگرى له‌ سه‌ر ڕێزگرتن له‌ سه‌رۆك بارزانى و سياسه‌تى حه‌كيمانه‌يان كرد. هه‌روه‌ها هانى هه‌موو ريزه‌كانى گه‌ل و (ينك)يان ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى ناوماڵى كورد له‌ سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك بارزانى يه‌ك بخرێته‌وه‌. كه‌سيش ناتوانێ نكۆڵى له‌و واقيعه‌ بكات، كه‌ مامى خوا لێ خۆش بوو، بەردەوام بوون له‌ یەکێتیيەکی نيشتمانى و وەفاداری بۆ سه‌رۆكى كوردستان كه‌ به‌ (براى خۆشەویست)ى خۆى و گه‌لى كورد ناوى ده‌هێنان، به‌رده‌واميش داواى پاراستنی دستکەوتەکانی كورد و کوردستانييان ده‌كرد. هه‌ر بۆيه‌ ئێستاش درەنگ نيیە و جەنابت وەک کۆڕی مام و دڵسۆزى گه‌ل دەتوانی برایەتی و یەکڕێزی موکۆمتر لە جاران بکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بگەڕێنیتەوە بۆ یەکێتی جارانی مامی بەڕێزمان.
هەڵه‌ كرا، خیانەت کرا، دڵی کوردستان و قۆدسی مامە، هه‌رزانفرۆش كرا، به‌ڵام شوێنكه‌وتووانى مام، ئه‌وه‌يان قبووڵ نييه‌ و هه‌ر ده‌بێت كۆتايى به‌
تەسلیمبوون بێنن. خۆ گەورەکردنـــــــە، ئه‌گه‌ر بۆ چەند چرکەیێک به‌خۆداچوونه‌وه‌ بكه‌ن و، بیر لە خەڵکی هەژار و و ميلله‌تى لێ قه‌ماو و به‌شخوراوى كورد بکەنه‌وه‌. دڵنیاشم ئەگەر ئیرادە بکەن، دەتوانن باشتر لە جارانى لێ بکەنەوە.
بێگومان یەکێتی نیشتمانی کوردستان شان بە شانی حزبە کوردستانيیەکان خەباتی هەبووە، هه‌زاران شەهیدی قارەمانی پێشکه‌شی خاکی کوردستانی کردووە، دڵسۆزانی راستەقینەی گه‌ليان تێدايه‌ و هێشتا ئامادەن بۆ کورد و کوردستان قوربانى بده‌ن. بوونی چەند كاڵفامێك له‌ ريزى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، نابێت ببێته‌ كۆسپى گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م يه‌كخستنى ناوماڵى كورد. هه‌ر بۆىه‌ داواکارم وەک کوردێکی دڵسۆز بۆ خاک و نیشتمان و وەفاداری هەمۆ شەهیدانی سەربەرزی کوردستان بە بێ جیاوازی، لانيكه‌م بیر لە ئاسوودەيی رۆحی مامی خوالێخۆشبوومان بکەنه‌وه‌ و وەسیەتەکەی ماندگار بکەن، کە پێش كۆچى دواييان فەرمووی :گەردەنی ئێوە ئازا ناکەم، ئەگەر دڵی برای خۆشەویستم کاک مەسعود بارزانی ئازار بدەن????
هیوادارم برایەتی و یەکڕێزيی هەموولایێک باشتر و مکۆمتر لە جاران بكه‌ن و، پێکەوە بیر لە چارەنووسی گەلی ستەمدیدەی کورد بکەنه‌وه‌ و، سنوور بۆ خیانەت و گەڵفرۆشی دابنرێت و، چیتر دەرفەت بۆ ناحەزان و دۆژمنانی کورد و کوردستان نەڕه‌خسێندرێ، ئه‌وانه‌شى وا دژى گه‌ل و نيشتمانن به‌ سزاى گه‌ل بگه‌ن.






ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا
Top