دیاردەی خۆ کوشتن پەتایەکی جیهانییه‌!

دیاردەی خۆ کوشتن پەتایەکی جیهانییه‌!

مرۆڤ یەکێکە لە بونەوەرانه‌ی كه‌ خۆپەرست و شەرانگیزه‌ ،هەر بۆیە زۆر سەختە مرۆڤ کاتێک بریاری خۆکوشتن دەدات لە دۆخی ئاساییدا، بۆیە کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەو بریارە کە کار بۆ لە ناو بردنی خودی خۆی بدات بە دلنیاییەوە لە دۆخێکی ناجێگیر و دەروونی نا ئاساییدایە.
بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوشتن لە جیهاندا و هەرەشەیەکی مەترسیدارە لە سەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی جیهان، چەندین ریکخراوی مرۆیی لە هەولدان بە ریگای جیاواز و پلانی ستراتیژی بگرنە بەر بۆ بنبڕ کردنی و کەمکردنەوەی رێژەی خۆکوشتن.
گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبونەوەی خۆکوشتن، ئالودەبونی بە مادەی هۆشبەر، هەژاری، کێشەی دەرونی، خەمۆکی، بێهیوابون، نائومێدی، دۆخی قەیراناو، جەنگ.
ئەگەر رونتر بلێن ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە ئەم مرۆڤە ناتوانێت بەسەر نەفسی خۆی دا زال بێت، بۆیە هیواو ئاواتەکانی زۆرن و ناتوانێت بیگاتە ئەم ئاواتانە بۆیە پەنا دەبات بۆ خۆ کوشتن ،هەروەها خۆ کوشتن دیاردەیەکی جیهانییە هەرەشە لەکۆمەلگای مرۆڤایەتی دەکات ، ئەو کەسانە بە هۆکارێکی ئالۆزو نالۆژیکی ئەو کەسانە پەنای بۆ دەبەن جگە لەمەش رێکخراوە مرۆییەکان بەردەوام هۆشداری لە بەرزبونەوەی دیاردەی خۆ کوشتن دەدەن لە جیهان دا، ئەم قۆناغەش تایبەت نییە بە رەگەز و جوگرافیاو قۆناغەکانی مێژوی دیاریکراو یان توێژێکی کۆمەلگا ،
بەلکو بە پێی راپۆرتەکان زۆربەی چین و توێژینەو و تەمەنە جیاوازەکان و ولاتانی جیهان گرتۆتەوە، ئەمەش بە هۆکاری سەرەکی مردنی مرۆڤ دادەنرێت لەدوای روداوەکانی هاتووچۆدا دەنرێت، بەپێی توێژینەوە نەخۆشی دەرونی هۆکاری سەرەکییە بۆ خۆ کوشتن لە جیهان دا رێژەی خۆکوشتن لە رەگەزی نێر زیاترە لە رەگەزی مێ .هەروەک دیارە ئەم دیاردەیە لە زۆر ولاتان دا هەیە. بەلام وادیارە لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیاد بونە ئەمەش دەبێت لە قوتابخانەکانەوە لەوێوە دەست پێبکرێت، دەبێت چەند مامۆستایەک تایبەت بە بوارێ دەرونی بۆ قوتابیان ئامادە بکرێت و هەفتانە بۆ چەند جار لە گەلیاندا وتوێژ بکات، بەلام دیارە لە ئێستا دا لە قوتابخانەکاندا ئەوەی گرینگی پێنەدرێت و بایەخێکی ئەو تۆی نەبێت گوێگرتنە لە مامۆستایانی دەرونی یان کاتێکیان بۆ تەرخان نەکردوە بۆ ئەوەی لە گەل قوتابیان قسەبکەن بۆ ئەوەی لەم دیاردە قێزەونە دوربکەنەوە، هەرچەندە لە ئێستا دا بەرێژەیەکی کەم لە قوتابخانەکان دا مامۆستای تایبەت بەم بواره هەیه، بەلام بە رێژەیەکی کەم کە بەو رێژە کەمەش هیچی لێ سەوز نابێت و کاریگەری ئەوتۆی نابێت، کە زۆر جار بەهۆی چارەسەرنەکردنی ئەم دیاردەیە مرۆڤەکان بەرەو هەلدێڕی و نەهامەتی دەبات و شیرازی خێزانەکان تێکدەدات و تاکو ماون لە ژیاندا هەر لە دله‌راوکێدا دەبن. لە لایەکی تریشەوە زۆر جار هاولاتیان کە کاتێک لە مالی خۆیان تووشی دەمارگیری و تورەبون دەبێت یەکسەر پەنا دەبات بۆ خۆکوشتن یان کوشتنی بەرامبەرەکەی کە ئەمەش زۆری پێ ئاساییە، بەلام دوای تەواو بونی ئەم دەمارگیرییه زۆر پەشیمان دەبێتەوەو کە ئەمەش هیچ سودێکی نابێت دوای ئەم کارەی ئەنجامی داوە، هەروەها ئاینی ئیسلام حوکمی خۆکوشتنی داوە کە دەلێت ئەم دیاردەیە تاوانێکی گەورەیەو هۆکارێکیشە بۆ مانەوەی لە دۆزخ بە شێوەی تا هەتای و ئەبەدی. بۆیە دەگەینە بەم قەناعەتە کە خۆکوشتن نەک هەر چارەسەر نییە بەلکو لەدەست دانی ئەم ژیانەو ئەو ژیانەشە، هەموو هۆکارەکان کە روبەروی مرۆڤەکان دەبێتەوە لایەنی تەوانەبونی دەرونییە، لە هەموی گرینگ تر ئەوەیە نەبونی دکتۆری دەرونییە، جگە لەمەش ئەوەی پێویسته‌ لە لایان حکومەت ئەوەیە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەم هاولاتیانە بکرێتەوە کە توشی ئەم نەخۆشییە دەبن، وە پێویسە دکتۆری پسپۆرو شارەزا لە بواری دەرونی دابمەزرێنێت و کاری لەسەر بکات، هەر وەک دیارە هەندێک لە نەخۆشەکان بە هۆی ئەوەی کە دەرونیان تەواو نییە ناچار دەبن روبکەنە بۆلای چەندین دکتۆر بۆ چارەسەرکردنی، بەلام لە کۆتاییدا ناگەن به‌ ئەنجامی نەخۆشەکەیان بۆیە ئەگەر هاتوو لە کوردستان چاند دکتۆرێک لە نەخۆشخانەکان دابێت ئەوە بە رێژەیەکی زۆر حەب و دەرمان لە کوردستان لە لایه‌ن هاولاتیان کەمتر بەکار دەهێنرێن، چونکە لە نەبونی دکتۆری دەروونی بەرێژەیەکی زۆر حەب و دەرمان بەکار دەهێنرێت لە کوردستان دا بەتایبەتی لە رۆژگاری ئەمرۆ دا ئەم هەلکشانە بەداخەوە بۆتە دیاردە، بەلام لەگەل ئەوەشدا خۆکوشتن رفتارێکی نا هوشیارانەیە کە لەلایان خودی کەسەکەوە بۆ لە ناوبردنی ژیانی خۆی ئەنجام دەدات، ئەم دیاردەیە لە شاری سلێمانی بە پێی ئەو ئامارەی بلاویان کردۆتەوە لە سالی2017)) نزیکەی (55)حالەتی خۆ کوشتن هەبوو بەلام لەسالی( 2018)رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ(63 )حالەت هەر بۆیە بۆمان رون بۆتەوە کە رێژەی خۆ کوشتن زیادبوە، هەروەها لە ولاتانی ئەوروپای خۆر هەلات لیتوانا لەرێزبه‌ندی یه‌کەم داده‌نرێت کە ئەم دیاردەیەی تێیدا زۆرە، جگە لە ولاتی ئەمریکاش روو لەزیاد بونە، هەروەها جگە لەمەش لە ولاتانی عەرەبیش رێژەی خۆ کوشتن لە هەلکشان دایە، میسر لە پلەی یەکەمه‌ کە ئەم دیاردەی تێیدا ئەنجام دەدرێت لە سالی 2016 نزیکەی3799 کەس بە هۆکاری جیاواز کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هەروەها لە ئێستا دا چەندین رێکخراو لە گەل حکومەت هەماهەنگیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئەم دیاردەیە، له ولاتی ئێران تەنها لە ماوەی ساڵێک لەشاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای سنە نزیک (60)هەولی خۆکـوشتن تۆمار کراوە لەو (60)حالەتە، چوار کەس گیانیان لەدەست داوە.
نامەی پێش خۆ کوشتنی چەند کەسایەتیه‌ك:
مارتن زیندیک لە ولاتی چیک
چەند ئاوەتە خواز بوم کەسێک رزگارم بکات.
چۆڤان ئەندریک لە ولاتی مەکسیک
بە دایکم بلێن چوم بۆ دەریاچەکە بۆ راوە ماسی!
پێی نەلێن لە ژیانێک بێزار بوە کە ئەوی تێداییە.
Top