با یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکھەڵوێستی کورد بکەینە دروشم لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.

با یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکھەڵوێستی کورد بکەینە دروشم لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.

لە هەموو كۆمەڵگەیەكدا ئاشتی و تەبایی ناوخۆ، پێكەوەژیانی ئاشتییانە، كاری پێكەوەیی و داهێنان و وەبەرهێنان، رەمزی سەرەكیی پێشكەوتنەكانن و هەر ئەوانەش زامنی چەسپاندن و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەكات.

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوو گەورەترین و کۆنترین حیزبی ھەرێمی کوردستانن، ھەردوو حیزبیش ساڵانێکی زۆرە لەپێناو مافەکانی گەلی کورد و پاراستنی قەوارە سیاسییەکەی باشووری کوردستاندا خەبات دەکەن، بۆیە ھەردوو حیزب مێژوویەکی دوور و درێژیان ھەیە چ لەسەر ئاستی ناکۆکی و ململانێ، یاخود لەسەر ئاستی ئاشتی و تەبایی

لێرەدا نامەوێ ھەرگیز لاپەڕە کۆنەکانی مێژووی ناکۆکی و ململانێ ھەڵبدەینەوە و کە بووە ھۆی لێکترازانی زۆر و تەنھا برینی قوڵی لێ بەجێما، نەخاسمە باس لە ئاشتی و پێکەوە ژیان و کۆدەنگی و تەوافوقی لایەنەکان گرنگە بە تایبەت پارتی و یەکێتی کە دوو حیزبن زۆرترین پشکیان لە دامەزراوەکانی حکومەت ھەیە.
لەم نێوەندەدا، ڕۆڵی سەرکردایەتی پارتی بەتایبەت کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، وەک ھەمیشە ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە بەیەک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و ھێنانیان بۆسەر مێزی گفتوگۆ
سەرۆكی هەرێم جگەلە ناوخۆی كوردستان و باشوری كوردستان دروستكردنی یەكگرتوویی پارت و لایەنە سیاسییەكان كە چەندین جار هەموو لایەنەكانی لەسەر یەك مێز كۆکردۆتەوە.
دواجار ھەر دانوستان و لێک تێگەیشتن گرنگترینیانە و ئەوە لە بەرژەوەندی و قازانجی ھەموو لایەکە بەتایبەت میللەت، چونکە بەلایەنی باش و خراپیەوە ھەر میللەتە دەبێتە زەرەمەندی یەکەم، بۆیە ئەم لێک نزیکبوونەوەی ئێستا پێنگاڤێکی ئێجگار باش و مەزنە.
هەر كاتێك لایەنەكان كۆك و هاودەنگ بن ئەوە هیچ هێزێك نیە ڕووبەڕوومان بێتەوە ئەوەش لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی بە ڕوونی دەبینرێ و چاوەڕێی زۆر زیاتری لێ‌ دەكرێت بۆ ئەوەی پارت و لایەنە سیاسیەكان زیاتر كۆك و یەك دەنگ بن ولە هەمانكاتدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جیهان پتەوتر بكات و داوای زیاتر مافە ڕەواكانی گەلی كورد بكات.
Top