ئافرەت و ڕێژەی لە پەرلەمان

ئافرەت و ڕێژەی لە پەرلەمان
پەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە کە ئەندامەکانی لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێرێت بۆدانانی یاسا و چاودێری کردن بەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی یاساکاندا.
ئەندامەکان کە لەسەر لیستەکانن کاتێک کە سوێندی یاسایی دەخۆن دەبنە ئەندامی پەرلەمان و نوێنەری گەل بەھەموو چین و توێژەکانەوە، بێلایەنانە لەڕێگای کۆمەڵی لیژنەی پەرلەمانەوە کە ھەمیشەیی و ھەندێ جار کاتی کاردەکەن لە پێناو خزمەت کردنی کۆمەڵگە.
جا ڕێژەی ئافرەت لەناو پەرلەمان لە ھەر وڵاتەو بەجۆرێکە.
بەپێی زانیاریەکانی (IPU=Inter-Parliamentary Union) لەبەرواری (١ی مانگی شوباتی ٢٠١٩) , لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیھان کە لە ١٩٢ وڵات پێک ھاتتوە.
یەکەمین ووڵات (ڕواندایە) کە ڕێژەکەی ٦١.٣% لە کۆی (٨٠ ) کورسی ( ٤٩ )کورسی بۆ ئافرەتە , نزمترین ڕێژەی ئافرەتە لە پەرلەمانی (یەمەن )ە لە ڕیزبەندی (١٨٩) یە کە ڕێژەکەی (٠.٣%) ە وە پەرلەمانەکەی (٣٠١) کورسیە و (١)کورسی بۆ ئافرەتە .
ووڵاتی چین کە گەورەترین ژمارەی کورسی پەرلەمانی ھەیە لە ڕیزبەندی (٧٢) کەڕێژەی ( ٢٤.٩%) لە ئافرەت پێک دێت واتا لە کۆی (٢٩٧٥) کورسی (٧٤٢ ) بۆ ئافرەتە , وە ووڵاتی (میکرۆنێزیا) بچوکترین ژمارەی کورسی پەرلەمانی ھەیە لە ڕیزبەندی (١٩٠) کە ڕێژەی (٠%) لە ئافرەت پێک دێت کە (١٤) کورسیە و ھەمووی پیاوە .
عێراقیش لەو ڕیزبەندیە پلەی (٦٧)ە بە ڕێژەی (٢٥.٢%) لە کۆی ( ٣٢٩ ) کورسی ( ٨٣) بۆ یٔافرەتە .بەپێی ڕێزبەندیە جیھانیەکە بۆ ھەرێمی کوردوستان ئەگەر بەراورد بکرێت بەو ڕیز بەندییە ئەوا پلەی (٣٩) گونجاوەو و پلەی یەکەم لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بە ڕێژەی (٣٢%) ە وە لە (١١١) کورسی پێک دێت و (٣٦) کورسی بۆ ئافرەتە، ھەرچەندە ئێمەی ئافرەتان ھیوا خوازین بەردەوام ڕێژەی بەرزتر ببێتەوە، بۆیە ئەمەش دەبێت وەک ئافرەتان بەردەوام ھەوڵ بدەین کۆڵ نەدەین، چونکە نموونەی ئافرەتی سەرکەوتوو لە ناوەندەکان بڕیار جا لە پەرلەمان بێت یان حکومەت یان حزبە سیاسیەکان ھەنگاوێکی بەھێز و ڕێگا خۆشکەرە بۆ ھاتنە پێشەوەی کۆمەڵی ئافرەتی چالاکی ئەم کۆمەڵگەیە، بۆیە ئەمەش پشتیوانی خێزان و کۆمەڵگەی پێویستە





* ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی عێراق
Top