بێ دەنگییەك بــــــە واتای سەد هاوار
July 27, 2020
وتار و بیروڕا
ئەوەی ئێستا گرنگە بۆ هەموو لایەنێك ، ئەوەیە كە هەموو هێز و توانایەكی تاكەكان و لایەن و پارتە سیاسییەكان یەكبخرێت و كوردستان لەم قەیران و هەڕەشانەی كە هەن دەرباز بكرێت، بمانەوێ و نەمانەوێ لەئێستادا هەرێمی كوردستان و قەوارە سیاسییەكەی لەبەردەم مەترسییەكی گەورەی ناوخۆیی و ئەقلیمی و نێودەوڵەتیدایە، تەنیا یەكگرتن و پشتئەستووری سیاسییەكان ئەو دۆخە ناهەموارە تێدەپەڕێنێت، ئێمە لەسەردەمێكدا دەژین كە زۆر ناشیرینە باس لە شارە و شارچێتی بكەین، راسته ئێستا هه‌موو زوومه‌كان له‌سه‌ر هه‌ولێرن بۆته وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه ، ئه‌وجا نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و تاراده‌یه‌ك ناوچه‌كه‌ش، هه‌ولێر و شاره ده‌سته‌خوشكه‌كانی دیكه‌ی له‌باشوری كوردستان هه‌موویان پێكه‌وه جوانن و قوربانی هه‌موویان ئه‌مرۆیان دروستكردووه، به‌ڵام هه‌ندیك له قه‌ڵه‌مه‌كان كه چاویان به‌م ته‌باییه هه‌ڵنایه‌ت ، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی شارچێتی و ناوچه‌گه‌رێتی دووباره ناسه‌قامگیری دروست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام قه‌ڵه‌مه به وێژدانه‌كان كه پێگه و قورسایی هه‌ولێر ده‌بینین، دەزانن چۆن و لە چ كاتێكدا جولەی پێویست بكەن، لای هەمووان روونە ئێستا كێشەكان لە بیندراوترین ئاستدان لە ناو كۆمەڵگەدا، كەچی بەداخەوە هەوڵی ئەوە دەدرێ خەڵك و شارەكان لە بەرچاوی یەكتر ناشرین بكرێن، باشە من دەپرسم هەولێر چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ سلێمانی؟ مەگەر سلێمانی وەك شارێكی ئەم هەرێمە پاڵپشتی هەولێر نییە، بەڵام ئەوەش دەبێ لە بەرچاو بگرین كە هەولێر له هه‌موو كاتێكدا شاری پێكه‌وه ژیانی ته‌واو نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان بووه ، ئه‌مه جیاله‌وه‌ی ماڵی هه‌موو كوردێك بووه ئه‌وجا چ له باشور بووبێت یان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و، لە ئێستاشدا هەولێر بۆتە ماڵی گەورەی هەزاران پەناهەندە كە لە نارەحەتترین كات هانایان هێناوە، بەڵام هەولێر پشتی لە هاوخۆێنانی نەكرد و لە خۆی گرتن لە كاتێكی باراناویی و لە ژێر خێوەتەكان هاوكاری كۆدەكردەوە بۆ هاوخوێنانی رۆژئاوا، هەر هەولێر بوو لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجە بە بەرچاوی بەعسی فاشست كۆمەكی بۆ هەلەبجە نارد، ئەوەش هەولێر بوو لە میهرەبانی خۆی كوردانی رۆژهەلاتی لە كاتی زەمینلەرزەكە بێبەش نەكرد بێ گوێدان بە ئاغاكانیان هاوكاری كردن، ئاشكراشه هه‌ر له هه‌ولێره‌وه بۆ پایته‌ختی كوردستان بڕیاری شه‌ڕ دژی تێرۆیستانی داعش درا و، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017شه‌وه، دیسان هه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه بریاردرا كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بریاری مقاوه‌مه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان بدات , به گیانفیدای هەزاران پێشمەرگە داستانەكانی پردێ و سحێلا و مەحمودیەی تۆمار كرد.
لەئێستاشدا هەولێر پێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەكەی هەرێمی كوردستانە و رۆژ بە رۆژ تینی ئەم خۆرە روونتر و گەرمتر دەبێت، بۆته ناسنامه‌ی هه‌ر تاكێك كوردستان له ناو قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاند، هه‌ر بۆیه هه‌رگیز رێگه به‌وه نادرێت ، ئاگر لە تاران بێت و دوكەڵەكەی لە هەولێر ببیندرێ، له دوماهیدا ده‌كاری ئه‌وه بڵێم ، هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خت ناسنامه‌كه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه شارچێتی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه یه‌كتری بە جیاوازییەكانەوە قبول بكەین و تێبكوشین لە پێناو ئامانجە مەزنەكە ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە.