خۆڕاگری ھاوڵاتی و خەمخۆری حکومەتی ھەرێم، دووستوونی بەھێزن بۆ کوردستان

خۆڕاگری ھاوڵاتی و خەمخۆری حکومەتی ھەرێم، دووستوونی  بەھێزن  بۆ کوردستان

خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و خەمخۆری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووستوونی گرنگ و بەھێزن بۆ ژیان و گوزەرانێکی خۆش و رەتکردنەوەی ھەردەنگێکی نەشاز لە کوردستان، پێکەوە دەتوانن گرێ کوێرەکەی کوردستان بکەنەوە، گرێ کوێرە، کە لەلایەک ئەو بارودۆخە نەخوازیارەیە کە یەخەو بەرۆکی کوردستانی گرتووە و لەلایەکی تریش ئەو دەنگە نەشازانەیە کە بەبەردەوامی لەو جاشانە دەردێ کە فێری خۆفرۆشی بووینە بۆ تێکدان و شێواندی خۆراگری ھاوولاتیان.
مافی رۆلە کانمانە کە لە ژیانێکی باش و گوزەرانێکی خۆش و کوردستانێکی پر لە دادپە روەری و شە فافیەت بژیین، پاش ئە وە ی کە سەدەیەک لە نەھامەتی و مەینەتیدا ژیانیان بەڕێوە برد تا گەیشتنە ئەم ئازادییەی کوردستان کە کەس پێشکەشی نەکردوین و لە بۆشایش نەخوولقاوە، بەڵکو بە خەبات و قوربانیدان و مالوێرانییەکی زۆر و خۆراگری میللەتی کورد بەدەست ھاتووە. پارێزگاری کردن لەم دەستکەوتە پێویستە و ئەرک و وەفایەکە بۆ خوێنی شەھیدە سەربەرزە کان و بۆ نیشتمان.
حکومەتی ھەرێم ھەوڵی جدی دەدات بۆ ژیان و گوزەرانێکی خۆش و دەرچوون لەم بارودۆخە نەخوازیارەی کوردستان، بۆ ئەمەش لە چاکسازییە وە دەستی پێ کردوە و ولاتیش بەرەو بە سیستەم کردنی دامودەزگاکانی و بەکارھێنانی ‌سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو دەبات، کار لەسەر بە دیھێنانی دادپەروەری و شەفافیەت دەکات بۆ دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی.
ئەم بارودۆخە نەخوازیارە و بڵاو بوونەوەی پەتای کرۆنا، وای کرد جاش و کەسە دۆڕاوەکان فرسەت وەرگرن و دەنگە ناشازە کەیان بە رزکەن و ببنە کوێلەی دوژمانانی کورد و ببنە بنچینەی کێشەی کوردستان کە خزمەت بە بارودۆخی ئێستای کورد ناکات، ئەم کۆیلانە ھەموو ھەوڵەکانیان خستۆتە گڕ بۆ دژایەتی کردنی حکومەتی ھەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان و چاکسازی، بێ ئەوەی رێز لە خوێنی شەھیدان و سەروەری ھەرێمی کوردستان بگرن، داوایان لە بەغدا کرد بە بڕینی مووچە و میزانیەی کوردستان، جارێکی تر داوای سەر بە بەغدا بوون و ھەڵوەشانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەردەوامیشن لە پڕوپاگەندە و درۆ بڵاو کردنەوە بۆ لاوزکردنی متمانە و خۆڕاگری ھاووڵاتیان.
دەنگە نەشازەکان و چەمکی خیانەت خۆیان دوور کردووە لە نەتەوەسازی و تێنگەیشتنی رەوشی کوردستان، کە لە کاتێکدا زۆر پێویستمان بە بنیاتنانی مرۆڤایەتی و پێشکەوتنە، بەڵام ئە وەی دڵخۆشکەرە دە بینین مرۆڤە دڵسۆزەکان نیشتمانیان بە گەرمی لە باوە ش گرتووە، خۆڕاگری دلسۆزان و خەمخۆری حکومەتی ھەرێم بووینە دوو ستوونی بەھێز، تریسک و روناکییەکانیان بوویتە ھیوا بەخش بۆ ژیان و گوزەرانێکی خۆش لە کوردستان.





Top