ڕێنمایی دەربارەی کۆرۆنا

ڕێنمایی دەربارەی کۆرۆنا

وەتێ کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە دێسیمبەری ساڵی (٢٠١٩ز) سەری ھەڵداوە، دواتر داننانی رێکخروای تەندروستی جیھانیی بەوەی، کە شێوەی دەرد (pandemic)ی وەرگرتووە، ئەوا ھەموو جیھان سەر قاڵی دۆزینەوەی ڕێگا چارە و ڤاکسین و چارەسەرێکن، ھەتا بە کەمترین مەترسی لێی دەرباز ببین. ھەر لۆیەشە، دەگەل قۆناغەکانی نەخۆشییەکەش ڕێنمایی و ڕێکارەکان دەگۆڕێن! لە ھەنووکەدا ئێمە، کە: لە قۆناغی سێیەمین؛ کە: ھەم ژمارەی تووشبووانمان زیاد دەکات؛ و ھەم ژمارەی مردووان زیادی کردووە!؟ ئەوەی پێویستە خڕ خەڵک بیزانێت ئەوەیە کە ھەتا ئەمڕۆ کۆرۆنا ھیچ چارەسەر و ھیچ ڤاکسینی نییە، ھەر لۆیە: پێویست دەکات؛ کە: ھەموو ھۆکار و ڕێکاری و ڕێنماییەکان پیادە بکەین ھەتا کەمترین کەس لە کۆمەڵگای ئێمە تووشی بێن..
* نیشانەکانی (کۆڤید ١٩):
١. باووترین نیشانەکانی (کوڤید ١٩): بریتییە لە تای زۆر، داوەشان، کۆخەی وشک. ھەندێک لە نەخۆشەکان دەگەل ئەم نیشانانە لۆی ھەیە ئێش و ئازاری ھەبێت، کەپووی بگیرێت یان ئاوی لە لووت بێت یان ھەوکی بزورێتەوە یان زگچوونی ھەبێت. ئەوجا ئەو نیشانانە لۆی ھەیە سەرەتا خەفیف بێت، دواتر لێی تیر بکات.
٢. خەڵک ھەیە تووشی کۆرۆنا دێت و ھەر ھەستیشی پێ ناکات و عەلەمی لێ نییە!؟ واتە؛ نەخۆشییەکەی بێ نیشانەیە.
٣. ھەتا ھەنووکە، ئەوە بەیان کراوە؛ کە: (٨٠٪)ی ئەو نەخۆشانەی تووشی بوون بەبێ ئەوەی پێویستییان بە ھیچ دەرمانێک و چارەسەرییەک بێت چاک دەبنەوە... لە ھەر شەش کەس یەکێک ئەگەری ئەوەی ھەیە؛ کە: نەخۆشییەکەی تیر بکات و تووشی بەین تەنگی بێت ئەمەش بەزۆری لەوانە دەبێت؛ کە: پیر و بەناو ساڵکەوتوون یان ئافرەتی دووگیان یان لەوانە کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، وەکو: سووکەری و دڵ و زەخت.
٤. پێشتر ئەگەری وەفات کردن بەم نەخۆشییە (٢ - ٣٪) بوو ھەنووکە لە ووڵاتی عێراقی فیدڕاڵ ڕێژەکە (٤.٠٩٪)یە!!
* چارەسەری:
© ئەم نەخۆشییە چێڕە درێژ و بێتامە و توانای تەنینەوە و تێزانەوەی یەکجار زۆرە؛ بە جۆرێک ئەگەر تەواو تەشەنە بکات، ئەوا: لە توانای دەزگا تەندروستییەکانی ھیچ ووڵاتێک نییە... لۆیە؛ دەبێت خڕ خەڵک نیشانەکان بزانێت، وەھەروەھا بەگوێرەی نیشانەکان پۆڵێن بکرێت؛ بەمجۆرە:
$ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا زیاتر لە (٣٨) پلە = (٢)
$ کۆخەی تووند و زۆر = (٢)
$ گەروو و ھەوک کڕانەوەی زۆر = (١)
$ ڕشانەوە و زگچوون = (٠)
$ نەخۆشی درێژخایەن (سووکەری، دڵ....ھتد) = (١)
$ لە دەرەوە یان لە عێراق گەڕابێتەوە کوردستان = (٥)
$ بەرکەوتن دەگەل حالەتێک ھەوکردنی ھەبوو بێت = (٤)
$ سەردانی شوێنێکت کرد بێت، کە: حالەتێکی موجەبی ھەبوو بێت = (٣)
$ یەکێک بوو بیت لە دەستی کاری پزیشکی یان کارەکەت لەو شوێنانە بوو بێت یان لە دامەزراوەی تەندروستی؛ کە: خەڵک تێیدا خانەگیر کرا بێت = (٢)
ئەوجا:
ا - چار خاڵ و کەمتر = خۆت لە ماڵ خانەگیر بکە.
ب - پێنچ خاڵ = ڕاوێژی پزیشک وەربگرە.
ج. شەش خاڵ و زیاتر = بڕۆوە سەنتەری کۆرۆنا
© باشترە ھەر کەسێک ئەم نیشانانەی ھەبوو پشکنینی کۆرۆنای بکات بەڵام خەڵک ھەیە نایەتە ڕایێ یان ھەیە پشکنینەکەی دەکات بەس نایەوێت لە شوێنی خانەگیر و قورمتێنە بمێنێتەوە و دەڵێت: لە ماڵەوە خۆم خانەگیر دەکەم و بەزۆریش گۆتمان (٨٠٪)ی لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکە بە سووکی دەگرن؛ ئەوا: دەکرێت لە ماڵ قورمتێنە بن بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانەی ھەبوو بچتەوە سەنتەری کۆرۆنا:
ا. تەنگە نەفەسی و بەین تەنگی زۆر.
ب. ئازار و سینگ ئێشانی تووند و بەردەوام.
ج. بوورانەوە و لە ھۆش خۆچوون (New confusion or inability to arouse).
د. ڕەنگ زەرد بوون یان سپی پات بوون.
© کەینێ قورمتێنە و خانەگیر بوون بە کۆتا بێت؟ ئەو کەسانەی؛ کە: لە ماڵەوە خۆیان قورمتێنە کردووە و ئەوا دوو جۆرن:
ا. ئەوانەی پشکنینیان کردووە: ئەوانە پشکنینان کردووە و کۆرۆنایان ھەبووە، بەس خۆیان لە ماڵ قورمتێنە کردووە؛ ئەوا لەم حالەتانە دەتوانن بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان:
١. نەمانی تا (بێ ئەوەی ھیچ دەرمانێکی تا دابەزین بەکار بێت؛ واتە: بێ دەرمان تای نەما بێت).
٢. نیشانەکانیدی نەما بێت یان ئەھوەن بوو بێت (لۆ نموونە؛ کۆخەی باش بوو بێت و تەنگەنەفەسی نەما بێت).
٣. دوو پشکنینی کۆرۆنا یەک بە دوای یەک لە ماوەی (٢٤) سەعاتدا نێگەتیڤ بوو بێت.
ب. ئەوانەی پشکنینیان نەکردووە: پشکنینت نەکردووە و لە ماڵ خۆت قورمتێنە کردووە؛ ئەوا: ئەگەر ئەو سێ مەرجەت تێدا بوو دەتوانیت تێکەڵ بە خەڵکی ببیتەوە:
١. نەمانی تا بە لایەنی کەم لۆ ماوەی (٧٢) سەعات (واتا: سێ ڕۆژ بەبێ بەکارھێنانی دەرمانی تا دابەزاندن ھیچ تات نەبوو بێت).
٢. نەمانی نیشانەکان: لۆ نموونە کۆخەت ئەھوەن بوو یان تەنگەنەفەسیت نەما.
٣. بە سەر چوونی بە لایەنی کەم یەک حەفتە بەسەر دەرکەوتنی نیشانەکان.
© ڕێکارەکانی خانەگیر بوون لە ماڵەوە: ئەگەر پشکنینی کۆرۆنات کرد؛ وە دەرکەوت حالەتەکەت خەفیفە یان ڕکەت گرت و نەتوویست بچییت داخیل بێت یان پشکنینت نەکرد بەس گومانت لە خۆ دەکرد؛ کە: کۆرۆنات ھەبێت؛ ئەوا ئەم ھەنگاوانە لۆ خۆ خانەگیر کردن لە ماڵەوە پیادە بکە:
١. لە ھۆدەیەک لە ماڵەوە خۆت خانەگیر بکە!
ا. ھەوڵ بدە بەرکەوتنت دەگەل ئەندامانی ماڵەوە کەم بکەیتەوە... ھەروەک گۆترا؛ کە: زۆربەی حالەتەکان خەفیف و سووکە.
ب. ئەگەر نیشانەکانت تیری کرد؛ ئەوا: پەیوەندی بە پزیشک یان دامەزراوەی تەندروستی تایبەت بکە.
٢. ئادابی کۆخە و پژمین پیادە بکە:
ا. ئەگەر کۆخیت یان پژمینت ھات؛ ئەوا: بە دەستڕ یان کلینیکس دەوی خۆت بگرە یان ئەگەر وێت نەبوو بە ئانیشکت.
ب. دواتر؛ دەستەسڕ یان کلینیکس بخەرە ناو سەبەتەی زبڵ.
ج. ھەر دوای کۆخە و پژمین یەکسەر دەستت بە ئاو و سابوون بشۆ، ئەگەر ئاو و سابوون نەبوو بە پاککەرەوە بەمەرجێک (٦٠٪) کحولی تێدا بێت.
د. ھەتا دەستت نەشۆیت نەکەیت دەست لە دەموچاوت بدەیت.
٣. کابانی ماڵ:
ا. دەبێت چاک مقەیەتی ھەموو ماڵەوە بێت و دوای ھەر بەکارھێنانێکی ئاو دەست، حەمام، دەستشۆر، ناندین....ھتد جێگایەکە تەعقیم بکرێت و بشۆردرێت.
ب. ھەموو دەم دەگەل نەخۆش ماوەی دوو مەتر یان شەش پێ لێک دوور بن؛ ھەروەھا،نەخۆش و کەسانی ماڵەوە دەمامک و دەستکێش بکەن. باشترە نەخۆشەکە لە ھۆدەی خۆی نێتە دەرەوە.
٤. چاودێری نەخۆشییەکە: بزانە نەخۆشییەکەت تیر دەکات یان نا و ئەگەر زانیت نیشانەکانت قورس دەبێت، ئەوا: سەردانی پزیشک یان سەنتەری تایبەت بەم نەخۆشییە بکە.
Top